دوران کاڵکان: دەبێت پەدەکە یاری بە ئاگر نەکات- نوێکراوەتەوە

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لەبارەی پەدەکەوە کە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات وتی، "دەبێت پەدەکە نەڵێت چی بکەم پەیوەندی بەخۆمەوە هەیە. با شتەکانی پێشوویان لەبیربێت. پێشتریش دەوڵەتی تورک ئەوانی خەڵەتاند. دەبێت پەدەکە یاری بە ئاگر نەکات".

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەردا قسەی کرد و بەهۆی هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک هۆشداریدایە پەدەکە.

کاڵکان رایگەیاند، پەدەکە هێزێکی بەو جۆرەیە کە سوێندی خواردووە پەکەکە لەناو ببات و وتی، "لەگەڵ هەموو دوژمنانی پەکەکە پەیوەندی و هاوپەیمانی ساز دەکەن. دوای ئەوەی کە پەکەکە شتێکی پێدەڵێت، دەگەڕێتەوە دەڵێت "لەدژی دوژمن قسە دەکەن'. تۆ هەموو شتێک بکەیت، هەموو جۆرە خیانەت و داردەستەییەک بکەیت، بەڵام با کەس هیجت پێنەڵێ، شتی بەو جۆرە لە کوێ هەیە؟".

کاڵکان باسی لەوەکرد، کە پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورکە و وتی. "لە ئێستا بەدواوە لە مەتینا، گارە،خێرە. لە کوێ هەنگاوێک بنێن و فیشەکێک بتەقێنن و پێشڕەوی بکەن، ئەوە دەبێتە مایەی هەڵگیرسانی شەڕ. دەبێت هەموو کەس ئەوە باش بزانێت".

هەڵسەنگاندنەکانی کاڵکان بەم جۆرەیە:

"بەرێزەوە سڵاو لە بەرخودانی مێژووی ئیمراڵی و رێبەر ئاپۆ دەکەم. هەوڵی گرنگ لە ئارادایە، تێکۆشان بەردەوامە. تێکۆشانەکان لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ هەم لە رووی یاسایی و هەمیش لە لایەنی سیاسیەوە بەردەوامە. ئەمرۆ لە زۆر یەک لە شارەکانی ئەوروپا گەل و دۆستانمان خۆڕاگری دەکەن. بەراستیش هەڵوێستی شکۆمەند و داواکاری روونیان نیشانداوە. من لە کەسایەتی چالاکییەکانی دۆسێلدۆرف و ستراسبورگدا سڵاو لە چالاکییەکانی ئەوروپا و گەلەگەمەکان، دۆستانمان، گەنجان و ئەو ژنانە دەکەم کە بەشدارییان لە چالاکییەکان لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا کردووە. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لەو تێکۆشانەیاندا. تێکۆشانمان سەردەکەوێت. دەمەوێت جارێکی دیکە رایبگەیەنم کە بڕوام بەوە هەیە.

خاوەنداری لە گۆڕەپانەکانی دەرەوە گرنگە

دوو ساڵ و نیو تێپەڕبوو، زانیاری نییە. پارێزەران لەم دواییەدا بانگەوازیان ئاراستەی سی پی تی کرد؛ داوایان کرد کە زانیاری و راگەیەندراوەکانی بەردەستیان ئاشکرا بکەن. ئەوە بانگەوازێکی گرنگ بوو. ئەو دۆخە لە چاوەڕوانی وەڵامدانەوەدایە.

لە راستیدا لە گۆڕەپانەکانی دەرەوە کاردانەوەکان لە دژی سیستمی ئیمراڵی، ئەشکەنجە، گۆشەگیری و پاکتاوکاری زیاتر واتادارن. ئەوە دەریدەخات کە رێبەر ئاپۆ دیوارەکانی گۆشەگیری ئیمراڵی رووخاندووە، راستی رێبەرایەتی بریتیە لەوەی کە چۆن ئاستێکی گەردوونی بەدەست هێناوە، بەناو هەموو بندەستان و رەنجدەراندا بڵاوبووەتەوە، چۆن رێگەی رزگاری بە ژنان، گەنجان، رەنجدەران و هەموو چەوساوەکان نیشانداوە و بووەتە راستی رێبەرایەتی. دەتوانین بە روونی ئەوە دەستنیشان بکەین.

پاڕێزەران رایانگەیاند؛ تا رێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەییەوە ئازاد نەکرێت، سیستمی ئیمراڵی هەڵنەوەشێتەوە، قسەکردن لە سەر ئاشتی بێ واتایە. ئەوە دەبینرێت، کاتێک ئەندێشەکانی رێبەرایەتی، پاڕادیگمای نوێ، پاڕادیگمای ئازادیپاڕێزی ژنان، ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیک بڵاودەبێتەوە، سەرنجی مرۆڤەکان بۆلای خۆی رادەکێشێت، مرۆڤەکان بەدواداچوونی بۆ دەکەن و قەبوڵی دەکەن. چارەسەرکردنی پرسەکانی خۆیان لێرەدا دەبیننەوە.

مرۆڤ دەتوانێت بێ هەوڵێستی دامودەزگا فەرمییەکانی مافەکانی مرۆڤ وەک هاوکاری تاوان پێناسە بکات

ئەوە بەراستی پەیجوریکردنێکی جددییە. ئەوە پەیجوریەکە بە تایبەتی دوای رووخانی یەکێتی سۆڤیەت دەستیپێکردووە. ئەو گەڕان و بەدواداچوونە وەڵامی خۆی لە پاڕادیگمای نوێی رێبەر ئاپۆدا دەبینێتەوە. لەو پاڕادیگمایەدا هەموو کەس رێگەی ئازادی، دیموکراسی و یەکسانی دەبینێت. رزگاری خۆی لە پاڕادیگمای رێبەرایەتیدا دەبینێتەوە و لە سەر ئەو بنەمایە زیاتر پێشوازی لێدەکات و زیاتر تێدەکۆشێت، بەشداری تێدا دەکات و بە بەرزی دەنگ هەڵدەبڕێت. لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا هەڵوێستێکی روونتر و یەکلاکەرەوە نیشان دەدات. بە شێوەیەکی جددی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەخاتە بەر پرسیار و لێپرسینەوەوە.

بەڵام لە دامەزراوە فەرمییەکانەوە هیچ وەڵامێک نادرێتەوە. زۆر جار ئەوەمان راگەیاندووە. بەڕێوەبەرایەتی تەیب ئەردۆغان-دەتوانین زۆر جار ئەوە دووبارە بکەینەوە- ئاشکرابوو کە بە تەواوەتی درۆزنە. ئێوە بڵێن بزانم لە چ بوارێکدا بە راستی و دروستی دەجوڵێتەوە؟ خۆی لە خۆیدا ئیمراتۆریەتی درۆ لە ئارادایە. دەبێت مرۆڤ بڵێت ئیمپراتۆریەتی درۆ و ترس. ئەوە راستترین پێناسەیە بۆ دەسەڵاتداری فاشیستیانەی تەیب ئەردۆغان. لەسەر ئەو بابەتە راگەیەندراوێکی گشتی درا. بەڵام ئەوانەی وتیان جێبەجێیان نەکرد. ئێمە لەوە تێدەگەین، ئێمە نەک هەر دەیزانین، بە سیاسەتی ئەوانیش دەزانین، ئەقڵیەتی ئەوان دەناسین. لەبەر ئەوەی فاشیست، کۆلۆنیالیست و قڕکەرن بەم جۆرە هێرش ئەنجام دەدەن.

بەڵام مرۆڤ ناتوانێت تێبگات کە بۆچی دامەزراوەکانی دیکەی بەرپرسیار لە ئیمراڵی، وەک ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی تورکیا قەبوڵ دەکەن، بێدەنگن. کێشەی سەرەکی لێرەدایە. لەم رووەوە هاوکارییەک لە ئارادایە. مرۆڤ دەتوانێت وەک هاوکاری و بەشداری لە تاوان ناودێری بکات. هەموو ئەوانەش هەیە. بە هاوکارییەکی لەم جۆرە رێگری لە ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکرێت، لە ئیمراڵی دژوارترین پاکتاوکاری فاشیستی، کۆلۆنیالیستی، ستەمکارانە، ئەشکەنجەدەرانە لە مێژوو بوونی هەیە. ئەمە راستیەکی ئاشکرایە.

کێشەی کورد کێشەیەکی ئاسایی نییە

دەبێت مرۆڤ چی بکات؟ بێگومان هەر کات ئێمە هەموو کات ئەو پرسیارە دەکەین و دەبێت پرسیاریش بکەین. ئێمە تێدەکۆشین. پێویستە لە تێکۆشان دوور نەکەوینەوە. رەنگە لەم تێکۆشانەدا ئەنجامی خێرا و زۆر چاوەڕوانی لێنەکرێت. لەبەر ئەوەی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی لە کێشەی کوردەوە سەرچاوەی گرتووە. کێشەی کورد چییە؟ بە واتای ئەقڵیەت و سیاسەتی قڕکردنە کە لە سەر گەلی کورد دەسەپێندرێت. ئەمە کێشەیەکی ئاسایی نییە. لەوانەیە یەک لە دژوارترین کێشەکانی مرۆڤایەتی بێت. کێشەی عەرەب-ئیسرائیل یەک لە قورسترین و کۆنترین کێشەکانی مێژووە. بەڵام پرسی کورد ئەوەشی تێپەڕاندووە. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی تەنیا پەیوەندی بە دەوڵەتی تورک و دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نییە. لەبەر ئەوەی هەژموونگەرایی سەرمایەداری و گەردوونی، لەسەر بنەمای ئەقڵیەت و سیاسەتێک کە خوازیاری نکۆڵیکردن و سرینەوەی کوردانە، دامەزراوە. لەبەر ئەوەش مرۆڤ چەندە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تەنگەزار بکات، گوشار لە بەڕێوەبەرایەتی تورکیا بکات، گورزی لێبدات، دەیهێنێتە لێواری رووخاندن، بۆ چارەسەری گوشاری لێبکات، هەندێک کەس هەوڵ دەدەن پشتیوانی دەوڵەت تورک بکەن و ئەوان رزگار بکەن. تائێستا زۆر جار ئەمە روویداوە.

هەربۆیە دەبێت ئێمە ئەم راستیە ببینین. پرس و کێشەی کورد کێشەیەک نییە بە خێرایی و بە ئاسانی چارەسەر بکرێت. مرۆڤ دەتوانێت وەک تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەرفراوان گوزارشتی لێبکات، لەبەر ئەوەی بەم جۆرەیە، بە لەگەڵ کێشەی ئازادی ژنان کە یەک لەبەرفراوانترین کێشەکانی مێژووە، یەکی گرتووە. ئەمە بەرێکوت نییە. ئەمە بەرێکەوت نییە کە لەناو تێکۆشانی ئازادی کورداندا ژنۆلۆژی گەشەی کردووە و شۆڕشی ئازادی ژنان دەستیپێکردووە. ئەوە پەیوەندی بە جەوهەر و بەرفراوانبوونی کێشەیەک هەیە. تێکۆشانێک لە سەر ئەو بنەمایە هەیە.

تێکۆشان بۆ رێبەر ئاپۆ تێکۆشان بۆ رێبەرایەتیە

لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ بەدوای چارەسەری پرسی کورددا دەگەڕا، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی رێکخرا و ئەویان بردە ئیمراڵی. سیستمی ئیمراڵی درێژکراوەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییە. سیستمێکە کە هەوڵ دەدات پیلانگێڕییەکە درێژەپێبدات و جێبەجێی بکات. بە ئامانجی پیلانگێرییش رێبەر ئاپۆیان گرت. بۆچی؟ بۆ ئەوەی جینۆسایدی کورد جێبەجێ بکەن، چارەسەری پرسی کورد، بەم جۆرە لەمپەر لە بەردەم دیموکراتیک بوونی تورکیا و کاریگەرییە دیموکراتیکەکانی ئەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ساز بکەن، ئەوەیان کرد. دەبێت ئێوە ئەوەش ببینن. لەم رووەوە تێکۆشانی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، ئازادی گەلی کورد، تێکۆشانی دیموکراتیکبوونی تورکیایە. تێکۆشانێکی بەو جۆرەیە کە ژیانێکی ئازادانەتر بۆ مرۆڤایەتی دەستەبەر دەکات.

کاغەزی تورنوسۆل (لیتموس)ی دیموکراسی، دۆخی ئیمراڵی، مامەڵەکردن لە ئیمراڵی و مامەڵەکردنە لەگەڵ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. ئەمە راستیەکی حاشاهەڵنەگرە. لەبەر ئەوەش ئەم تێکۆشانە گوڕ بە چارەسەری دەبەخشێت. دەبێت ئێمە لە هەموو گۆڕەپانێکدا پەرە بەم تێکۆشانە بدەین. لەسەر ئەو بنەمایە دەتوانرێت تێکۆشانی یاسایی ئەنجام بدرێت. بەردەوام وتومانە، شایەنی دوبارە کردنەوەیە. دەبێت سیستمی ئیمراڵی لە چوارچێوەی یاسای دیموکراتیکدا گفتوگۆ و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە ئەنجام بدرێت. سیستمێکی چۆن؟ دەبێت مرۆڤ دوور لەو شتەوە نەوەستێت. دەبێت زۆر بە باشی شەرمەزار بکرێت. پێویستە تێکۆشانی سیاسی، تێکۆشانی جەماوەری، چالاکی گەنجان و ژنان لە هەموو گۆڕەپانێکدا بەرەوپێش ببرێت. بزوتنەوەکەمان لە ئێستا بەدواوە گوڕ بە تێکۆشانی ئازادی دەدات. گەریلاکانمان بە قارەمانێتی شەڕ دەکەن. کۆی ئەو تێکۆشانانەش دەبێتە تێکۆشانێک کە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەکات. دەبێت ئێمە لەم تێکۆشانەدا پێداگربین، دەستی لێهەڵنەگرین، بە ئیرادە و پێداگربین. دەبێت ئێمە بڕوامان بە سەرفرازی هەبێت و تا سەرفرازی بەدەستبهێنرێت دەبێت تێبکۆشین. جارێکیتر سەرکەوتن بۆ ئەو کەسانە دەخوازم کە ئەم تێکۆشانە بەڕێوە دەبەن.

 ئەو دۆخەی ئیمرالی کاریگەریەکی زۆر لە زیندانەکان دەکات

ڕێبەر ئاپۆ ئەم شتەی وتبوو، "لێرە سیستەمێکی وا دروستکرا کە من لەبارەی خۆمەوە هیچ شتێک ناڵێم، بەڵام بەهۆی منەوە گوشار و ستەم لە سەدان کەس دەکرێت، لە زیندانەکاندان و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە دەبنەوە". ئەمەش کاریگەری لەسەر هەمووان دەبێت. بۆیە پێویستە مرۆڤ لە دژی ئەمە بوەستێت و تێکۆشان بکات”. ئێستا ئێمە ئەو دۆخە و ئەنجامەکەی دەبینین کە روودەدات. ئێمە نالێین هەموو زیندانەکان و دۆخی زیندانیانی سیاسی وەک بارودۆخی ئیمرالییە، لەو ئاستەدا نییە، بەڵام کاریگەری زۆری لەسەرە. فشارێکی فاشیستی زۆر قورس، تیرۆر و ئەشکەنجە لە زیندانەکاندا هەیە. ئەمە بە ئاشکرا بڵاودەبێتەوە، زیندانییەکان لە زیندانەکان شەهید دەبن و تەرمەکانیان دێنە دەرەوە. لەم دواییانەدا شاکیر توران شەهید بوو؛ من بە ڕێزەوە یادی دەکەم. لە کەسایەتی ئەودا هەموو شەهیدەکانمان لە زیندانەکاندا بیردەهێنمەوە. من هاوبەشی ئازارەکانی گەل و خێزانەکەیم.

ئێستا بنەمالەکانیان لەگەل ئەم زیندانانە لە هەولدان دان، ئەمە گرنگە. گرنگە کە ئەم هەوڵانە ببێتە تێکۆشانێکی پلانبۆداڕێژراو و رێکخستن کراوتر. پێویستە لەم بارودۆخەی کە ئێستا تێیداین ئەمە ئەنجام بدرێت. بەڕاستی لاوازی هەیە، دەبێت بەهێزبکرێت.

کێشەکە تەنها کێشەی بنەماڵەکان نییە. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ ئامارێکیان ئاشکراکرد. تا ئێستا ٣١٣ زیندانی سەرەرای ئەوەی کە حۆکمیان تەواو بووە، بە شێوەی هەڕەمەکی و بێ بنەما ئازاد ناکرێن. ئەمە دۆخێکی زۆر جدییە. ئەم شتە بڵاوبوونەوەی کردەوەی نایاساییە لە ئیمرالی و لە هەموو گۆرەپانێکدا. ٣١٣ کەس شتێکی کەم نییە. هەندێکیان ٦ مانگ و هەندێکیان ساڵێک و هەندێکیان ٢ ساڵ و هەندێکیان ٣ ساڵ بەسەر سزاکەیان تێپەریوە، بەڵام ئازاد ناکرێن. ئەمانە سزای ناڕەوان. هیچ لایەنێکی دیموکراتیک و یاسایی نییە. بە تەواوی ئەو سزایانەی کە بە بیرکردنەوەیەکی داگیرکەرانە و قڕکەرانە دراوە، بەڵام ئیتر ئەوەشیان پشت گوێ خستووە. ئێستا هەموو شتێک بەپێی ئارەزووە و بە هەڕەمەکییە. لێژنەیەکیان پێکهێناوە، خەلک دەهێننە بەردەم خۆیان، هیچ مامەڵەیەکی مرۆڤانە لە ئارادا نییە.

جیهان دوو ڕوویی دەکات

هەر لەو ڕاپۆرتەدا وتیان کە لە سەردانەکانی ساڵی ٢٠٢٢ دا  ٢٠١ سەرلێدەری لەبارەی ئەنجامدانی ئەشکەنجە هەیە. ئاشکرایە کە بەرێوبەری تەیب ئەردۆغان بەرێوبەرییەکی ئەشکەنجەدانی چۆنە. جگە لەم بەرێوبەرییە ئەگەر هەندێک کەسی تر نزیکەی چارەکێکی ئەمە فشار وئەشکەنجانەیان ئەنجامدابا، زۆرێک لە دەورۆبەر قیامەتیان هەڵدەستاند. بەڵام با وریا بین. دەنگێکی زۆرلە بەرانبەر بەرێوبەریی تەیب ئەردۆغان نییە. هەمووشی  لە نەبیستن و نەدیتن و نەزانییەوە دێت. دوو ڕوون..  جیهان بەراستیش لەبەرانبەری ئەو شتانەی کە بەڕێوەبەرایەتی ئاکەپە بەسەر کوردەکان دەهێنێت دووڕوون.

ئەوە شتانەی کە  بەرانبەر بە کورد دەکرێت بێگومان بەرانبەر بە رەنجدەران، ژنان، گەنجان، سۆسیالیستە دێموکراتخوازە شۆڕشگێڕەکانی تورکیاش دەکرێت. ئەمانە لە یەکتر جیا نین. بۆیە دۆخەکە جدییە. زیندانییەکان لە زیندانەکاندا بەخۆدان دەکەن، چونکە ئەوان پەیڕەوی نەریتی بەرخۆدانی ١٤ی تەموزن. هێڵی بەرخۆدانی ساڵی ١٩٨٢ بەڕێوەدەبەن. هیچ ستەم و فشارێک ناتوانێت لە ئامانجەکەیان دوریان بخات و ئیرادەیان بشکێنێت. بێگۆمان نەشکا. دوایین شەهید چی وت؟ وتی، من سەربەرزم. با هەموو کەس سەربەرز بێت. هەر ئەوەندە.

هەموو ئەو کەسانەی کە ناو زیندانەکان بە سەربەرزییەوە وەستاون، تێدەکۆشن

بەرێوبەریی تەیب ئەردۆغان چی کرد؟  بە دەیان هەزار کەس بە ژن و پیاو فڕێدرانە زیندانەکانەوە. کەس بە گوێرەی ئەو مامەڵەی نەکرد. هەمووان بە سەربەرزیەوە وەستان، تێکۆشانیان کرد و تێدەکۆشن.لە زیندانەکاندا تێکۆشان دەکرێت و بەردەوامە. ئێمە دووبارە سڵاو لەو تێکۆشانە دەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. ڕەنگە سەخت بێت، بە ئازار بێت، ڕەنگە ئەشکەنجە بدرێن و شەهیدبن. ئەوانە شەرڤانی رێبازی گەورە. لە پێناو رێبازی ئازادی و دیموکراسی و سەربازی شەهیداندا تێدەکۆشن. ئەوان دەزانن چییان کردووە و چۆن دەژین و بۆچی ئەو جۆرە ئەشکەنجانەیان بەرامبەر دەکرێت.

پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری بکات لە تێکۆشانی زیندانەکان

پێویستە هەموو لایەک پشتگیری ئەم تێکۆشانە بکات، ئەم تێکۆشانە  ببینێت و خاوەنداریی بکات لەم تێکۆشانە. لەم ڕووەوە کێشەکە تەنیا کێشەی بنەمالەکان نییە، بەڵکو لە ڕاستیدا کێشەی هەموو کۆمەڵگایە. چونکە ئەگەر ئاستی ئەشکەنجەدان لە زیندانەکاندا گەیشتبێتە ئەم ئاستە، سبەی هێندەی تر بڵاودەبێتەوە و هەموو کۆمەڵگا دەگرێت. ئێستا هەمووان دەڵێن؛ ئەشکەنجەی ئیمراڵی بڵاوبوو بەسەر هەموومان دا. گۆشەگیریی ئیمرالی لە هەموو شوێنێک بڵاو بووەوە. گوشار، ستەم، برسێتی، قەیران، قەیرانی ئابووری، قەیرانی سیاسی ئەمانە هەموویان لەمەوە سەرچاوە دەگرن. ئیمراڵی بۆ کێشەی کورد هەیە. ئەوەندە شەڕ و خوێن و مردن هەمووی لە ئەنجامی کێشەی کورد هاتۆتە ئاراوە. بۆیە ئەوانەی بەرپرسیارن لەم کارە ئەوانەن کە کێشەی کوردیان هێنایە ئاراوە و چارەسەریان نەکرد. ئەوانەن کە گوشار، ستەم، جینۆساید، داگیرکەری بەسەر کورددا دەسەپێنن و هەبوون و ئازادی و مافە دیموکراسیەکانی کورد قبوڵ ناکەن و دەیانەوێت کورد لەناوببەن. کاتێک باس لە کێشەی کورد دەکرێت، با کەس کورد بە بەرپرسیار نەزانێت. بەپێچەوانەوە کردەوەی گوشار و ستەم و لەناوبردن لە بەرانبەر کورد هەیە و کە ئەمانە هۆکار و پاڵنەرن.

لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە خەڵک لە بەرخۆدانی زیندانەکان تێبگەن، پشتیوانی زیاتر بەرخۆدانی زیندانەکان بکەن، زیاتر ئەو کردەوە دڕندەیی و ئەشکەنجەدانانە ئاشکرا بکەن. هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بەرگەی ئەم جۆرە ئەشکەنجەیە بگرێت، تەنیا بە ئاشکرا کردنی دەڕوخێت. بارودۆخی زیندانەکان ڕوونە. ئەوەی لەوێ ڕوودەدات زیاتر دیار دەبێت. لەو ڕوانگەیەوە پێویستە مرۆڤ پشتیوانی زیاتر لە بەرخۆدانی زیندانەکان بکات.

هەشت ساڵە بەرخۆدانێکی گەورە هەیە

من لە یازدەهەمین ساڵیادی شەهیدبوونیاندا، هاوڕێ محەمەد گۆیی، مێرخاس و ڕێڤان کە لە ٤ی ئەیلولدا شەهید بوون، بە رێزەوە بیریان دەهێنمەوە. ئەوان فەرماندەی ویلایەتی وان بوون. ئەوان چالاکیەکی گەورەیان بە سەرکەوتویانە ئەنجامدا و ساڵانێکی زۆر تێکۆشانیان کرد. دوای چالاکیەکی وەها شەهید بوون.

وەک ئەوان بە سەدان، هەزاران، دەیان هەزار شەهیدمان هەیە. گەریلای فیدایی و گەلێک کە بووە بە فیدایی زۆرە کە سوپای شەهیدان رێبەرایەتی ئەمە دەکات. لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە خەبات دەکەین، بەرخۆدان دەکەین، شەڕ دەکەین. لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا؛ واتە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا راستیەکی شەڕ هەیە. بەڵام شەڕەکە لەوێدا سنووردار نییە؛ لە هەموو بەشێکی باکوور شەڕ هەیە. با سەیرێکی خەرزان، ماردین، ئامەد، سەرحەد و شارە گەورەکان، هەموو شارەکان، لە باشوور و ڕۆژئاوا  بکەین دەبینین کە لە هەموو کوردستان شەڕ هەیە. دەوڵەتی تورک هەر ناوچەیەک کە کوردی تێدایە هێرش دەکات بۆ ئەوەی کۆردان تیرۆر بکات. ئێمەش دژی ئەمە بەرخۆدان دەکەین.

بەرخۆدانی شەری زاپ لە ئاستێکی یەکلاکەرەوەدایە. ساڵ و نیوێکی خایاند. بۆ داگیرکردنی هەندێک ناوچە هێرش دەکەن، هێشتا هێرشەکان بەردەوامە. ماوەی دوو ساڵ و نیوە هێرش دەکەنە سەر هەمان ناوچە. لە ڕاستیدا ٨ ساڵە هێرش دەکەن. ئەم هێرشە داگیرکارییە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ دەستی پێکردووە. پێینایە ناو ساڵی هەشتەمی خۆیەوە. هەشت ساڵە بەردەوامە. لە بەرامبەر ئەمەش دا بەرخۆدانێکی گەورە هەیە.

 هێرش و بەرخۆدانی کۆتایی بە دڵنیاییەوە گرنگترە. هەموویان ئەمە دەبینن. بڕیارگەی ناوەندیمان ئاماری مانگانەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە ٣٢٣ چالاکیی ڕوویانداوە. ئاماژەی بەوەشکرد، گەریلا ڕۆژانە چەندین چالاکی ئەنجامداوە. ١٣٤سەرباز کوژراون، نازانم چەندانەش بریندار بوون، چەند چالاکی سابۆتاژ کراوە و چەند ئامێر لەناوچوون. ئامارێکی قورس هەیە، شەڕێکی گەورە هەیە.

قیامەت هەڵدەستێنن کە  لێرە شەڕ هەیە، لەوێ شەڕ هەیە. ئەو ئامارەی کە ئاشکرا دەکرێت. ٥ مردوو، ١٠ مردوو. ڕۆژێک، دوو ڕۆژ ململانێ بەسە. لێرە هەموو ڕۆژێک، هەموو کاتژمێرێک، ٢٤ کاتژمێر، هەموو ساڵێک شەڕ هەیە. هێرش دەکرێت و شەڕەکە بەردەوامە. دوژمن بە دەیان و سەدان جار هێرشی کردووە. بە فڕۆکە هێرش دەکات، بە هەلیکۆپتەر هێرش دەکات، چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بەکاردەهێنێت، هەموو جۆرە چەکێک بەکاردەهێنێت، هەموو شێوازێک بەکاردەهێنێت.

کوردبوون هەبوونی خۆی لە بەرخۆداندا بەردەوام دەکات

ساڵی ڕابردوو بۆ داگیرکاری هێرشیان کرد و ئێستا دەیانەوێت کاریگەری خۆیان لەسەر ئەو ناوچانە زیاتر بکەن، بەڵام سەرناکەون. هەندێک دەڵێن ئۆپەراسیۆنی کلیل وەرگرتن بووە بەڵام گیر بووە. بە ڕاستیش سوپای تورک گیری خواردووە. چەند مانگێکە لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ هێرش دەکەن بۆ بەدەست هێنانی شاخێک. وڵاتێک هەموو هێزی خۆی کۆدەکاتەوە و سەفەربەریان دەکات و سەرەرای ئەو هەموو پشتیوانییەی لە ناتۆ وەریدەگرێت، بەڵام هێشتا سەرناکەوێ. گۆرز لە دوای گۆرزی بەردەکەوێت، لە پێناو ئەو شەرەیا بەدیلێکی زۆر دەدات. لەم ڕووەوە شەڕی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا گرنگە. پێویستە هەمووان بە هەستیاری سەیری بکەن. ئەم شەڕە شەڕێکی زۆر مانادارە، شەڕێکی مێژووییە. گرنگترین بەرخۆدانی مێژووە. پێویستە هەمووان سلاو و خاوانداریەتی لەم شەرە بکەن. دەبێت ئەو قارەمانانەی ئەم شەڕەیان کرد و شەهیدە قارەمانەکانی ئەم شەڕە هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە یاد بکرێنەوە. ئەوان شایەنی ئەمەن.

چونکە لێرەدا کوردایەتی هەبوونی خۆی بەردەوام دەکات. ئازادی کورد بەو جۆرە بەرخۆدانانە بەدەست دێت. ئایندەی کورد بەو بەرخۆدانانە دەئافرێندرێت. هیچ ڕێگا و ڕوونکردنەوەیەکی تر بۆ ئەمە نییە. کەس ناتوانێت شتێکی تر بڵێت، ناتوانێت بە رێگایەکی تر نیشانی بدات.

لەو هەلومەرجەدا پێویستە هەرکەسێک پشتیوانی لە بوون و ئازادی کورد دەکات، تەنانەت ئەوانەی دەڵێن ئێمە کوردین، پێویستە ئەم ڕاستییە ببینن. نەک هەر ئەوانەی دەڵێن من کوردم، بەڵکو ئەوانەی سوود لە ئازادی کورد وەردەگرن پێویستە ئەم ڕاستییە ببینن. بەرخۆدانی زاپ لەسەر هێڵی 'بەرخۆدانی زیندانەکان لە سالی ٨٢ و لەسەر هێڵی بەرخۆدانی ئیمراڵی بەردەوامە. ئەمە مانادارترین و قارەمانانەترین بەرخۆدانی مێژووە. بەرخۆدان لەم ئاستەدا نموونەی نییە.

لەم چوارچێوەیەدا پێویستە مرۆڤ بە باشی تێبگات، هێرشەکانی دوژمن بەردەوامن و بەرخۆدانیش بەردەوامە. ڕاستییەک هەیە کە دوژمن لەو شوێنەی چووەتە ناوەوە گیری خواردووە و ناتوانێت بجوڵێت.

شەڕ لە ناوچەیەکی فراواندا بەڕدەوامە

وتمان شەڕ تەنیا لێرە بەردەوام نییە؛ پێویستە ناوچەکانی تریش ببینرێت. وەک ئەوەی کە ئەوان زۆر ناخرێنەڕوو، بە نەبوو دادەنرێن و دەشاردرێنەوە، بەو جۆرە نییە. لە زۆرێک لە ناوچەکانی گەریلا لە باکووری کوردستان شەڕهەیە، بەرخۆدان هەیە، پێکدادان هەیە، چالاکی هەیە و شەهید هەیە.

سەیری هەر شوێنێکی کوردستان بکەین ناوچەی قەدەغەکراو هەیە. سوپای تورک لە هەموو شوێنێک هێرشی سەربازی ئەنجام دەدات. ئەمە چییە ئەگەر شەڕ نەبێت؟ بەڵام هەموو ئەم شتانە دەشارێتەوە. وەزیرەکانی پێشوویان دەیانگوت ' ئێمە تەواومان کرد و تەواویان دەکەین'. ئەوان خۆیان لەو دۆخەدا بوون. ئێستا لە هەموو شوێنێک شەر هەیە، ئەگەر بڵێن لە شەڕداین ئەوە ئەو درۆیەی کە وەزیرەکان کردیان و وتیان کۆتایی مان پێهێنان ئاشکرا دەبێت. بۆ ئەوەی کە روونی نەکەنەوە دەیشارنەوە.

لە شارەکانیشدا بەردەوامە، ئەمەش زۆر گرنگە. نابێت بە سوکی ببینرێت. تەڤگەری شۆڕشگێڕی گەلی یەکگرتوومان لەم رووەوە ڕۆڵێکی گرنگی گێرا. لە ڕاستیدا دەتوانێت ڕۆڵی بەهێزتریش بگێڕێت. جەنگاوەرانی هەبەدەهە کارێکی کاریگەریان کرد، ڕۆڵیان گێرا. ئەوان وایان لە فاشیزم کرد هەست بەوە بکات کە فاشیزم لە هیچ شوێنێکدا ناتوانێت بە ئاسوودەیی بخەوێت. فاشیزمیان کردە ئامانجی خۆیان. بوونەتە مۆتەکەی فاشیزم.

هەروەها یەپەسە و ڕێکخستنە هاوشێوەکانیش چالاکی ئەنجام دەدەن. ئەمەش گرنگە. راستیەکی بەرخۆدان هەیە کە لە هەموو شوێنێکی تورکیایە. ئەمە گرنگە، مێژووییە. دەبێت مرۆڤ هەموویان ببینێت.

هەموو پەرەسەندنەکان پەیوەندییان بە شەڕەوە هەیە

دوژمن هێرشە داگیرکەرییەکانی خۆی درێژە پێدەدات. لە بەرامبەر ئەوەش بەرخودان لە ئارادایە. بەو جۆرە دیارە کە هێرشەکانی خۆیان بەرفراوان دەکەن و بەم جۆرە درێژەی پێبدەن. ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە گەریلاش بەرخودانی خۆی فراوان و بەربڵاوبکات، بە بەهێزی خۆڕاگری بکات، بە بەهێزی شەڕ بکات، گورزی قورس لە دوژمن بوەشێنێت.

رەنگە ئامارەکە کەم بێت. ئێمە لە رێگەی دواکۆبوونەوەوە رامانگەیاند کە ناکرێت لە رێگەی ژمارەکانەوە قسەی لەسەر بکرێت، شورەییە و تاوانە. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند کە ١٣٤ سەرباز کوژراون، لایەنی تورکیا هیچ کاردانەوەیەکی نییە. بەراستی ئەمە خراپە. نەک ١٣٤ کەس ئەگەر کەسێکیش بوایە، سێ کەس بوونایە دەبوایە رێزیان لێبگرتنایە. دەبێت لە تورکیا، لەناو کۆمەڵگادا، لەناو ژنان، گەنجان، رەنجدەراندا رێزیان لێبگیرایە. دەبوایە هەموان پرسیاریان بکردایە. منداڵانی ئەم خاکە، منداڵانی ئەم کۆمەڵگایە، ئێوە چۆن دەتوانن رەوانەی مردنیان بکەن؟ دەبوایە یەخەی دیکتاتۆریەتی فاشیستیان بگرتایە. بەڵام بەم جۆرە بەردەوام نابێت. پێچەوانەی ئەمەیە. سەرنج بدەن دەڵێن ئەوەندەمان فڕۆکە دروست کرد، ئەوەندەمان تۆپ دروست کرد، ئێمە ئەو شتە کوشندانەمان دروست کرد. ریکلامی بۆدەکەن و کۆمەڵگاس بە وریاییەوە لێی دەڕوانێت. تۆ بەو شتانە دەکوژن، مەگەر کێی تر دەکوژن؟ ئەمڕۆ کوردەکان دەکوژن، کاتێک ئەوانیان کوشت تۆش دەکوژن. زیندانەکان لە چ دۆخێکدان؟ ژیان لە چ دۆخێکدایە؟ قەیرانی ئابووری لە چ دۆخێکدایە؟ وادەکەن بە هۆی برسێتیەوە بمرن. کەمترین مووچە لە برسێتیەوە بەرەو سنووری مردن دەچێت. هەموو ئەمانە پەیوەستن بە شەڕەوە.

ئەمانە لە کۆمەڵگا دەشاردرێنەوە. کۆمەڵگایەکی بەو جۆرەیان دروست کردووە کە ئەو شتانە نابینن، کاتێکیش دەیبیینن نایڵێن. بە درۆ هێنراوەتە ئاستێک کە بەشێکیشی نابینرێت. هەندێک بەشیس دەیانبینن، بەڵام بە هۆی ترسەوە ناتوانن دەریببڕن. ئەقڵیەت و سیاسەتێکی نەژادپەرستانە، سۆڤینیانە و دوژمنایەتی کوردان لە ەبرامبەر ئێمە بوونی هەیە. گەیشتووەتە وەها ئاستێک کە هەڤاڵ قەرەسو دەیگوت، تورکبوونی دەوڵەتی تورک بە واتای کوشتنی کوردانە. لەناوبردنی کوردان بە واتای دوژمنایەتیکردنی کوردانە.

بۆچی؟ بە هەزاران ساڵ کورد و تورک برابوون. لە مەلازگرتەوە دەستیپێکرد، نازانم تا کوێ لە رووی بەدامەزراوەیی بوونی تورک ئەوەی زیاتر هاوکاری کرد کوردەکان بوون. قەرەبووکردنەوەی ئەوە بۆ دەبێت بە کۆمەڵکوژی، ستەم و مەرگ بێت؟

دەبێت بە شێوەیەکی بەرچاو لە سەر دۆخی تورکیا راوەستە بکرێت. دەبێت پرەنسیبەکانی دامەزراندنی دەوڵەتی تورک، سیاسەتەکانی، دوژمنایەتی لە بەرامبەر کوردان کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەڕێوەی دەبەن، ئەقڵیەت، سیاسەت و داگیرکەرییەکەی بە شێوەیەکی بەهێز بخرێتە بەر لێپرسینەوە و تێپەڕێنرێت. تائەوە نەکرێت تورکیا دیموکراتیک نابێت. لەبەر ئەوە بەرخودانی گەریلا دەبێتە گەورەترین تێکۆشان کە لە تورکیا دیموکراسی بەرەوپێش دەبات. دەبێت هەموو کەس ئەوە ببینێت.  

دەوڵەتی تورک لە داگیرکاری شکستی هێنا، بەدوای پشتیوانی دەگەڕێت

خۆ دیارە ئیدارەی هەولێر چی کرد، ئێمە دەزانین. کۆمەڵکوژی گەریلایان کرد. ئێمە لە دووەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڤاڵانی تۆڵهەڵدانین. لە خەلیفان شەهید بوون. بەڕێزەوە، یادیان دەکەینەوە.

نرخاندن بۆ ئەم کۆبوونەوانە دەکرێت. زیاتر لەسەر ڕاوەستە دەکرێت. چی کرا، داوای چی کرا، هەمووان دەیانەوێت تێبگەن. ئەردۆگان گوتبووی، "پاش هەڵبژاردن هەم هێرشەکان زیاتر دەکەین، هەم زیاتر تیشک دەخەینە سەر دیپلۆماسی". لە بەغدا ڕەوشەکە بەدڵی ئەوان نەبووە. چۆن بە دڵی ئەوان بێت؟ ئارگۆمێنتەکانیان لاوازن. چوون بۆ کوشتنی کوردان، نەوت و ئاوی کوردان دەکەنە مژاری بازاڕ.

ئاواتەخوازە لەوێش دەرئەنجامی کۆمەڵکوژی کورد بێتەپێش. زیهنیەتی ئیدارەی تەیب ئەردۆگان لەم ئاستەدایە. دەگوترێت خەڵک گەمژەیە، بەڵام هێندەش نا.

بێگومان هەموو کەسێک تەیب ئەردۆگان نییە. هەموو کەسێک ئیدارەی دەوڵەتی تورک نییە. ئیدارەی بەغدا دژایەتی کورد ناکات. ھەرێمێک لە کوردستان ھەیە. لە واقیعدا ئەگەر بە دیموکراتیبوونی کورد ڕووبدات، کاریگەریەکەی لەسەر عێراق لەوەش ئازادیخوازتر و دیموکراتیکتر دەبوو. هەروەها لەم ڕووەوە هیوایان هەیە. بەڵام دانوستانی جیاواز هەیە.

کاتی کۆبوونەوەکەی هەولێر، کەنەکە ڕایگەیاند، "شەرمەزارییە". دەوڵەتی تورک گۆڕەپانێکی داگیرکاری دیاری کردووە؛ هێرش دەکات بۆ داگیرکردنی ئەو شوێنانە، بەڵام شکست دەهێنێت. ڕەوشەکە بەم شێوەیە. تێدەگەین بۆ ئەوەی بیکات، دەبێت بچێتە شوێنی جیاواز. کاتێک هێرشە داگیرکەرییەکانیان دەستی پێکرد، هێرشیان کردە سەر چیایەک، ئێمە گوتمان ئەگەر نەتوانن ئەوێ بگرن، ناچاردەبن بڵاوە بکەن. سەرنەکەوتن و گیریان خوارد. ناتوانن بڵاوببنەوە. هێزیان نەماوە. ئەگەر هێزیان هەبایە، هێرشیان دەکردە سەر هەموو شوێنێک و داگیریان دەکرد. نەخشەی گەورەی کێشا. دەڵێت، میساقی-میللی پێکدێنم، عوسمانی نوێ پێشدەخەم. هەوڵ دەدات هەموو شوێنێک داگیر بکات. ئەگەر بە میساقی_میللی کوردستان داگیر بکات، ڕوو لە گۆڕەپانی عەرەبی دەکات. تا ئێستا ڕوون نییە چی ڕوودەدات و لە کوێ دەوستێت. وەک فراوانبوونی عوسمانی لە سەرەتای سەدەی ١٦...

بەرخۆدانی کورد فراوانبوونی ئیمپریالیستی پووچەڵ کردەوە

ئێستا بە کۆکردنەوەی سەرمایە لەسەر بنەمای سەرمایەی قووڵ دەیانەوێت لە تورکیا بڵاوببنەوە. دەیەوێت هێندەی تر کۆڵۆنیاڵیزم لە کوردستان و عەرەبستان . هەندێک دەڵێن، ئارەزووی ئیمپریالیستی بەدی دێنێت. بەڵێ دەیەوێت سەرلەنوێ کۆڵۆنیاڵیزم پەرەپێبداتەوە، بەڵام هێزی پێویستی بۆ ئەمە نییە. بەرخۆدانی کورد هەموو پلانەکانی لە ناو برد. ئەم  فراوانبوونە ئیمپریالیستی و خواستە کۆڵۆنیاڵیستییەکەی پووچەڵکردەوە. ئەویشی هێنایە ئاستی داڕمان. ئێستە کەوتۆتە نێو قەیران و ئاژاوە. ئێستا بۆ ئەمە پێویستی بە هێز هەیە. هاکان فیدانت بینی؛ چۆن نێچیرڤان و مەسروری لە باوەش دەگرت. پێویستی چییە؟ لێرەدا دەیەوێت زیاتر بەکاریان بهێنێت. زیاتریش دەیەوێت بیانخاتە نێو شەڕەوە. دەیەوێت وایان لێبکات لەو شوێنەدا بیانخاتە کار کە هێزی پێویستی نییە. ئەگەر هێزی بەس بوو هێرش دەکاتە سەر خۆی. بە کەس ناڵێت. چونکە هێزی پێویستی نییە، دەیەوێت ڕایانبکێشێتە ناوەوە. ئەوان دەڵێن، ئێمە پشتگیری دەکەین. هەروەها پشتگیریان کرد. تا ئێستا هاوبەشی تاوانی ئەوان بوون. بەڵام با بۆ داهاتوو ئەمە دەڵێین. لەمەودوا مەتینا دەبێت، گارە بێت، لە هەر کوێ هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێن، ئەگەر فیشەکێک بتەقێنن؛ دەبێتە شەڕ. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت.

هەموو ئەگەرەکان دەنرخێنن

با پەدەکە بیر لەوە نەکاتەوە من چی دەکەم، ئەوە پەیوەندی بە منەوە هەیە. هەندێکیان دەڵێن پەکەکە لاواز بووە، تورکیا بۆ خۆی قسە دەکات. با ڕابردوویان لەبیر بێت. پێشتریش دەوڵەتی تورک بەم شێوەیە فریوی دەدان؛ چییان بەسەر هات. پەدەکە نابێت یاری بە ئاگر بکات.

لای دەوڵەتی تورک ڕەوشە ڕوونە. بەڕای من پەدەکە ئەوەندە هێزی نییە. کەوتوونەتە نێو شتێکەوە، لە ڕەوشێکدان کە ناتوانن لێی دەربچن. چۆن دەردەچن؟ ئەوە زەحمەتە. لە کۆتاییدا ڕەنگە بگەنە ڕەوشێک، پەنا بۆ هێزی جیاواز ببەن بۆ دەرچوون. پێویستە مرۆڤ ئەمەش ببینێت، بەڵام مەترسیدارە. بە تایبەت گەلی باشوور دەبێ باش ببینن. پێویستە گەلەکەمان لە باشور و هەموو کورد بزانێت ئەگەر تا ئێستا نەیانتوانی بێت ئەم کارە بکەن، ئەوە لە سایەی ئەو گەریلا بەرخۆدەرەکانە کە ئازایانە لەسەر هێڵی فیداکاری بەرخۆدان دەکەن. ئەگەر دەرفەتێک بدۆزنەوە ئەم کارە دەکەن. دەیانەوێت بیکەن. پەدەکەش دەیکات. چونکە بەڕاستی پەدەکە سوێندی خواردووە پەکەکە لەناوببات. لەگەڵ هەموو دوژمنانی پەکەکە پەیوەندی و هاوپەیمانی جیاواز دەبەستێت. ئینجا کاتێک پەکەکە قسە دەکات، پەدەکە دەڵێت "دژی من دەدوێت". زۆر باشە! تۆ هەموو شتێک بکە، هەموو جۆرە خیانەت و هاوکارییەک بکە، بەڵام کەس دژی تۆ نەدوێت. ئاخۆ پەدەکە جڤاکی کورد و کوردستان بە چی دەزانێت؟ دەبێت ئەم ڕاستییە ببینرێت.

ڕەوشەکە بەم جۆرەیە. ئێمە دەبینین و چاودێری دەکەین. واتە هەموو ئەگەرێک دەنرخێنین. ئێمە ناڵێین ئەمە نابێت و ئەوە نابێت. ئێمە زۆر شت دەنرخێنین. دەیانەوێت چی بکەن، ئێمە لەسەری هەڵوەستە دەکەین. بەم پێیە ئامادەسازی دەکەین. دەبێت هەمووان بەم شێوەیە بجووڵێنەوە. دەبێت هەموو گەلی وڵاتپارێزمان، ئەم ڕاستییە ببینێت و نرخاندنی بۆ بکات. دەبێت هەموومان لە دژی هێرشەکان بەم شێوەیە ئامادەبین. هەم ببینین، هەم لەیادی نەکەین تێکۆشان و بەرخۆدان دژی زیهنیەت و سیاسەتی کۆڵۆنیاڵیست و قڕکەر، بە تێکۆشان دژی هاوکاری و خیانەتەدا تێدەپەڕێت. ئەگەر دژی هاوکاری و خیانەت تێکۆشان نەکرێت، زیهنیەت و سیاسەتی کۆڵۆنیاڵیست و قڕکەر لەناوناچێت. ئەمە وەک گۆشت و نینۆکە. ئێمە دەڵێین، ئەگەر وەها بکەین، سەردەکەوین.

ناتوانێت داگیرکاری بکات، بۆیە هەموو ڕۆژێک هێرش دەکات

ڕاستییەکەی، دوای هەڵبژاردن، ئیدارەی تەیب ئەردۆگان دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە. چووە ئاستانە. هەوڵیدا پشتیوانی لەو بەرەیەوە وەربگرێت. چووە ناتۆ. هەوڵیدا دانوستان لەسەر ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بکات و لەوێشەوە پشتیوانی وەربگرێت. ئەم کارەی کرد بۆ ئەوەی پشتیوانی زیاتر بۆ هێرشی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا وەربگرێت. ویستی بەم کارە زیاتر پەدەکە هانبدات بۆ بەشداربوون لە شەڕ.

دووەم: دەیویست هێرش بکاتە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. بەڵام لەو کاتەدا هیچ شتێکی لەو جۆرەی بەدەست نەهێنا. ئەنجامی پەیوەندی و کارە دیپلۆماسییەکانیان بەم شێوەیە بوو. تا ئێستا ڕێگری لە هێرش بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هێرشی نوێی داگیرکاری دەکرێت. پاشان چی کرد؟ هەموو ڕۆژێک هێرشی دەکرد، بە فڕۆکە هێرشی دەکرد، بە فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان هێرشی دەکرد. هێرشەکان هەرگیز نەوەستاون، هەموو ڕۆژێک تۆپبارانیان دەکرد. هەموو ڕۆژێک ئۆتۆمبیل دەکەنە ئامانج، شەو و ڕۆژ هێرش دەکەن. میتۆدێکی لەم شێوەیان گرتەبەر.

بەڵام دەرکەوت لەناوخۆدا چەتەکان ڕێکدەخات و هانیان دەدات. یەکسەر نەیتوانی داگیرکاری بکات. ئامادەسازیی کرد، تاوەکو لەناوەوە پشێویی بنێتەوە و لەڕێگەی چەتەکانەوە هێرش بکات، هاوکات هێرشە ئاسمانییەکانی خۆیشی بەردەوامە. ئەمە دەبینرێت.

مرۆڤ دەزانێت کاتێک دەچن بۆ سۆچی، بەدوای پشتیوانیدا دەگەڕێن. هەمیشە گرنگی بە ئێران دەدەن. دەڵێن وەزیری دەرەوە دەچێتە ئێران، دەیانەوێت لە ڕەوشی ئەوێ تێبگەن. هەروەها لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا حاڵەتێک هەیە. قەسەدە ڕایگەیاند کە لە ژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایش دەستیان بە خەبات و تێکۆشان کردووە. ئێستا هەندێک لایەن دەڵێن، قەسەدە شەڕ و ململانێی لە دەیرەزۆر ڕاگەیاندووە، دەگوترێت هەندێک عەشیرەت لەم شەڕە تێوەگلاون، بەڵام خۆ پێشتر قەسەدە ڕایگەیاندووە کە دژی چەتەکان تێدەکۆشن، دژی پاشماوەکانی داعش تێدەکۆشن.

برایەتی کورد و عەرەب دێتەدی

لەلایەکی ترەوە، سوپای تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر شاری مەنبەج. مناڵی گوندەکانیان کوشت. ئەگەر دەرفەتیان هەبێت، داگیرکاری زیاتر دەکەن. ئەوان ئاگایان لە یەکترە.

دەوڵەتی تورک تەنها بەدوای هێرشی داگیرکارییەوە نییە، تەنها بە هێرشی ئاسمانییەوە ناوەستێت. هەواڵگریی ناوخۆیی و بەکرێگیراو و ڕێکخراوی چەتەکان لە هەموو جێگەیەک بڵاوبۆتەوە، ڕێگە لە هەموو شت دەگرن و هەمووان هاندەدرێن. لەپشت هەموو ئەمانەوە ئیدارەی تەیب ئەردۆگان وەستاوە. ئیدارەی تەیب ئەردۆگان پشتیوانی لە چەتەکانی داعش و هەموو هێزە چەتەکانی سوریا دەکات، بۆیە پێویست ناکات کەس بەدوای هۆکاری دیکەدا بگەڕێت. ئاکەپە و مەهەپە لە بەرزترین ئاستدا هاوکاری ئەم هێزانەیان کرد. هێشتا بەردەوامن لەم پشتیوانییە.

شۆڕشی ئازادی لەوێ گەشەدەکات. بۆ سەرکوتکردنی ئەم شۆڕشە، تەیب ئەردۆگان خۆی هێرشەکان جێبەجێ دەکات پاش هێرشکردنە سەر کۆبانێ. لەوێ سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک گەشەدەکات. دەیانەوێت ڕێگری لێ بکەن. پەیوەندی دۆستایەتی و برایەتی کورد و عەرەب پەرە دەسێنێت و بەهێز دەبێت. هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ تێکدانی ئەم پەیوەندییەی نێوان کورد و عەرەب. ئەگەر کورد و عەرەب یەکێتییەکی دیموکراتیکیان هەبێت لەسەر هێڵی وڵاتپارێزیی دیموکراتیک و ئازاد، ئەم هێرشە فاشیستانە چۆن ڕوودەدەن؟ چۆن دەمێننەوە؟ ناتوانن بژین. کاتێک ئەمە دەبینن دەوەستن. ئەمە جەوهەری مەسەلەکەیە.

پێویستە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەم گەمانە ببینێت

لەم لایەنەوە لە دەیرەزۆر پلانی جۆر بە جۆر هەن. گەڕانی هێزی جۆر بە جۆر هەن. لەپاڵ هێزە خۆجێیەکان، هێزی نێونەتەوەیی لەم شتەدا بەشدارن. خاوەنی سەرچاوەی وزە و هێڵی وزەن، هیلالی شیعی هەیە. هەمووان لەوێن. هەرێمی شەڕە. دەبێت مرۆڤ شتەکە بەم شێوەیە ببینێت.

لەلایەکی ترەوە، لەڕووی مێژووییەوە، بەڕێوەبردنی دەیرەزۆر زەحمەتە. شوێنی نەفیکراوانی عوسمانی بووە. واتە لەوێ کۆمەڵکوژی کراوە. هەرکەس ناڕەزایەتییەکی  دژی کۆشک پیشاندابێت، ڕەوانەی ئەوێ کراوە. ڕووبەرێکی وەها هەیە، کۆبوونەوەیەکی جڤاکی وەها هەیە. ئێستە هەمووان دەستیان لەوێدا هەیە. چەندین پاڵنەر لەوێ کاردەکەن. دەبێت ئیدارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وردتر مامەڵە بکات. باشتر لە ڕووداوەکان تێبگات، ئیستیفزاز نەبێت، گەمەکان ببینێت و هۆشیار و هەستیار بێت. گەمەکان هەن، بەڵام دەبێت ئامادەکاریی پێویست بکات و بەو پێیە تێکۆشان بکات. دەبێت لەم ڕووەوە، سەروەرییەکی ڕەها هەبێت.

بانگەواز لە گەلی عەرەب دەکەم، با هێزەکانمان یەکبخەین

دەمەوێت بانگەواز لە جڤاکی عەرەبی و عەشیرەتەکان بکەم. مەزنترین پەرەسەندن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پەرەسەندنی نەتەوەی دیموکراتیکە. بینیمان چۆن هەندێک کۆمەڵی ئیتینیکی جیاواز لەسەر بناغەی ئازادی خۆیان ڕێکخست و یەکێتییەکی دیموکراتیک و برایەتییان پێکهێنا. ئەمە هەڵوێستێکی گرنگ و مێژوویی بوو. هێڵی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، سەلماندی ڕێگەی ئازادی و دیموکراسی و ڕزگارییە بۆ هەموومان. با وردتر لەمە تێ بگەین و خاوەندارێتی زیاتری لێ بکەین. نابێت هان بدرێن و بچنە نێو حساباتی سوک و بچوکەوە. زۆرکەس دژی پەرەسەندنی هاوپەیمانی کورد و عەرەب دەوەستنەوە و لێی دەترسن. زۆرکەس دەیانەوێت ئەمە تێکبدەن. مرۆڤ دەبێت لە ئیدارەی ئەردۆگان و ئەم شتانە تێبگات.

با ئەم هەرێمی ئازادییە بپارێزین کە دەیان هەزار شەهیدی تێدا بەخشراوە، هەروەها لەسەر بناغەی شەڕکردن دژی داعش و بەزاندنی دەرکەوت. با کاربکەین و گفتوگۆ بکەین و هێزەکانمان یەکبخەین بۆ پەرەپێدانی ئەمە. ئەمە داهێنەرانەیە.  بڕوامان وایە، لەسەر ئەم بناغەیە پێشڤەچوون دێتەدی. سەرەتا، پێویستە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پێش هەمووان لەمە تێبگات، لەم گەمانە تێبگات و بەسەریاندا زاڵبێت.

 رۆژی ئاشتی نییە، رۆژی شەڕە

کاتێک هەندێک دەیانگوت چالاکی لەپێناو ئاشتی دەکەین، بەڕێوەبەرایەتی تەیب ئەردۆغان لە هەمان رۆژدا هێرشەکانی زیاتر کرد. لە ئاسۆسەوە تا قەندیل و هەموو شوێنێکی بەهدینان، لە باکوور بە هەمان شێوە تا رۆژئاوا و منبج هێرشی ئەنجامدا. ١ی ئەیلول رۆژی ئاشتی نییە. ١ی ئەیلول ئەو رۆژەیە کە فاشیزمی هیتلەر هێرشی کردەسەر پۆڵەندا. واتە رۆژی دەستپێکردنی شەڕی دووەمی جیهانییە. لە راستیدا رۆژی شەڕە. فاشیستەکانی ئەم سەردەمەش هێرش دەکەن. لە راستیدا بە گوێرەی ئەو رۆژە دەجوڵێنەوە. ئێمە لەمرۆدا دەبینین کە درێژکراوەی هیتلەری سەردەمی ئێمەیە. ئەوەش دۆخێکی کراوە و مایەی تێگەیشتنە. لە لایەکی دیکەوە لە لایەن کوردەکانمانەوە و تەنانەت لە لایەن هێزە دیموکراتیکەکانەوە مرۆڤ چەندە دەتوانێت باسی ئاشتی بکات؟ پارێزەرێکی ئەوروپی بە راشکاوانە وتی، تا رێبەر ئاپۆ بە جەستەیی ئازاد نەبێت، بێ واتایە مرۆڤ باسی ئاشتی بکات. واتە ئەمەیان کردووە، باسکردن لە ئاشتیش هەڵەیە. دەبێت هەموو کەس ئەو راستیە ببینێت. کامە راستی. چ ئاشتیەک؟ ئاشتی چی؟ ئەو هەموو هێرشە هەیە. ئێستاش دەبێت رۆڤ لەوە تێبگات کە روودەدات. کاتێک لێرەوە لێی دەڕوانین بەراستیش لە ئامەد گردبوونەوەی ئاشتی سازکردن چەندە پێویست و واتادار بوو؟ مرۆڤ دەتوانێت هەڵیبسەنگێنێت. لەبەر ئەوەی کورد شەڕ ناکەن، هێرش ناکەن. بەڵکوو لە ژێر ئاگری شەڕێکدان. لەژێر هێرشی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکاریدان.. رووبەڕووی هێرشێکی لەو چەشنە دەبنەوە. بەراستیش شەڕێک لە ئارادا نییە. بەڕێوەبەرایەتی هاوپەیمانی کۆمار و تەیب ئەردۆغان بۆ پاکتاوکردنی گەریلا، پەکەکە و لە سەر ئەم بنەمایە بۆ بەئەنجام گەیاندنی قڕکردنی کوردان هێرشی پاکتاوکاری فاشیستی ئەنجام دەدەن و کۆمەڵکوژی دەکەن.

ئەوانەی لە یەکی ئەیلولدا رژانە شەقامەکان دەبوایە لە ١٥ ئابدا بهاتنایە دەرەوە

لە دژی ئەوە کورد خۆڕاگری دەکەن، لە دۆخی بەرخوداندان. دەخوازرێت کە لەناو ببرێن و لە دژی هێرشی لەناوبردن لە دۆخی بەرخوداندایە. جیا لەوە دەتوانن چی بکەن؟ ئەو کاتە دەبێت مرۆڤ ئەو بەرخودانە بێنێتە کایەوە. ئامەدیەکان لایەنی هێرشکار نیین کە ئێمە بڵێین هێرش مەکەن و ئامۆژگاری شوێنێک بکەن بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی. کێ هێرش دەکات، لە کوێ هێرش دەکرێت، ئەو هێرشە لەسەر ناوی کێ ئەنجام دەدرێت، دەبێت ئەوانە ئامۆژگاری بکرێن. با لە ئەنقەرە، لە ئیزمیر و لە ئیستەنبوڵ بیکەن.. دەیکەن بەڵام ئەگەر زیاتر بکرێت واتادار تر دەبێت. لەبەر ئەوەی ئەم هێرشانە لەسەر ئەو بنەمایە دەکرێن. دەمەوێت ئەوە بڵێم؛ داوای ئاشتی دەکرێت، خاوەنداری لە یەکی ئەیلول دەکرێت، بەڵام ئەوانەی لە ١ی ئەیلولدا رژانە شەقامەکانەوە، داواکاربووین کە ١٥ی ئابیش بڕژانایە شەقام. دەبوایە ٤٠ەمین ساڵەی هەڵمەتی ١١٥ی ئابیان پیرۆز بکردایە، پێشوازییان لێبکردایە. لەبەر ئەوەی هەڵمەتی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ یەک لە واتادارترین چالاکییەکانی ئازادی و دیموکراسی مرۆڤایەتیە. لەو  واتایەدا چالاکی ئاشتیشە. ئەوە تەنیا لە قسەدا نییە، بەکردەوەش بەم جۆرەبوو. دوای هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەوڵەتی تورک کەسێکی لەسێدارەدا. دوای ئەوە نەیتوانی کەس لە سێدارەبدات، ناچاربوو کە لەسێدارەدان لە دەستووری هەمیشەیی لاببات. ئەو هەڵمەتە بەو ڕادەیە خزمەتی بە ئاشتی کرد. بە وتنی ئەوەیە 'ئەمە گەریلایە، شەڕە' بچوککردنەوەی ئەو چالاکیە بەکەڵک نایات و بەم جۆرە ئەنجامێک بەدەست نایات. دەبێت ئێمە لە رووی وتەکانمانەوە وریابین.

لە سەروبەندی ساڵیادی ١٢ی ئەیلولداین. ئەم بەرخودانەی گەریلا، هەڵمەتی ١٥ی ئاب، کودەتای سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلولی پوچەڵ کردەوە. وایکرد کە لە بری ئەوەی مرۆڤەکان لە سێدارە بدرێن و بکوژرێن، مرۆڤەکان بە زیندوویی لە زیندانەکان بێنەدەرەوە، ئەشکەنجەی کەمکردەوە و مامەڵەی دیموکراتیکی بەرەوپێشبرد. لەلایەکی دیکەوە ١٥ی ئەیلول هەیە. ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ. ئەو رۆژەی هێرش بۆ سەر کۆبانێ دەستیپێکرد. ئەوانەی لە کۆبانێوە دەستیان بە شکستدانی داعش کرد، ئەو گەریلایانەبوون کە هەڵمەتی ١٥ی ئابیان هێنایە ئاراوە. مرۆڤایەتیان لە بەڵای داعش رزگار کرد.

بەراستیش دەبێت مرۆڤ بە دروستی تێبگات و بە دروستی خاوەنداری لێبکات. دەبێت مرۆڤ هەموو شتێک بە دروستی بناسێنێت. کاتێک مرۆڤ بەو جۆرە لێی دەڕوانێت هەندێک مامەڵەکردن بەدی دەکرێت، کە بە گوێرەی دۆخێکی بەرچاو و  راستی نین. دەبێت مرۆڤ ئەوانە تێپەڕێنێت.

دەبێت ئێمە بجەنگین

دەتوانم ئەوە بە گەلەکەمان، بە گەلانی تورکیا بڵێم. لەبارەی کوردستان و راستی کوردەوە دەتوانم ئەمە بڵێم. ئێمە لە ژێر سڕینەوە و جینۆسایدی دژوارداین. ئێمە دەستمان بەوە نەکردووە، لە پەیمانی لۆزانەوە دەستیپێکرد. سیاسەتی جیهانیش لەناو ئەوەدایە. دەوڵەت بەڕێوەی دەبات. هێرشی ئەم دواییە ئێمە دەستمان پێنەکرد. لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥دا ٧٠ فرۆکە هێرشیان کردە سەر ئێمە. لە ٢٥ی نیساندا بەڕێوەبەرایەتی تەیب ئەردۆغان مێزی ئیمراڵی هەڵگەڕاندەوە. رێبەر ئاپۆش وتی، بەڕێوەبەرایەتی تەیب ئەردۆغان دەستی بەو هێرشەکردووە. لە دژی هەبوونی ئازادانەی ئێمەن و دەیانەوێت ئازادیمان لە ناو ببەن. ئێمە لە ژێر هێرشی سڕینەوە و لەناوبردنداین.. دەبێت بەرامبەری بوەستینەوە. دەبێت ئێمە بجەنگین. دەبێت بەو زمانەی کە لێی تێدەگات ئێمە لە دوژمن بدەین. هیچ رێگەیەکی دیکە بۆ ئەو بابەتە نییە. هیچ چارەسەرێکی دیکە بوونی نییە. دەبێت ئەو راستیە بە باشی بزانرێت. هیچ شتێک بە هۆی ئێمەوە رووینەداوە، بەڵام بۆ ئەوەی لەناومان ببەن هێرشێک لەئارادایە. ئێمە چی بکەین؟ ئێمە سەردانانەوێنین. بۆ مەگەر ئێمە لەبەرامبەر ئەوان بێ جوڵە دەوەستین؟ کاتێک هەندێک لە ئێمە بدەن ئێمە بڵێین ئێمە ئاشتیمان دەوێت؟ ئەگەر ئێمە وابڵێین ئایا هێرشەکان دەوەستێنن؟

گەنجانی ئاپۆیی گەنجانی جەنگن، گەنجانی بەرخودانن

ئێمە دەجەنگین و شەڕدەکەین. لەم رووەوە دەبێت راستیەکان باش ببینرێن، گەلەکەمانیش باش بیبینێت. دەبێت ئێمە ئەو هێرشانە تێکبشکێنین. دەبێت لە دژی ئەو هێرشە شەڕ بکەین. دەبێت بە هەموو جۆرە دژی ئەو کردەوانە بوەستینەوە. ٤٠ ساڵە ئەگەر گەریلا لەناوبچووبایە هیچ شتێک ساز نەدەبوو. لە زاپ و ئاڤاشین لەناو ئەو تونێلانەدا بۆ چەندین مانگ خۆڕاگرییان کرد کە هیچ مرۆڤێک ناتوانێت خۆڕاگریی بەو جۆرە بکات. ئەگەر ئەو گەریلا خۆڕاگرانە لەناو بچوونایە کوردیش لەناو دەچوو. ئەمە راستیەکی بەم جۆرەیە. لەم بەرخودانەدا هەموو شتێک روودەدات، هەموو شتێک بەم بەرخودانەوە دەخوڵقێنرێت و بەدەست دەهێنرێت.  لەسەر ناوی کوردایەتی و لەسەر ناوی ئازادی، لە سەر ناوی مرۆڤایەتی، لەسەر ناوی ئازادی ژن.. ئەو کاتە دەبێت ئەو راستیە باش ببینرێت. دەبێت دەست لە قسەی حیماسی هەڵبگیرێت و خاوەنداری لە گەریلا بکرێت. دەبێت خاوەنداری لە بەرخودانی گەریلا بکرێت، بپارێزرێت و بە باشی لە بیری واتاکەی بڕوانرێت. بە ترس و لەرزەوە مرۆڤ ناتوانێت بە هیچ شوێنێک بگات. بانگ لە گەنجانی کورد و گەنجانی ئاپۆیی دەکەم. گەنجانی ئاپۆیی گەنجانی جەنگ و شەڕن، گەنجانی خۆڕاگرن، گەنجانی تێکۆشانی ئازادیین. لەبەر ئەوە ناکرێت شتێکی دیکە هەبێت. کێ چی دەڵێت ئێمە نازانین، بەڵامن ئێمەی پەکەکەیی بە شێوازی گەریلا لە بەرامبەر ئەو هێرشە فاشیستی، کۆلۆنیالیستی و قڕکەرە شەڕ دەکەین.

ستراتیژی ئێمە شەڕە. ئێمە ناچارین. بەڵام بەوەوە هەین و سەردەکەوین. ئێمە بەم جۆرە کوردایەتی دەخوڵقێنین. هەربۆیە دەبێت رێگەی گەنجان ئەمە بێت. دەبێت گەنجان ئەم راستیە باش ببینن، زیاتر خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن، زیاتر بەشدار ببن و باش بیناسن. هەم بۆ راستی پارتیمان، هەمیش بۆ راستی گەریلاییمان دەبێت رووبکەنە گەریلا و زاپ. دەبت رووبکەنە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و گۆڕەپانەکانی گەریلا.

بێ شەڕ، ئاشتی لە کوێوە دێت؟ 

ئەگەر ناتوانێ خۆی بگەینێتە ئەو شوێنانە، با بچێتە دێرەزۆر و بەشداری شەڕی دژی داعش ببێت. بەڵام لە بەرامبەر دواکەوتوویی ئاکەپە، مەهەپە، داعش و پەدەکە و هاوپەیمانی بەکرێگیراویی تەنیا بە بەرخۆدان و شەڕ و شێوازی تێکۆشانی گەریلا دەتوانین سەربکەوین. ئێمە ناچارین ئەمە بکەین و سەربکەوین،  گەنجانی کورد بە تایبەتی پێویستە ئەم ڕاستییە باش بزانن. ڕەنگە هەندێک کەسی تر قسەی جیاواز بکەن. لە دژی شەڕی تایبەت، مرۆڤ تەنیا دەتوانێت شەڕی شۆڕشگێڕانە بجوڵێتەوە. ئەوکات دەبێت ئێمە ببین بە هێزی شەڕی شۆڕشگێر. پێویستە ئێمە سەیری  شەڕی شۆڕشگێرانە  بکەین. هەنێ کەس چی دەڵێن و چی ناڵێن بۆ ئێمە گرینگ نییە. هەموومان ئەوەی دەیزانین دەیکەین، بەڵام ئەگەر ببنە گەنجی ئاپۆیی و پەکەکەیی و گەریلا بە رێنیشاندەری خۆتان بزانن، ئەمە خەتی ئەوانە. پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە تێبکۆشن.

  ڕێبەر ئاپۆ جارێکیان وتی: "ئێوە دەڵێن ئاشتی و ئاشتی، بەڵام شەڕکردن لەپێناو ئاشتی دژوارترین شەڕە. ئەمەش بە شەڕ دەئافرێندرێت". ئەگەر دەتانەوێت ئاشتی بەدەست بهێنن، ڕێگاکەی لە ڕێگەی ئازادی و دیموکراسیەوەیە تێدەپەرێت. فەرماندەی گەورەی بەرخۆدانی شرناخ هاورێمان زەریان وتی: "با ئاشتییەکەتان بۆ خۆتان بێت، ئێمە ئازادیمان دەوێت". ئاشتی بەبێ ئازادی و بەبێ دیموکراسی و بەبێ ڕزگاری و بەبێ شەڕ کە بەدیهێنەری ئەوەیە، ئاشتی لە کوێوە دێت؟ تەنها بە قسە ناتوانین بەدەستی بهێنین. لەو کاتەدا پێویستە ڕاستییەکان باشتر ببینین، زیاتر خاوەندارێتی لە تێکۆشانی ئازادی بکەین. بە تایبەتی داوا لە گەنجان دەکەم لەم کاتەدا بەشداری ناو ڕیزی گەریلا ببن ولە هەر گۆرەپانێک لە دژی ئەم هێرشە فاشیستیانەی ئاکەپە – مەهەپە شەری شۆرشگێری بە هێزی خۆتان لە هەموو بوارێکدا ڕێکبخەن و هێندەی تر بەرەپێشی ببەن.

پەیام بۆ فستیڤاڵ

 ئەمە فستیڤاڵە گرنگە. لە ساڵی ٩٢ەوە هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت. نوێنەرایەتی کۆمەڵگای نەتەوەی کورد لە ئەوروپا دەکات. لەم رووەوە واتادارە. لە لایەکی ترەوە ئێمە ئەوە دەزانین؛ هێرشی سەربازی دەکەن، دەگرن، ئەشکەنجەدەدەن، تیرۆر دەکەن و ستەم دەکەن. ئەمانە هەمووی بۆ سەرخستنی  جینۆسایدی کولتوورییە. دەیەوێت بەشێک لە کوردەکان لەناوببات و ئەوانی تر ئاسمیلە بکات و بیانکاتە تورک. بۆ ئەم شتەش لە تەنیشت گوشارە ئابوورییەکان بە گوشاری سەربازی و گوشاری پۆلیسەکان هێندەیتر هێرشی کولتووری بەرێوەدەبات. پەرە بە تواندنەوەی زمان، کولتوور و مێژوو دەدات. ئەمەش لە ڕێگەی پڕوپاگەندە و هونەر و ئەدەبەوە ئەنجام دەدات. لەوبارەوە ئەمانە هێرشێکی زۆر هەیە.

 لەم ڕووەوە ئەنجامدانی  فستیڤاڵی کولتووری کوردی و پەرەپێدانی ڕێوڕەسمی ڕۆشنبیری و چالاکیی کولتوری زۆر گرنگە. گەشەپێدان بە وێژە، هونەر و زمانی کوردی زۆر گرنگە. بەڵام دەبێت مرۆڤ لە تەنیشت تێکۆشانی ئازادیدا ئەم کارە بکات و لەگەڵ بەهاکانی گەریلا یەکبگرن و هەمان کار بکەن .کارەکان بەم شێوەیە مانادار دەبێت. لەم ڕوانگەیەوە ڕێوڕەسمی کولتوری گرنگ و مانادارە. بەڵام دەمەوێت بەم بۆنەوە ڕەخنەیان بکەم . لە ڕاستیدا هەندێک ڕەخنەکانەمان بۆ گەلەکەمان لە ئەوروپاش هاتە ئاراوە. دیسان دەبێت لێی زیاد بکەین.

پێویستە هەموو ڕۆژێک لە ئەوروپا فستیڤاڵی کولتوری هەبێت

  لە ساڵێکدا بە یەک فستیڤاڵ نابێت. ئەمە بە خەباتی یک ڕۆژە یان چەند ڕۆژێک ڕوونادات. پێویستە لە ئەوروپا هەموو ڕۆژێک ڕێوڕەسمی کولتوری هەبێت. فستیڤاڵێکی کەلتوری لەسەر ئاستی نەتەوەیی دەتوانرێت چەند مانگ جارێک یان ساڵانە جارێک بەڕێوەبچێت. بەڵام پێویستە هەمیشە لە ناوچەیەکدا، لە سێ هەرێمدا، لە پێنج هەرێمدا ڕێوڕەسمی کولتوری هەبێت. پێویستە هەموو ڕۆژێک هەبێت، هەموو ڕۆژێک بە دڵنیاییەوە لە چەند ناوچەیەکدا هەبێت. جاران بەم شێوەیە بوو. لە نەورۆزدا بەم شێوەیە بوو. بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٢-٣ مانگ ئاهەنگ دەگێڕدرا. ١٥ی ئاب ئاهەنگیان گێڕا. ٢٧ی تشرینی دووەم پیرۆزکرا. لە ڕاستیدا هەموو ڕۆژێک لە ئەوروپا لانیکەم ٣-٤ ڕێوڕەسمی کولتووری ئەنجام دەدرا. پێشتر هونەرمەندان بەشداری ئەم مەراسیمانەیان دەکرد. بە واتایەکی تر هونەری هونەرمەندانی کورد لەو مەراسیمانەدا پەرەی سەند. ڕێبەر ئاپۆ پەرەی بەم شتە دا. شێوازی رێبەر ئاپۆ بوو. ئێستا ئەم ڕێوڕەسمانانە ڕاگیراون. بە دەگمەن ئەنجام دەدرێن. هونەرمەندان کار ناکەن. هونەرمەندان لە گۆڕەپان و کۆمەڵەکاندا لەگەڵ کۆمەڵگا کۆنابنەوە! ناوی کۆمەڵەی کەلتورییە بەڵام خەباتی کولتوری ئەنجام نادەن. لە ڕاستیدا منداڵان لەو شوێنانە بە کولتوور و زمانی خۆیان پەروەردە دەکران. دەبینرێت کە ئەو سیستەمەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە  گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. پێویستە خەڵک بگەڕێنەوە بۆ شێواز و سیستەمی پێشووی ڕێبەر ئاپۆ .ئەوەش پێویستە پەرەی پێبدرێت و جگە لەمە هیچی تر نابێت.

  هەم تۆ دەبیتە ئەندامی گەلێک کە لە ژێر جینۆسایددان، هەم لە دەرەوەی وڵاتیش لەگەل پێکهاتە جیاوازەکاندا دەژیت و لەهەمانکاتدا لە کولتووری کوردیدا دەمێنیتەوە. ئەمەش ئەستەمە، تەنیا مەگەر لە هەڵوێستێکی کولتووری لەم جۆرە و بەم خەباتانە بێت، کە ئەمە سەردەخرێت. بەتایبەتی کۆمەڵگای کورد لە ئەوروپا، دەبێتە تۆوی نەتەوەییبوونی دیموکراتیکی کورد. ئەمەش بە هەڵمەتی ١٥ی ئاب دامەزرا. لەسەر بنەمای هەبوونی دەرچوون لە ١٥ی ئاب دامەزراوە. ئێمە ڕۆح، زانست و ئیرادەی ئەوەمان لە ١٥ ی ئابەوە وەرگرت. رێکخستنکردنی ئەمەش لە پارتی و ڕێبەر ئاپۆ وەرگیرا، ئەوکات پێویستە ئەمانە دووبارە وەربگرین، زیاتر بڵاویان بکەینەوە، پەرەیان پێبدەین و ڕێوڕەسمە کولتوورییەکان بکەینە بەشێک لە چالاکییە جەماوەرییە جیاوازەکانمان و بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەمان.

 بەم بۆنەوە ویستمان بەم شێوەیە بیانهێنینە سەر زمان. هەروها پیرۆزبایی دەکەم لەو فستیڤاڵەی کە لە ٩ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت. لەئێستاوە لەسەر ناوی بەڕێوەبەرانی پارتیمان هیوای سەرکەوتنی گەورە دەخوازم. هەروها بە رێزداریەوە سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشدار دەبن لە فستیڤالەکە و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداری دەکەن لە مەراسیمەکە و بەشدارن لەهەوڵەکان. هەروەها بە هونەرمەندان و رەنجدەرانی تریش دەڵێین، کە هێندەی تر لە فستیڤاڵەکاندا یەکبگرن.

هـ . ب