دوران کاڵکان: سیاسەتی کۆلۆنیالیزم و داگیرکەری لە کوردستان بۆ سڕینەوە و جینۆسایدکردن بوو

لە ساڵانی حەفتاکانەوە تا کۆتایی ساڵانی ١٩٩٠ هەموو خەباتێک بۆ ڕزگاری لە داگیرکاری لە کوردستان بەرپا بوو، بەڵام هیچ چارەسەرێک نەدۆزرایەوە. ئێمە ناتوانین ئەمە بە لاوازیی سیاسەتی پەکەکە و وەک پێویست نەبوونی شەڕی پەکەکە ڕوونبکەینەوە.

بەشی سێیەمی زنجیرە نووسینەکەی دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لەسەر پرۆسەی مێژوویی پرسی کورد لێرەدا بڵاودەکەینەوە، کە دەربارەی سیاسەتی جینۆسایدە.

دەقی نووسینەکە:

"کاتێک ڕێبەرایەتی پرسی کوردی پێناسە کرد وتی "کوردستان کۆلۆنی و داگیرکراوە" و بەوە دەستیپێکرد. کۆلۆنیالیزم (داگیرکاری) بووە چەمکێکی گرنگ بۆ ناسینی پرسی کورد و بواری خۆشکرد بۆ پێشکەوتنە گرنگەکان. ئایا بەباشی پێناسەی کردووە؟ تا ڕادەیەک بەڵێ. زەمینەی پەرەپێدانی فیکری، ڕێکخستنکردن، چالاکی و دامەزراندنی هێزی چارەسەریی کێشەکانی هێنایە گۆڕێ. ڕێبەر ئاپۆ بۆ پێناسەکردنی داگیرکاری وتی: "داگیرکەری (کۆلۆنیالیزم) لە کوردستان وەک داگیرکەری لە شوێنەکانی دیکەی جیهاندا نییە، دووەم، کۆلۆنیالیزم ئەنتەلیکتوێل (ڕۆشنبیران)ی کرد بە ناوەند و چەقی ئەو داگیرکارییەوە. لە مانیفێستی یەکەمدا ئەوە ئاشکرا بوو. لە دوایین مانیفێستدا بەرگرینامەکانی خۆی دا "پرسی کورد و چارەسەری نەتەوەیی دیموکراتیک" بە "عەقڵییەتی جینۆساید" وەسفکرد، بۆیە ئەمە هاوشێوەی داگیرکاریەکانی تر نییە.

کوردبوون لەناودەبرێت

لەسەر بنەمای کلتور، بەها و زمانی کوردی نەتەوەیی نوێی تورک دروست دەکەن، ئاسیمیلاسیۆن (تواندنەوە) و جینۆسایدی کلتوری هەیە. خودی داگیرکەری بۆ خۆیشی وەک پێویست ناتوانێت گوزارشت لە پرسی کورد بکات. پیایدا تێیدەپەڕێت. کۆلۆنیالیزم بەشی ناکات، بۆیە لە ساڵانی حەفتاکانەوە تا کۆتاییەکانی ١٩٩٠ هەموو خەبات و تێکۆشانەکانی ڕزگاری لە داگیرکاری لە کوردستان بەرپا بوو، بەڵام هیچ چارەسەرێک نەدۆزرایەوە، ئێمە ناتوانین ئەمە بە لاوازیی سیاسەتی پەکەکە و وەک پێویست نەبوونی شەڕی پەکەکە ڕوونبکەینەوە و لە شەڕەکەی ڕازی نەبین، ئەمە بەو شێوەیە نییە، کورد بە پێشەنگایەتیی پەکەکە شەڕێکی تەواوی وەک شەڕی ڕزگاریی نەتەوەیی، کە لە ساڵانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠ و ١٩٩٠ دا لە ناوچەکانی دیکەی جیهان بەرپا کرد. لە شەڕی ڕزگاری نەتەوەییدا ئازادیی کۆمەڵایەتی چەسپێنرا. هەروەها بەها قووڵەکانی ئازادییان لەسەر بنەمای ئازادیی ژنان بنیاتنا. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی ڕزگاری نەتەوەیی قوڵتر و بەهێز بوو، بەڵام نەیانتوانی ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، بۆچی ئاوایە؟ چونکە کوردستان کۆلۆنییەک وەک کۆلۆنییەکانیتر نەبوو.

پاکتاوکردن و سڕینەوەی بەرفراوان

بە تێکۆشانیان لە دژی داگیرکاری دەستکەوتیان بەدەست هێنا، بەڵام نەیانتوانی بگەنە  ئاستی چارەسەری، کە بە شەڕەکانی ڕزگاری نەتەوەیی لە کوردستاندا بەڕێوەدەچوو، بۆچی ئەمە ڕویدا؟ ئەمە بەهۆی واقیعی پرسی کوردەوەیە، کێشەی کورد تەنها کێشەی  داگیرکاری نەبوو. بەڵێ، کۆلۆنیالیزم و داگیرکەری هەیە، بەڵام کێشەی کورد لەمە جدیتر و قورسترە.  کێشەی پاکتاوکردن، سڕینەوە و جینۆسایدە. کۆمەڵکوژی لە کوردستان پاکتاوکردن و سڕینەوەیەکی بەرفراوانە.

گەلی کورد لەبەرامبەر کۆمەڵکوژییەکان خۆڕاگری دەکات

ژمارەی ئەو کوردانەی لەو کۆمەڵکوژیانەدا لەناوبراون دەگاتە ملیۆنان کەس. ژمارەی ئەو کوردانەی کە تەنیا لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا کوژراون ٦٠٠ هەزارە. کۆمەڵگای کورد کۆمەڵگایەکی گەورەیە. لەبەر ئەوەی کۆمەڵگایەکی خاوەن ژمارەی دانیشتوانی گەورە بوو خۆراگری کرد. هەر چوار پارچەی کوردستان لەبەرچاو بگرین، لە مێژوودا هیچ کۆمەڵگایەک بەم جۆرە رووبەڕووی قڕکردن نەبووەتەوە. لەبەر ئەوەی گەلی کورد خاوەنی کۆمەڵگایەکی بەهێزبوو، ئەو هەمووە لەبەرامبەر کۆمەڵکوژیەکان خۆڕاگری کرد، نەک ئەوەی کۆمەڵکوژییەکان کەم بن.

رێکەوتنی سەعادەتئاباد، رێکەوتنی بەغدا و رێکەوتنی سێنتۆ

لە کۆنفڕانسی قاهیرە بەدواوە بەڵێ کوردستان پارچەکراوە و خستیانە ژێر سەروەری دەوڵەتانی جیاجیا، بەڵام پێکەوە بەڕێوەبردراون. ئەو دەوڵەتانە و ئەوانەی پێشەنگایەتی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەکەن خاوەنی بەڕێوەبەرێتی هاوبەشن لە کوردستان. لە پەیماننامە نوسراوەکاندا ئەوە تا چ ئاستێکە، ئێمە نایزانین. هێشتاش لە ئەرشیڤدان و ئاشکرا نەکراون. بەڵام راستیەک هەیە کە ئاشکرا بووە. ماوە ماوە ئەوەیان کردە پەیمان و رێککەوتنیش. رێککەوتنی سەعادەتئاباد، بەغدا و سێنتۆ. ئەمانە هەموو بەڕێوەبەردنی هاوبەشن. رێککەوتن و بەڕێوەبەری هاوبەش هەیە. ئەو هەموو هێزانە پێکەوە دەجوڵێنەوە. لەنێوانیاندا پەیماننامە هەیە. کاتێک لە ساڵی ١٩٧١ بەڕێوەبەرایەتی سەدام حسێن لە باشور هەوڵیدا خۆبەڕێوەبەری بداتە کورد، دەوڵەتی تورک هات و راستەوخۆ ئەوەی راگرت. هەمووان وابیردەکەنەوە کە رژێمی بەعس ئەوەی جێبەجێ نەکردووە. سەدام ئەوەندە فاشیست بوو، بەڵام لەو فاشیستتریش هەن. کاتێک یادەوەرییەکانی ژەنەڕاڵە تورکەکان دەخوێننەوە، ئێوە دەبینن لە سەرفەرماندەیی گشتیدا چی کراوە. بەراستیش سەرفەرماندەییەکی گشتی کە دەوڵەتی بەڕێوەدەبرد، دەڵێت کە 'ئێمە رێگریمان لێکرد'. لەبەر ئەوە بەڕێوەبەرییەکی هاوبەش هەیە. سەرەتا لە لایەن بەریتانیاوە بەڕێوەبردرا، دواتر ئەمریکا. ماوەیەکی درێژ تورکیا، ئێران، عێراق، ئەمریکا-بەریتانیا، پاکستان پەیمانێکیان بەست. سێنتۆ بۆ ئەونا دامەزرا.

رێبەر ئاپۆ بەوەی وت 'تێکشکاندن' قڕکردن بە شێوەی کۆمەڵکوژی بەردەوامە. لە کۆمەڵکوژی کورداندا هەموو کەس هاوبەشە و هەر کەس تیایدا تاوانبارە. رێبەر ئاپۆ وتی، 'سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بۆ ئەوەی دەوڵەتانی ئێستا بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە لەسەر کورد سیاسەت بەڕێوەدەبات'. بەڵێ بەم جۆرەیە. هەموو دەوڵەتان لەبەرامبەر یەکتر بەکاردەهێنن. بۆ ئەوەی ماف بە کوردان نەدەن و پشتگیری یەکتر نەکەن، رێککەوتوون. کوردیان خستووەتە ناو سیستمێکی بەو جۆرەی تێکشاکاندن کورد خۆراگریش بکەن تاوانبار دەکرێن، ملکەجیش بن هەر تاوانبار دەکرێن. هەلی ژیان بە کورد نادەن.

دۆخی دەوڵەتی تورک

لە گۆڕەپانەکە دەوڵەتی تورک یاخود کۆمەڵگەی فیلی دەوڵەت نییە. بۆ قڕكردنی کورد، ئەرمەنی، سوریانی و یوندان، هەژموون و سیاسەتی قڕكردن هەیە. ئەم دەزگایە هەیە. قڕکرنیش تاوانی مرۆڤایەتیە. دەزگا نێودەوڵەتیەکانن کە بە جەنگی دووەمی جیهانی دروست کران. لە جەماعەتی ئیتحاد و تەرەقی و بەم لاوە هەڵویست و هەبوونی دەوڵەتی تورک تاوانی مرۆڤایەتیە. ئەمڕۆ هەموو جۆرە رێگەیەک بەکار دەهێنێت و بەردەوامی بەم دۆخە دەدات. دەزانێت کە مێژوو دادگایی دەکات. لەبەرئەوەی کە مێژوو دادگایی نەکات، جیهان دەخاتە نێو شەڕ. بۆیەش هەموو کاتێک لە بۆسەی هێرشی فاشیست و قڕکردندایە. بەو هۆیەوە قڕكردن و کۆمەڵکوژی زیاتر دەکات.

رێپێوانی پەنجا ساڵەی رێبەرتی

راستی رێبەر ئاپۆ، راستی پارتی، رێپێوانی پەنجا ساڵەی رێبەرتی، تێکۆشانی ٤٥ ساڵەی پەکەکە، بەرخۆدانی قاڕەمانی بە پێشەنگایەتی پەکەکە بە گشتی بەگوێرەی چارەسەریەکی بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت و پێشدەکەوێت. باشە بۆچی رێبەرتی بەم شێوەیەیە؟ پەکەکە بۆچی ئاوهایە؟ تایبەتمەندی رێبەرتی و پەکەکە چییە؟ بۆ تێگەیشن لەمانە، سەرقاڵی کام لە کێشەکان دەبن؟ پێویستە مرۆڤ سەیری ئەمە بکات. هەندێک کەس تێناگەن. سەیری جێیەکی دیکە دەکەن، سەیری کێشەکانی دیکە دەکەن. بۆیەش هێرش دەکەنە سەر رێبەرتی و پارتیمان. دەڵێن پەکەکە وەک ئەوان نییە. بەڵام پرسی کورد وەک ئەو کێشانە نییە. ئەو هێرشەکانی سەر کوردستان دسەپێندرێت وەک ئەوان نییە. رێبەرتی و پەکەکش بەم شێوەیەن. ئەوان هیچ کاتێک سەیری ئەم کێشانە ناکەن. لەبەرئەوەی خۆیان بەشێکن لە کێشەکە. لە جێگەی ئەوەی کە راستیەکە ببینن و لە پەکەکە تێبگەن، بە زەحمەتی و لۆژیکی ئەو سیستمەی کە تێیدان، هەوڵ دەدەن پەکەکە و رێبەرتی تاوانبار بکەن.

ئەمریکا لە لە پۆزسیۆنی بەریتانیادایە

بریارەکانی ئەمریکا، راستی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی باشتر ئاشکرا دەکات. پیلانگێڕی لەسەر بناگەی کێشەی کورد دروست بوو. وابەستەی عەقڵیەت و سیاسەتی قڕكەرە کە هیچ حسابێت بۆ کورد ناکات. لەبەرئەوەی سەرکێش و بەرپرسی یەکەمی ئەو سیستمەی کە کێشەی دروست کردووە، ئەمریکایە و کێشەیەکی بەم شێوەیەی دروست کردووە. لە بناغەی خۆیدا ئەم کێشەیە لەلایەن ئەمریکاوە دروستکراوە و ئەمریکا لە پۆزسیۆنی بەریتانیادایە. لەبەرئەوەی هێزی یەکەمی ئەو سیستمەیە کە کێشەیەکی خوڵقاندووە، بەردەوامی بە کێشەکە دەدات و ئەوەی ناهێڵێت چارەسەر ببێت ئەمریکایە.

بەشێکی دیکە: لە دامەزراندنی پەکەکە تاوەکو ئێستا، ئەو شتانە جێبەجێکراون و دەستکەوتەکانی گەلی کورد.

سەرچاوە: یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

ف.ق\ ژ.ت\ هـ.ب