دوای میتینگە جەماوەرییەکی موش زۆر کەس دەستگیرکران

دوای میتینگەکەی شاری موشی باکوری کوردستان، ژمارەیەک زۆر کەس دەستگیرکران کە زۆربەیان گەنج و بەڕێوەبەرانی پارتەکانی باکوری کوردستانن.

پارتی چەپی سەوز لە چوارچێوەی خەباتی هەڵبژاردندا میتینگ ئەنجام دەدات. ئەمڕۆ میتینگەکە لە موش ئەنجامدرا. مینگ لە گۆڕەپانی کۆبانێ بە دروشمی ' دیسان ئێمە؛ ئەنجامدرا. لە میتینگەکەدا ئاڵاکانی پارتی چەپی سەوز بەرزکرانەوە و دروشمەکانی ' بژی بەرخۆدانی زیندانەکان، ژن ژیان ئازادی، بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە. هەروەها پانکارتی 'سەرۆک یەکە نەک هەزار، هەڤاڵ هارون، ئەگەر لە تفنگەکەتاندا چل ملیۆن فیشەکیش هەبێت ناتوانن تەواومان بکەن' بەرز کرانەوە.

دوای میتینگەکە، ژمارەیەک زۆر کەس دەستگیرکران کە زۆربەیان گەنج و بەڕێوەبەرانی پارتەکانی باکوری کوردستانن. دەستگیرکراوەکان بۆ وەرگرتنی وتەکانیان بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی موش گواسترانەوە.

ف.ق