دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، تێکۆشان لە تورکیا و کوردستان، شەڕی نێوان گەلی کورد و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر - پاکتاوکار لە ساڵی ٢٠٢٣دا یەکلاکەرەوە دەبێت.
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات ( ANF)ی دایەوە.
لە ئێران و رۆژهەڵاتدا پێشکەوتن هەیە، بارودۆخێکی شۆڕش هەیە. هێزەکانی دژ بە ڕژێم چ مانا و گرنگییەکیان هەیە، کاریگەرییەکی چۆنیان لەسەر ناوچەکە هەبووە؟
بەڵێ لە ناوەڕاستی ئەیلولەوە لە سەرتاسەری ئێران و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێشەنگایەتیی ژنان و لە دەوری دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بزووتنەوەیەکی بەهێزی ڕاپەڕین هاتووەتە ئاراوە و ئەو بزووتنەوەیە لە ساڵی ٢٠٢٢ شایانی گرنگترین پێشهات و پێشکەوتنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. هەم لە ئەنجامی قووڵبوونەوەی ئایدیۆلۆژیی لەسەر بنەمای پێشەنگایەتیی ژنان و هەم لە کاریگەرێتی و بەربڵاوبوونییدا، بە خێرایی خۆی گۆڕی بۆ بزووتنەوەیەکی ناوچەیی و جیهانی.
ئەم ڕاپەڕینە، کە لە دوای کوشتنی کچی کورد ژینا ئەمینی لە تاران، کە خوێندکارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، دەستی پێکرد، بە بەرجەستەترین شێوە هاواری بۆ ئازادیی ژنان کرد، لە هەمان کاتدا بوو بە بزووتنەوەیەک بە ئامانجی دیموکراتیزەکردنی گەل. ئەم ڕاپەڕینە داخوازیی ئەوەیە، کە لە سیستەمێکی دیموکراتیکدا بە ئازادییە کۆمەڵایەتییەکانیەوە بژی، ئەوە زۆر مانادار و گرنگ بوو. ئەوە جارێکی تر ئێرانی کردە شوێنێکی شۆڕشگێڕانە، کە لە مێژووی خۆییەوە سەرچاوە دەگرێت. بەم شێوەیە شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کامڵ کرد. سەرنجی بدەنێ، کاتێک بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی لە ئێران لاواز بوو، ڕاستیی شۆڕشگێڕانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ڕادەیەک لاواز و کەم بوو. ئەم بزووتنەوەیە بە نەهێشتنی ئەم لاوازییە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕی بۆ بزووتنەوەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادیی ژن و گۆڕەپانی شۆڕشی دیموکراتیک. هەروەها شۆڕشی کوردستان و شۆڕشی ژنانی کوردیشی کامڵ کرد. ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێشەنگایەتیی ژنان نەک هەر شۆڕشی ئازادیی ژنانی لە کوردستان بەسەر هەموو ژنانی کورددا بڵاو کردەوە، بەڵکو لە هەمان کاتدا تێکۆشانی ئازادیی کورد بە سەرتاسەری کوردستان دا بڵاو کردەوە. ئەمەش بووە هۆی ئەوە، کە توانای بەهێزی کۆمەڵایەتی و ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم شێوەیە بەرەو شۆڕش ڕابکێشرێت و بەشداری لە شۆڕش دا بکات. ئەمە گرنگترین ڕووداوی سێ مانگ و نیوی ڕابردووە.
لەسەر ئەم بنەمایە من سڵاو لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەم، کە بە بڕیار و پێداگرییەوە ئەو تێکۆشانەیان ئەنجامدا و یادی شەهیدەکانیان بەرز ڕادەگرم. من دڵنیام ئەوان سەردەکەون. دەبێت ئەمە بزانرێت. ئێران یەکێکە لەو ناوچانە، کە بە ڕوونی ململانێی نێوان هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی تیایدا دەبینرێت. ئەوە شتێکی بەرچاو و ئاشکرایە، لە ڕاستیدا پێویستە ئێستا بەم شێوەیە هەڵیسەنگێنین. ڕێبەر ئاپۆ لە کۆتاییەکانی ١٩٧٠کاندا شۆڕشی ئێرانی هەڵسەنگاند و وتی: 'زەقترین شەڕی مۆدێڕنیتە ڕوویداوە'. ئێستا دەبینین، کە هەر دوو هێزی مۆدێرنیتە لە ئێران بە هەمان شێوە شەڕ دەکەن، بەڵام لە دۆخێکی ڕوونتردا ئەم شەڕە دەکەن. دەبێت ئەو تێکۆشانەی ئێستا لەم ڕوانگەیەوە هەڵسەنگێنرێت. ژنان، لاوان و ئەوانەی ئازادی و دێموکراسییان دەوێت بێگومان نوێنەرایەتیی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەکەن. تەنانەت دەتوانین بڵێین، ئەوان پێشەنگی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکن. ئەو هێزانەشی لە دژیان دەوەستنەوە و ڕێگرییان لێدەکەن و بە کۆمەڵکوژکردن وەڵامیان دەدەنەوە هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین. ئەو هێزانانەن، کە دەیانەوێت ئێران لەگەڵ سیستەمی سەرمایەداری مۆدێرنیتە ریکبخەن و بیانکەن بە یەک.
ئێمە ئەمە دەبینین، بەڕاستی ململانێ و جەنگی ٤٠ ساڵ پێش ئێستا بەم شێوەیە بەردەوامە. هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە دژی هێزەکانی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تێدەکۆشن، کە دەیانەوێت ئێران لەگەڵ سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دا بکەن بە یەک. ئەمە بەو مانایە دێت، کە هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە ئێران لەناو نەبراون و پاکتاونەبوون. دەستیان لە پێداگری و سووربوونی خۆیان بۆ ئازادی و دیموکراسی هەڵنەگرتووە. ئێستاش دەیانەوێت بەم تێکۆشانە ئێران نەبێتە گۆڕەپانی مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری، بەڵکو دەیانەوێت ببێتە گۆڕەپانی مۆدێرنیتەی دێموکراتیک و پێداگریش لەسەر ئەوە دەکەن. پێش هەموو شتێک، دەبێت ئەم ڕاستییە ببینین، بۆیە پێویستە لە ناوەڕۆکی ئەو شۆڕشە ئازاد و دیموکراتیکە تێبگەین، کە چل ساڵ پێش ئێستا لە دژی شا ڕوویدا. ئەمڕۆ ژنان و گەنجان و گەلان ئازادیان دەوێت و نوێنەرایەتیی ئەوەش دەکەن. ئێستاش ناوەرۆکی ئەو ئایدیۆلۆژیایەی شۆڕش، کە لە دژی شای بە دەستهێنراوە، بەردەوامیشە و دەیانەوێت باڵادەستیی بەسەرەوە بکەن.
لە ڕاستیدا لە بەرامبەر ئەو کەسانە تێدەکۆشن، کە لەو ناوەرۆکە دوورکەوتوونەتەوە و دەیانەوێت خۆیان لەگەڵ سیستەمی سەرمایەداری مۆدێرنیتە و سیستەمی سەرمایەداریدا یەکبخەن. ئەمەش زۆر گرینگ و مانادارە. خەبات و تێکۆشانی ئێستا هەڵگری ئەو واتا و گرنگییە مێژووییە. ئەمڕۆش بە پێشەنگایەتیی ژنان و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، ڕاپەڕینی شۆڕشە گەورەکەی دژ بە شا بەردەوامیی هەیە و دەیانەوێت کاریگەرتر بن. بۆ ئەوەش کۆمەڵگا چل ساڵە بۆ ئەو ئامانجە دەژی. ئەمڕۆ ئەوە دەردەکەوێت، لە لایەکی دیکەوە دەبێت بڵێین، کە کۆمەڵگای ئێران دیموکراتیترین و خۆئاگاترین (هۆشیاری) و ڕێکخراوترین کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەڕاستی مێژوویەکی وەهای هەیە. بە درێژایی مێژوو زۆرترین بزووتنەوە ئازادیخواز و دێموکراسییەکان لە ئێراندا گەشەیان کردووە، لە مەزدەکەکانەوە تا خوڕەمدینییەکان، لە ڕۆستەمی زال تاوەکو بابەکییەکان بەهێزترین بزاڤی ئازادی لە مێژووی ئێراندا هەبووە.
کۆمەڵگای ئێران کۆمەڵگایەکی وەها بوو، کە هەمیشە ئازادیخواز بوو و بە دوای دێموکراسیدا دەگەڕا. بۆیە لە ئێران بە کۆمەڵگەبوون و کۆمەڵایەتیبوون زۆر بەهێزترە. ژیانی کۆمەڵایەتی پێی کاریگەرە. فەرەنسی وەک ئەو کۆمەڵگایە پێناسە دەکرێت، کە زیاترین بزووتنەوەی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژیانی دیموکراتیکیان لە ئەوروپادا پێشخستوە، دەبێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەسەر ئەم بنەمایە کۆمەڵگا ئێرانییەکان قبوڵ بکەین، بۆیە بزووتنەوەی ڕاپەڕینی ئێستا و گەڕانیان بۆ ئازادی و دێموکراسی بنەمایەکی مێژوویی بەهێزی هەیە. ئەمڕۆ ئەم بنەمایە مێژووییە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بووەتەوە، بە دڵنیاییەوە ئەنجامەکانی ئەم خەباتە وەڵامی پرسیارەکانی وەک 'ئایا شۆڕشی چل ساڵە دەبێتە شۆڕشی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، ئایا بە پێشەنگایەتیی ژنان ژیانی دیموکراتیکی گەلان مسۆگەر دەبێت، یان وەک سەردەمی شا مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەگەڵ سیستەمی سەرمایەداری یەکدەگرێت؟'
لێرەدا مرۆڤ دەتوانێت ئەم شتانەی پێ زیاد بکات، سیستەمی ئێستای ئێران دەتوانێت لە خۆیدا چاکسازی ئەنجام بدات، بە پێی داخوازیەکانی ئازادیی ژنان و دێموکراسی و بەشەکانی کۆمەڵگە دەتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە و خۆی بگۆڕێت. خاوەنی بونیات و بینایەکی ئاوایە. دەبێت بەمشێوەیە لە سیستەمی ئێستای ئێران تێبگەین، بەڵام بۆ ئەمەش پێویستی بە هۆشیاری و هۆشمەندییەکی گونجاو هەیە. پێویستی بە تێگەیشتن و سەرڕاستکردنەوەی میتۆد و شێواز هەیە. بەڕاستیش ئەگەر بتوانێت گۆڕانکارییەکی ئاوا ئەنجام بدات. ئەوا سیستم دەتوانێت لە خۆیدا ریفۆرم و چاکسازی ئەنجام بدات و ئەو کێشانە چارەسەر بکات. دەتوانێت بەنوێکردنەوەی خۆی و دەستپێکردنی شۆڕش بەبێ پەنابردنە بەر زەبروزەنگ و توندوتیژی خۆی بگۆڕێت بۆ بزوتنەوەیەکی بەهێزی دێموکراسی ئیسلامی. دەتوانێت ئیسلامی دیموکراتیک بە بەهێزترین شێوە لە ئێران دروست بکات. بارودۆخێکی ڕوون لەمەدا هەیە. ئێمەش بۆ پێشکەوتنی لەو جۆرە بانگەوازمان کردبوو.
لە ڕاستیدا، ئێمە دەمانویست لەسەر ئەم بابەتە هیچ شەڕێک ڕوونەدات. ئێمە ڕامانگەیاندبوو، کە دەتوانین پشتیوانیی لێ بکەین، بەڵام پێدەچێت ئەو هێزانەی، کە بۆ دیموکراتیزەکردن کراوەن، لاواز بن، ڕەنگە ئەو هێزانەی حەز و مەیلی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریان هەیە ئێستا لە هەوڵی ئەوەدان لە بەڕێوەبەریدا بەهێزبن. بەڵێ، ئەوە نزیک بوونەوەیەکی هەستیارانە بوو. شێوازی توند نەخرایە بواری پراکتیکەوە، بەڵام هیچ چارەسەرێکیش بەدینهات.هەتاکو دێت دەستگیرکردن و لە سێدارەدان زیاتر دەبن. بە دڵنیاییەوە، ئێمە ئەم شتانە بە ڕاست و دروست نازانین. ئێمە وەک بزووتنەوەیەک لە سەرەتاوە وتمان 'نابێت هیچ توندوتیژییەک لەمەدا بکرێت'. هەروەها داوامان لە ژنان و کۆمەڵگا ئازادیخوازەکان کرد، کە "توندوتیژی نەکەن، لە چوارچێوەی ڕەوایبوونی خۆیان دا بە شێوازی دیموکراسیانە تێکۆشان بکەن' و هەروەها بانگەوازمان بۆ ئیدارەی ئێرانیش هەبوو. هەروەها ڕامانگەیاندبوو، کە باشترە توندوتیژی ئەنجام نەدەین، بە گوشار ئەم داواکارییانە سەرکوت نەکەن و بە دوای چارەسەرکردنی ڕیفۆرمخوازانەدا بگەڕێن. هەرچەندە ئەوە بە تەواوی سەرکوتکردن نەبوو، بەڵام بەکارهێنانی توندوتیژی بەم دواییانە زیادی کردبوو. ژمارەی کوژراوان زیادی کردووە. مرۆڤ لەسێدارەدراون. ئەم شتانە هەڵەن. ئێمە بانگەوازمان بۆ بەڕێوەبەریی ئێران ئەوەیە، کە لەم جۆرە کردارانە دووربکەونەوە، لە سێدارەدان و بەکارهێنانی توندوتیژی ڕابوەستێنن و هەوڵ بدەن، لە ژنان، گەنجان و ئەو کەسانەی ئازادی و دیموکراسییان دەوێت تێبگەن. ئەوە کارە ڕاست و دروستەکەیە. لە ڕاستیدا بۆ ئێران پێشکەوتنێک سەرچاوەیەکی هێزە، کە ژنانی ئێران و کۆمەڵگاکانیان وەها هەستیاری و دینامیزم نیشان دەدەن. بە دڵنیاییەوە ئەوە فاکتەری خراپە نییە، بەڵکو فاکتەری چاکە، پۆزیتیڤی و جوانییە. ئەم پێشکەوتنانە ئێران دەولەمەند و شۆڕشگێڕ و سۆسیالیست دەکات و مانایەک بۆ ژیان بە ئێران دەبەخشێت. لەبەر ئەوەش وەک ئیدارەیەک، کە هەوڵ دەدات هەندێک لایەن، کە لە دژی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین، دەبێت بەو پێشکەوتنانە ڕازی بن. دەبێت ئەوە بۆ خۆیان وەک توخمێکی سامان و دەوڵەمەندی و گەورەبوون بزانن. بەپێی ئەوە پێویستە لە چارەسەری ڕیفۆرمخوازانە تێبگەین و گفتوگۆ بکەین و قسەی لەسەر بکەن. ئێمە لەو باوەڕەداین، کە ئەم هەڵوێستە بەڕێوەبەرانی ئێران بەهێزتر دەکات. ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی خۆمان دووپات دەکەینەوە.
ئێمە دەمانەوێت لە سێدارەدان و بەکارهێنانی توندوتیژی بوەستێنرێت. ئێمە ڕایدەگەیەنین، زیادبوونی بەکارهێنانی توندوتیژی و زیادبوونی لەسێدارەدان لە هەموو کەس زیاتر زیان بە کۆمەڵگا و سیستەم و بەڕێوەبەریی ئێران دەگەیەنێت. دەبێت ئەوەشی پێ زیاد بکەین: نابێت پێشهاتەکان و پێشکەوتنەکانی ئێران، سەرهەڵدانەکان بە پێشەنگایەتیی ژنان، وەک بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە لە چوارچێوەی خەباتی سیاسی، سەربازی و سیادیی بەرتەسکی شۆڕشی ئێران دا ببینرێت. ئەم ڕێبازانە زۆر بەرتەنگ و بەرتەسکن. شۆڕشی ئێران، شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوە زیاترن. بە قاڵب و شێوازی تەسکی سیاسەت و خزمەتی سەربازی پێناسە و دیاری ناکرێت. بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانەی وەها نییە، کە وەک 'بەڕێوەبەری و ئیدارەی فڵان کەس ڕووخێنرا و لە بری ئەوە ئیدارەی کەسێکی دیکە بەهەمان شێوە دامەزرایەوە' پێناسە بکرێت، چونکا هەر خۆی ئەوە زۆر مانادار نییە. مرۆڤ ناتوانێت بەوە بڵێت شۆڕش. شۆڕشی ئێران بناغەی مێژوویی هەیە. مانای ئەمڕۆیی ئەوە زۆر بەرفراوانە. پێش هەموو شتێک شۆڕشی تێگەیشتنێکی گەورەیە، شۆڕشێکی جیددی ژیانە، شۆڕشێکی ئایدیۆلۆژییە. با سەرنج بدەین، تێگەیشتنی فیکری و ناوەرۆکی ئایدۆلۆژیی شۆڕش زۆر قووڵە. ئەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە شێوازی ژیانەوە هەیە. مرۆڤەکان دەیانەوێت شێوازی ژیان ئازاد بکرێت. لەسەر ئەم بنەمایە دەیانەوێت کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک پێشبکەوێت و گەشە بکات و بەڕێوەبەرییەکی دیموکراتیانە هەبێت، بۆیە شۆڕشی ئێران و داخوازیەکانی ژنان و لاوانی ئێران، بێگومان داواکاریی سادە نین، داوای بەرژەوەندیی بچووک نین، دوای دەستکەوتی مادی نەکەوتووە، بە پێچەوانەوە، گەڕان بەدوای حەقیقەتدا لە خۆی نیشان دەدات. جیاوازییەکەی شۆڕشیکی حەقیەقەت و ڕاستیی بەهێزە. شۆڕشی ڕاستی چییە؟ ئێمە باش دەزانین، کە شۆڕشی تێگەیشتن و شێوازی ژیانە. ئەگەر سەرنج بدەیت، بنەمای پێشکەوتنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ڕاستیدا گۆڕینی عەقڵ و گۆڕانی شێوازی ژیانە، واتە گۆڕان و پەرەسەندنی ئایدۆلۆژی و فیکرییە. ئێمە بەو شێوەیە دەیبینین و بەو شێوەیە لێ تێدەگەین.
لەم ڕووەشەوە ناوەڕۆکی کۆمەڵایەتی زۆر قووڵە. شۆڕشێکی وەهایە، کە لایەنە کۆمەڵایەتیەکانی زۆرن. شۆڕشێکی وەهایە، کە ناتوانرێت بە قاڵبی تەسکی سیاسی و سەربازی لێی تێبگەین و پێناسە بکرێت. لەم ساتەدا لە ڕۆح، هەست، بیر، بزووتنەوە و شێوازی ژیانی مرۆڤەکاندا دەبێتە شۆڕشێک. لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی لەو گۆڕەپانانەدا، شۆڕشێکی وەهایە، کە بەردەوام هەبوونی خۆی درێەژ پێدەدات. لەم ڕووەشەوە لە ماوەی سێ مانگ و نیوی ڕابردوودا شۆڕشێکی گەورە لە ئێران ڕووی داوە. ئێمە بەئاسانی دەبینین، کە ژنان، لاوان و کۆمەڵگا بەرەو گۆڕانکارییەکی بەهێز لە تێگەیشتن و فیکردا دەڕۆن، شێوازەکانی عەقڵییەت و تێگەیشتنی کۆن دەشکێن، تێگەیشتن و ڕێوشوێنی نوێ پێشدەخەن، گۆڕانکاری و داهێنان لەشێوازی ژیانیاندا دەکەن و نۆژەنبوون دروست دەکەن، واتە پێشکەوتنی ئایدۆلۆژی بەڕێوەدەبەن. ئێرانی پێش سێ مانگ و ئێران ئەمڕۆ لە یەک جیاوازن. ئیدی هیچ کەسێک ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سێ مانگ لەمەوپێش. ژنان، لاوان، کرێکاران، زەحمەتکێشان و گەلان ئێران لە خۆیاندا گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و ڕادیکاڵیان لە تێگەیشتن و ئایدیۆلۆژیادا بینیوە. ئەمە گەشەسەندنێکی زۆر گرنگە، بۆیە ئەستەمە ئەم گەلە و پێشکەوتنە شۆڕشگێڕانەکەی ئێستای بۆ دواوە بگەڕێتەوە. لەم بوارەدا شۆڕشێکی مەزن ڕوودەدات. دەبێت شۆڕشی ئێران وەک شۆڕشێکی تەواوی دێموکراتیکی مۆدێرنیتە ببینین. بە واتایەکی تر، دەبێت ئەمە وەک شۆڕشێک لە تێگەیشتن و شێوازی ژیان ببینین. دەبێت ئێمە وەک شۆڕشێکی ئایدیۆلۆژیی و فیکری ببینین و تێبگەین. ئەمە بنەمای شۆڕشی ژنانە. ڕێبەرایەتیی ژنان کارەکتەر و تایبەتمەندی بەم شۆڕشە دەبەخشێت. ئێمە باوەڕمان وایە، کە ئەمە باشتر دەبێت. ئێمە زیاتر داوا و بانگەوازمان بۆ ژنان و گەنجان و گەلە. ئێمە سڵاو لە بەرخۆدانەکەیان دەکەین. دەبێت لە داواکارییە مافدارانەکەکانیاندا پێداگرییەکانیان زیاتر بکەن، بەڵام ئاگاداربن هەرگیز لەتوندوتیژی نزیک نەبنەوە. دەبێت بەڕێوەبەری و ئیدارەی ئێرانیش ئەو ڕاستییە ببینێت، خۆی لەتوندوتیژی دووربگرێت و هەوڵبدات لە داواکارییەکانی ژنان و لاوان و کۆمەڵگا تێبگات و بەپێی ئەو داواکارییانە ریفۆرم و چاکسازی بکات. ئێمە ئەو ڕاستییە دەیبینین. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ئەوە بۆ بەرژەوەندیی خۆشیان باش دەبێت، لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەمووان دەکەین، کە بەباشی لە پێشکەوتنەکانی ئێران تێبگەن و لە بەرامبەر ئەم پێشکەوتنانەدا هەڵوێستی ڕاست و دروست وەربگرن و ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیان بەرامبەر ئەم پێشکەوتنانە بەشێوەیەکی بەهێز جێبەجێ بکەن.
ساڵی ٢٠٢٢ ئاستی ڕێکخستن، هۆشیاری، چالاکیی گەنجانی جیهان و بەتایبەتی لاوانی کورد چۆن بوو؟ چەند دەتوانن ئەرکی پێشەنگایەتیی خۆیان جێبەجێ بکەن؟
بێگومان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە هەر چوار لای جیهان و بەتایبەتی لە کوردستان کۆمەڵانی خەڵک داوای ئازادی و دێموکراسی دەکەن و چالاکترین کۆمەڵانی خەڵک بۆ داوای ئازادی و دیموکراسی گەنجانن، کە ئازایانەترین و فیدایانەترین تێکۆشانی بۆ دەکەن. ژنان پێشەنگایەتیی شۆڕشی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەکەن. بەپێی پێویستیی ئەمە بۆی تێدەکۆشن. لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا گەریلا قارەمانانە بەرخۆدان و بەرەنگاری دەکات. بەرخۆدانێکی بوێرانە و قارەمانانە دەکات، عەقڵییەتی فاشیستیی پاکتاوکار لەناو دەبات و گورزی قورسی لێدەدات. لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بۆ گەلی کورد پێشەنگایەتی دەکات و نوێنەرایەتی خەباتێکی زۆر بوێرانە و فیداکارانە دەکات. بێگومان گەنجان ئەو کۆمەڵانەی خەڵکن، بە زۆرترین شێوە و بە شێوەیەکی بوێرانە و قارەمانانەتر و فیدایانە تێدەکۆشن و لە سەرتاسەری جیهان باری قورسی تێکۆشانیان لە شان ناوە. لەم بوارەدا من سڵاو لە گەنجانی کورد و جیهان دەکەم. لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی گەنجاندا سەرکەوتنی گەورەیان بۆ دەخوازم. من لەو بڕوایەدام، ئەوان هەمیشە پێشەنگایەتی بۆ ئەم تێکۆشانە بکەن. ڕێبەر ئاپۆ وتی: "ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد، ئێمە بە گەنجیش سەردەکەوین". بەڕاستی پەکەکە پارتێکی گەنجانەیە. بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجان حزبێکی پێکهێنا، بوو بە گەریلا، ئێستاش دەبێتە نەتەوەی دیموکراتیک. لە هەر چوار لای جیهان بۆ ئەوەی شۆڕشی مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک لە هەموو ڕوویەکەوە بە سەرکەوتن بگات، تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت. لە سەردەمی زۆر ئازایانە و قارەمانانەدان. بێگومان ئەمە لەسەر بنەمای تێکۆشانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارەوە خۆی نیشان دەدات. لەم مانایەدا دەتوانین بە ئاسانی بڵێین، کە گەنجان باری قورسی خەبات و تێکۆشان هەڵدەگرن و پێشەنگایەتیی بۆ دەکەن. بۆ ئەوەش ، بێگومان ئەمە دۆخێکە، کە پێویستە پیرۆز بکرێت، سڵاوی لێبکرێت و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بخوازرێت.
بەڵام لەگەڵ ئەو ڕاستییە، ئەوە چەند بەسە، ئایا دەکرێت لەوە زیاتریش بکرێت؟ بە پێی ڕۆڵی پێشەنگی گەنجان ئاستی ئەو پراتیکە چۆنە، کە ئەنجام دەدرێت؟ چەند قایلکەر و تێرکەرە؟ پێویستە ئێمە گفتوگۆ لەسەر بنەمای ئەم پرسیارانە بکەین. دەبێت ئێمە ڕوو لە بزووتنەوەی گەنجان بکەین. بەتایبەتی پێویستە ئێمە بارودۆخی لاوانی کوردستان و جیهان لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە شێوەیەکی بابەتیانە و بەرفراوان هەڵبسەنگێنین، هەق و مافی خەبات، ئازایەتی و فیداکارییان بدەین و لە هەمان کاتیشدا دەبێت ڕەخنە لە کەموکوڕیەکانیشیان بگرین و ڕێگای ڕاست و دروستیان نیشان بدەین. کاتێک ئێمە لێرەوە سەیر دەکەین بەڕاستی کەموکوڕییان هەیە. کەم و کوڕی لە ڕێکخستنکردنی لاوانی کورددا هەیە. لە جوڵانەوەی لاوانی جیهانیشدا کەموکوڕی و لاوازی هەیە. کاتێک بارودۆخی بزووتنەوەی ژنان وەک هێزی پێشەنگی شۆڕشی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لێکبدەینەوە، ئێمە دەتوانین بەئاسانی بڵێین، بزووتنەوەی گەنجان بە پێی ئەوە زۆر لاوازە و وەک پێویست نییە، بەڵام با ئێمە سەیری ناوەڕاستی سەدەی ٢٠هەم بکەین، لەو سەردەمەدا بزووتنەوەی گەنجان لە ئاستی جیهاندا چەند پێشکەوتوو بوو، گەنجان چەند ڕێکخراو، هۆشیار و چالاک بوون، ئێمە شۆڕشی لاوانی ساڵی ١٩٦٨ دێنینە بەرچاومان، کە گەنجان چۆن لە بەرامبەر سیستمی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست دا هۆشیارانەترین و ڕێکخراوترین خەباتیان بەڕێوەبرد، پێش هەموو کەسێک بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە بەرامبەر هەڵە و کەموکوڕییەکانی سۆسیالیزمی ڕەئاڵ هۆشیارانەترین هەڵوێستیان گرتەبەر و پێشەنگایەتییان بۆ کرد.
ئەگەر ئێمە سەرنج بدەین، بزووتنەوەی ژنان لەو کاتەدا زۆر پێشکەوتوو نەبوو. شۆڕشی ئازادیی ژنان لە ئاستێکدا وەستابوو. هۆشمەندی و ئاگایی ژنی پێشەنگ هەبوو، بەڵام زۆر تەسک و کەم بوو. بەراورد بە ئاستی ئەمڕۆ زۆر لە دواوە بوو. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و بەپێی قۆناغەکان بزووتنەوەی ژنان بەم رادەیە ڕێکخستنکراو و هۆشیار بوون. لە ئێستاوە سەدەی ٢١یان کردووە بە سەدەی ژنان. لەساڵی ٢٠٢٢دا دوو کۆبوونەوەی گەورەی نێونەتەوەیی بەڕێوەچوون. لە هەموو ئاست و ناوچەکاندا تێدەکۆشن. لە بەرامبەر هەموو هێرشە دواکەوتووەکانی سیاسەت و عەقڵییەتی دەسەڵاتداری پیاو و لە بەرامبەر بێزارکردن و دەستدرێژی بە شێوەیەکی جەماوەری و بە کۆمەڵ و فیداکارانەی گەورە تێدەکۆشێت، بەڵام ئێمە لەم ئاستەدا نە لە کوردستان و نە لە جیهاندا بزووتنەوەی گەنجان بەو شێوەیە چالاک نابینین. ئێمە هەرگیز بارودۆخی گەنجانی ساڵانی ١٩٦٠ نابینین. ئەگەر مرۆڤ سەرنج بدات ڕێکخستنبوون و هۆشیارییان لاوازە. لە زۆر وڵات کاریگەریی گەشە و پێشکەوتنی ڕێکخستنکراویی بزووتنەوەکانی لاوان لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و تێکۆشانی ئازادی لاوازە. ئەگەر مرۆڤ سەرنج بدات بزووتنەوەی ژنان لەو کاتەدا ئەوەندە پێشکەوتوو نەبوو.
بزووتنەوەی گەنجانی جیهان زۆر بە رێکخستنکراو نییە، بۆ نموونە لە ئاستی جیهانیدا هیچ کۆبوونەوە و کۆنفرانسێکی گەنجان نییە، گەنجان لە ڕووی بونیاتنانی کۆنفیدڕاڵیزم دا هەوڵ و تێکۆشانیان زۆر لاوازە. لە ساڵی ٢٠٢٢دا کۆبوونەوەیەکی وەها ئەنجام نەدرا، بەڵام گەنجانی شۆڕشگێڕ دەیانتوانی چەند کۆبوونەوەیەک رێکبخەن. دەبێت ئەوەش ڕووبدات. پێش هەموو شتێک پێویستە گەنجان لە ئاستی جیهاندا پێشەنگایەتی بۆ تیۆری مۆدێرنیتەی دێموکراتیک، کرانەوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، بەرچاوبوونی شۆڕشی مۆدێرنیتەی دێموکراتیک بکەن و خۆیان بگەیەننە ئاستێکی هوشیار و ڕێکخستنکراو. لەمە ڕووەوەش کەموکوڕییان هەیە و دەبێت ڕەخنەیان لێبگیرێت.
هەمان شت بۆ گەنجانی کوردیش دەشێت. ئێمە دۆخی گەنجانی باکور، رۆژهەڵات، رۆژئاوا و دەرەوەی وڵات هەڵبسەنگێنین. رێکخستنبوونێکی سنوردار هەیە، بەڵام زۆر لاوازە. ناتوانێت هەموو گەنجان بخاتە نیو دۆخی جموجووڵەوە. ناتوانێت ئیرادەی گەنجان سەروەر بکات. بەر لە هەموو شتێک خوێن، لێکۆلینەوە و فێربوونی تیوری مۆدێرنیتەی دیموکراتی، وردبوونەوە و قوڵ بیرکردنەوەی تیئوری و ئایدۆلۆژی ئاپۆیی و لەسەر بناغەی تێگەیشتن و بەگوێرەی ئەوەش رێکخستنبوون و پراکتیکبوون لاوازە. بە تایبەتی لە باور لەنێو چوارچێوەی تەسکدا سیاسەتی دیموکراتی گیری خواردووە. بەڵام پێویستە بوو گەنجان ئەمە تێپەڕێنن و خۆیان بگەیەننە ئاستی هۆشیاری و رێکخستنی. گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراسی دەتوانێت یەکێک بێت لە ٥-٦ بوارەکانی بزووتنەوەی گەنجان، بەڵام ئێستا دەتوانین بڵێین قەتیس بووە. پارتیبوون و ڕێکخستنی گەنجانی شۆڕشگێڕ و دیموکرات و ئازاد، پەرەسەندنی سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی لاوازە و نەمانتوانی ڕێکخستنی پارتەکەمان وەک پێویست پەرە پێبدەین. ئێمە گەنجانی پارتەکەمان پەکەکە، بەشێوەیەکی تەواو و کاریگەر ڕێک نەخستووە. بەڵام گەشەسەندنی کۆمەڵەی لاوانیش لاوازە، نوێنەرایەتی جەماوەرێکی بچووکی گەنجان دەکات، لە دۆخێکدا نییە کە لە هەموو ڕوویەکەوە پێشەنگایەتی گەشەپێدانی نەتەوەی دێموکرات بکات. نەبوونی هۆشیاری و ڕێکخستن لەم لایەنەدا هەیە، بە دڵنیاییەوە پێویستە بزووتنەوەی گەنجان خۆی نوێ بکاتەوە بۆ ئەوەی ئەو خاڵە لاوازانە تێپەڕێنێت. پێویستە گەنجانی ئاپۆیی زۆر بە جددی گرنگی بەم بابەتە بدەن. پێویستە زیاتر بخوێنیتەوە، زیاتر لێکۆلینەوە بکەن و لە هێڵی ئاپۆیی تێبگەن و پەرە بە گفتوگۆکان بدەن. لە کوێ هۆشیاری نەبێت، ڕێکخستن و کردار نییە. هەموو شتێک لەسەر بنەمای هۆشیارییە. بۆیە پێویستە ئاستێکی زۆر بەرزی هۆشیاری هەبێت بەرامبەر هەموو جۆرە کاریگەرییەکانی لیبرالیزمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم، وەک تاکگەرایی، ناچالاکی، وابەستەبوون بە ژیانی ماددی و لەخۆدووربوونەوە. هۆشیاریش ڕێکخستنە. لە بواری ڕێکخراوەییشدا، بگەنە ئاستێکی فرەلایەن، دەوڵەمەند، پێشکەوتوو و هەموو ئیرادەی گەنجان بخەنەڕوو. گرنگترین شت ئەوەیە کە لە چالاکیەکانیاندا دەوڵەمەند ببن. بزووتنەوەی لاوان پێویستە شێوازێکی زۆر داهێنەرانە و بەرهەمدارانەی چالاکیەکان پەرەپێبدات، لە بەهێزترین چالاکیە ئەرێنییەکانەوە تا دەگاتە ئەو چالاکیانەی کە گورزی قورس لە هەموو جۆرە دواکەوتوویییەک دەدەن، هەموو ئەمانەش لەسەر ئاستی پێشەنگایەتیدا ئەنجام بدات. وەک ئەوە وایە گەنجەکان باوەڕی تەواویان بە پێشەنگایەتی نەهێناوە، یان هەڵەیەک لە تێگەیشتن لە پێشەنگایەتیدا هەیە. بزووتنەوەکانی گەنجان لە جەماوەری گەنج دابڕاون، بۆیە گەنجان لە کۆمەڵگا جیا دەکاتەوە و لە ڕێکخستن و چالاکیی تەسکی گەنجاندا دەمێننەوە. ناتوانن سەربەخۆیی و پێشەنگایەتی ئاوێتە بکەن و بە ناوی ئازادیەوە بە تەسکی دەمێننەوە. پێشەنگایەتی لە وشەدا دەمێنێتەوە و لە پراکتیکدا مەرجەکانی جێبەجێ ناکرێن. لەم بابەتانەدا لە ڕێگەی ڕەخنەوە پێویستی بە گەشەپێدان و ڕاستکردنەوە هەیە. گەنجانی ئاپۆیی دەبێت بتوانن ئەم کارە بکەن. بزووتنەوەی گەنجانی ئاپۆیی هێز و ئیرادەی ئەم کارەی هەیە. هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراسی ڕێگا و ئامرازەکانی ئەمە دیاری دەکات، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە بە دروستی لەم هێڵە تێبگەین و بە سەرکەوتوویی جێبەجێی بکەین، کە دەبێت پەرەی پێبدرێت و جێبەجێ بکرێت. بەم مانایە پێویستە بزووتنەوەی گەنجانی ئاپۆییمان و چالاکییەکانی کۆمەڵەی گەنجان ڕێکبخرێتەوە. ئەمەش دەبێت لەسەر بنەمای هەموارکردنەوەوە ئەنجام بدرێت. کەموکورتی و هەڵەکانتان بە شێوەی رەخنە و خۆرەخنەکردنی ئاپۆیی تێپەڕێنن. پێویستە هەموارکردنەوەی هێڵەکانی پێویست بدۆزرێنەوە. ئەمەش پێویستی بۆ دروستکردنی ئایندەی گەنجانە و بە پێشەنگایەتیکردنی گەنجان لە شۆڕشی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا سەرکەوتوو دەبێت. لە هەمان کاتدا ئەمە پێویستە بۆ ئەوەی ڕاستی پارتی گەنجان کە جەوهەری پەکەکەیە، بگەیەنرێتە ئاستێکی بەهێزتر لە هەموو شوێنێک. ئێمە پێمان وایە گەنجان لەسەر ئەو بنەمایە زیاتر گفتوگۆکانیان پەرەپێدەدەن و توێژینەوەکانیان بەهێزتر دەکەن و بێدوودلێ، قووڵتر و یەکگرتووتر نزیک پرسەکە دەبنەوە. بە ڕەخنە و خۆرەخنەکردنی بەهێزتر ڕاستی و هەڵەکان جیادەکاتەوە، لە راستیەکانی ئاپۆیی، ڕۆح، ئیرادەی شۆڕشی لگەنجانی ١٩٦٨ لە چارەکی سەدەی ٢١ لەسەر بنەمای شۆڕشی ئازادی کوردستان لەگەڵ تێکۆشانی ئازادی ژنان یەکبخەن، هێڵی ئازادی ژنان بکەنە بنچینەی خۆیان. بەهێزتر لە بزووتنەوەی گەنجانی شەستەکان بچنە ناو بزووتنەوەکەوە، پێشەنگایەتی گەنج دروست دەبێت کە چارەنووسی مرۆڤایەتی و شۆڕش دیاری بکات. شۆڕشی مۆدێرنیتەی دیموکراتی لە هەموو بوارێکدا سەربکەوێت. پێویستە گەنجانی کوردستان پەرە بەم ئاستە بدەن و بزووتنەوەی گەنجانی جیهانیش بگاتە ئەم ئاستە. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر سڵاو لە گەنجانی کورد و بزووتنەوەی گەنجانی ئاپۆیی دەکەم. من لەو باوەڕەدام کە ئەوان بە سەرکەوتوویی ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن لە پەرەپێدانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ چ لە کوردستان و چ لە جیهاندا.
لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنەکانی ئێوەدا، ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵێکی چۆن لە تێکۆشاندا و پێشکەوتن بە چی شێوەیەک دەتوانێت رووبدات؟
وادەگەینە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢. ئێمە وەک گەلی کورد و مرۆڤایەتی دەچینە ناو ساڵی ٢٠٢٣. سەرەتا پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە پێناو ئازادی و دیموکراسیدا خەبات دەکەن و هیوای سەرکەوتنی گەورەیان بۆ دەخوازم لە ساڵی ٢٠٢٣دا.
بە تورکی وتەیەک هەیە دەڵێن 'هاتنی پێنجشەممە لە چوارشەممەوە دەزانرێت'. بۆیە چۆنیەتی چوونە نێو ساڵی ٢٠٢٣ لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە دیارە. هەوڵماندا هەندێک لایەنی ساڵی ٢٠٢٢ شی بکەینەوە، دۆخی سیستەمی جیهانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم لە دەوری شەڕی ئۆکراینامان هەڵسەنگاند. هەروەها لە چوارچێوەی خەباتی ئازادیخوازی کوردستاندا باسمان لە تەڤگەری ئازادیی ژنان کرد و بارودۆخ و پەرەسەندنی شۆڕشی مۆدێرنیتی دیموکراتیک و دۆخی ئێستای هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیمان هەڵسەنگاند، بینیمان کە هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم لە نێو قەیرانی قووڵ و شکست و هەڵوەشانەوەدا دەژین. بە ڕاستی لە کێشەیەکی قووڵدان. شەڕی ئۆکرایناش ئەمەمان پیشان دەدات. لە تورکیا، سوریا و ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاشکرا ئەم دۆخە دەبینین. ئێمە بە ڕوونی بینیمان کە لە بنبەست و بێبڕیارداندایە. لە بەرامبەر ئەمەدا هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی بە لاوازی ماونەتەوە، هێشتا لە سەدا دووی تواناکانیان کۆ نەکردۆتەوە. دیاریمان کرد کە بەشی ژنان خەریکە دەگاتە ئاستێکی دیاریکراو، لاوان دینامیزمی پێشووی خۆیان لەدەست داوە، تەسفیەیەک بەسەر بزووتنەوەی ئیکۆلۆژیدا سەپێنراوە، بزووتنەوەی کرێکاری و خەباتی چینایەتی بەتەواوی دۆخە کۆنەکەی تێنەبەڕاندووە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە هیچ چالاکی و خەباتێکیان نییە. نەخێر، چالاکییان هەیە، خەباتیان لە هەموو جیهاندا، لە ئاستی جیاوازدا بەردەوامە. هەروەها دەبینین لە هەندێک شوێن زۆر چالاکن. لە بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانەدا بەرەو پێشەوە دەچن، لە سیاسەتی دیموکراسیدا بەرەو پێشەوە دەچن. زیاتر هۆشیاری کۆمەلگاکان بەرز دەکەنەوە و ئاستی گفتوگۆی ڕۆشنبیران زیاتر گەشە دەکات. ئەمە ڕاستییەکە. بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە، بە بەراورد بە توانای هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لاواز و نزمە. ئەوەی کە سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم دەتوانێت لە گێژاو و قەیرانێکی ئاوا قووڵدا بژی و تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە، بەشێکی بەهۆی ئەمەوەیە. هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراسی دەتوانن بە هۆشیاری و ڕێکخستن و چالاکی سیستەمەکە لەناو ببەن. دەبێت ئەم لاوازیانە تێپەڕێنرێن. ئایندەی مرۆڤایەتی بە تێپەڕاندنی خاڵە لاوازەکانی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دیاری دەکرێت. جگە لەوەش هەژموونی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم کۆتایی هاتووە، هیچی نییە بیبەخشێتە مرۆڤایەتی، سیستەمێکی شێرپەنجەیی، بنبەست، نەخۆش جگە لە خراپبوون و لەناوچوون هیچی تر ناتوانێت دروست بکات، جگە لە نەخۆشی و شەڕ هیچی دیکەی پێنیە. ناتوانێت هیچ شتێکی ئەرێنی دروست بکات، جگە لە لەناوچوون هیچ ئەنجامێکی نییە. بۆیەش ناکرێت چاوەڕێی ئەوە بکرێت کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم خۆی نوێ بکاتەوە و باشەی بۆ مرۆڤایەتی پێبێت. بۆ سیستەمی مۆدێرنیتیی کاپیتالیزم، سادەترین وتە ئەوەیە 'سێبەر دروست مەکە، هیچ چاکەیەکمان ناوێت'. لە سێبەر زیاتر، ڕووبەڕووی سیستەمێکی شێرپەنجەیی بووینەتەوە، سیستەمێکی ستەم و تیرۆر کە هەمیشە خەریکی تاڵان و دەستبەسەرداگرتن و کوشتنی مرۆڤایەتییە. دەبێت لەم سیستەمە ڕزگاریان بێت. پێویستە ئەم سیستمە تێپەڕێنین. تاکە شتێک کە بتوانێت ئەمە تێپەڕبکات، هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە کە ژنان و گەنجان پێشەنگایەتی دەکەن. بەم مانایە هەوڵماندا وەڵامی پرسیاری "پێشهاتەکانی ساڵی ٢٠٢٢ چین؟" بدەینەوە. یەکەم، پێشهاتەکانمان لەسەر بنەمای پرەنسیپی ئازادیی ژنان خستووەتەڕوو. دۆخێکی زۆر گرنگە، هۆشیاری فراوان دەکات، ئیرادە بۆ سەرکەوتن زیاد دەکات و ئومێد دەبەخشێت. لە لایەکی دیکەوە خەباتی ئازادی لە کوردستان و بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلای ئازادی کوردستان لە بەرامبەر ئایدۆلۆژیا و سیاسەتی فاشیستی داگیرکەر و قڕکەر، لە هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە هەموو کوردستان و بە تایبەت لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هەڵسەنگاندنی بۆکرا، ئەمانە زۆر گرنگ بوون و لێکەوتەی جددییان هەیە. ئەگەر سەرنج بدەین، ناوەندی گەریلاکانمان لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، هێزە فاشیست و قڕکەرەکانی ئاکەپە-مەهەپە جگە لەوەی سەرنەکەوتن، هەوڵدەدەن لەو شوێنانە هەڵبێن کە هێزەکانی گەریلا گورزی قورسیان لێدەوەشێنن. فاشیزم لە دۆخێکی وەهای داڕمان و هەڵوەشانەوەدایە. لە بەرامبەر ئەمەدا بەرخۆدانی گەریلا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە. ئەمە دۆخێکی زۆر گرنگ و جدییە، دیسان باسمان لە ئاژاوەیراپەرینی سێ مانگ و نیوی ڕابردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد، راپەرینی ' ژن، ژیان، ئازادی'ی ژنان، گەنجان، گەلان و مرۆڤایەتی رێپێوانیان کرد. هەموو گەلانی ئێران بە دروشمێکی هاوبەش و بە ئامانجی ئازادی و دیموکراسی ڕێپێوانیان کرد. ئەمە زۆر گرنگە، گەڕان و تێکۆشانی بەهێز بۆ راستی لە ڕۆژهەڵاتی جیهان لەو ناوچەیەدا سەرهەڵدەداتەوە کە پێشکەوتووترین بزووتنەوەی ئازادیخوازی لە مێژوودا تێیدا بەڕێوەچووە. بەڕاستی ئەمە پێشکەوتنێکی هیوادار جۆش و خڕۆش، مۆڕاڵ و ئیرادەیەکی گەورەیە.
کاتێک لە چوارچێوەی ئەمانەدا سەیری دۆخەکە دەکەین، ' ساڵی ٢٠٢٣دا چۆن دەبێت؟' ئەگەر سەرنج بدەینە ساڵی ٢٠٢٢ ساڵی خەباتێکی گەورە بوو، ساڵی شەڕ بوو، ساڵی بەرخۆدان بوو. لەسەر بنەمای ئازادی ژنان، لەسەر بنەمای بەرخۆدانی گەریلا، لەسەر بنەمای بەرخۆدانی گەلان، دەستکەوتی جددی وەک ئێران بەدیهات. دەستکەوتی گەورە بەدەست هاتووە، ئێستا ئەو دەستکەوتانە دەگوازرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٣. لەم دۆخەدا ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی خەباتێکی سەختتر و خەباتێکی قووڵ و فرەلایەنە دەبێت، هەم خەبات بەرەوپێش دەچێت و هەم دەستکەوتەکانی ساڵی ٢٠٢٢ هەوڵ دەدەن خۆیان بکەنە دەسەڵاتی چارەسەری هەمیشەیی لە ساڵی ٢٠٢٣دا. بۆیە لە لایەک خەبات بەردەوام دەبێت و دەستکەوتەکانی گەورەتر دەبن. بەڵام لە لایەکی دیکەوە لە دەستکەوتەوە بۆ سەرکەوتن دەڕۆن، لە بەرخۆدانەوە بۆ شۆڕش. دەستکەوتی شۆڕشگێڕانەی هەمیشەیی سەرهەڵدەدەن. لەسەر بنەمای ئازادی ژنان، لەسەر بنەمای خۆڕاگریی گەل لە ئێران و لە هەمووی گرنگتر، لەسەر بنەمای خەباتی ئازادیی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی گەریلا، ڕەنگە دەستکەوتی گرنگ بەدەست بهێنێت. هەروەها بە درێژایی ساڵ دۆخێکی بەم شێوەیە کراوە دەبێت. بۆیە هەڵە نییە کە ساڵی ٢٠٢٣ لە دوو ئاستدا پێناسە بکرێت. یەکەم: ساڵێکی خەباتی گەورە دەبێت. لە هەموو ڕوویەکەوە خەباتی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتی قووڵتر دەبێتەوە، ململانێ ناوخۆییەکانی سیستەمی کاپیتالیزمی جیهانی و خەبات لەسەر بنەمای ئەمە، جەنگی جیهانی سێیەم قووڵتر دەبێتەوە و خەباتی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادیی کوردستان دادەڕێژرێت و خەبات دژی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە هەموو بوارێکدا لە ژێر پێشەنگایەتی ژناندا بڵاو دەبێتەوە و گەشە دەکات و بەهێزتر دەبێت. پێشهاتی نوێ دەهێنێتە ئاراوە. خەباتی سەخت و فرەلایەنە بەردەوام دەبێت، لە لایەکی دیکەوە ئەم خەباتە دەتوانێت پێشکەوتنی هەمیشەیی بەدەست بهێنێت. لە ڕاستیدا ڕەنگە لە ئەوروپاشدا پێشکەوتنی نوێ ڕووبدات. نابێت لێکەوتەکانی شەڕی ئۆکراینا بە کەم سەیر بکرێت. لەوانەیە پێشهاتگەلێک هەبن کە گۆڕانکاری ڕیشەیی چاوەڕوان نەکراو بەدەست بهێنێت. پێشهاتە شۆڕشگێڕییەکان لە ئێران هیوایەکی گەورە دەبەخشن. ڕەنگە سیستەمێکی نوێ لە ئێراندا بە کاریگەری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک گەشە بکات،. ڕاپەڕینی ئێستا دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری و ئەگەر ئیسلامیش بێت دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری دیموکراسی لەسەر بنەمای ئازادییەکان. ئێرانێکی ئیسلامی دیموکراتیک کە لەسەر بنەمای ئازادیی ژنان دامەزرابێت، دەتوانێت بوارێک بێت کە ئاسۆی نوێ بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ئاسیا، بۆ هەموو جیهان بکاتەوە. گرنگترین و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەم ساڵەدا لەناوچوونی دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە لە تورکیا. لە ساڵی داهاتوودا پێویستە پێویستە بەڕێوەبەری تورکیا نوێ بکرێتەوە. دۆخەکە بەو شێوەیەیە. ئەم نوێکارییە چۆن دەبێت؟ ئەم بەرپرسیارەی کە پێویستە رەنجدەران بیخەنە سەر شانیان بەم شێوەیەیە و بە ئاسانی وەڵام نادرێتەوە. زۆر هێز لە ململانێدان. پێدەچێت ئەم ململانێیانە ئاڵۆزتر ببن، ململانێکان توندتر دەبن و تورکیایەک هەیە کە کراوەیە بۆ هەموو جۆرە پێشهاتێک. ڕەنگە پیلانەکان پەرە بسێنن، کودەتاکان پەرە بسێنن، کودەتای مەدەنی، سەربازی، فاشیستی ئەگەرێکن کە دەکرێت ئەنجام بدرێن. بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لەناو دەچێت و تورکیا لەسەر بنەمای ئازادی کورد دەگۆڕدرێت بۆ دیموکراسیترین ناوچەی جیهان. بە دڵنیاییەوە بنەمایەک بۆ ئەمە هەیە. دۆخی تورکیا لەبەردەم پەرەسەندنێکی لەو شێوەیەدایە. لێرە ڕوون دەبێتەوە کە ئەنجامەکە بە پۆزسیۆنی هێزە هاوبەشەکان، دۆخی ئامادەبوون، داهێنەریی لە رێگە و ئامرازەکانی تێکۆشاندا دیاری دەکرێت. ئایا، فشار، چەوساندنەوە، تیرۆر و پیلانگێڕییەکانی دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کاریگەریان دەبێت، یان گواستنەوەیەکی نەرم و نیان بۆ سیستەمی 'مێزی شەش لایەنەکە' کە پێی دەوترێت 'ئۆپۆزیسیۆنی نیزامی' کە پشت بە سیستەمی دەرەکی کاپیتالیستی دەبەستێت، یان فاشیزم دەڕووخێت و تورکیا لەسەر بنەمای ئازادی گەلی کورد دەبێتە دیموکراسیترین ناوچەی جیهان و شۆڕشێکی گەورەی دیموکراسی لە تورکیا ڕوودەدات؟ ئەمە لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەبینین.
ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی ژیانی گۆڕانکاری ڕیشەیی لەو شێوەیەیە. پرۆسەی گۆڕانکارییە بۆ تورکیا، دەیبینین کە ئەمجارە چۆن دەبێت. ئەگەر گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیی کوردستان و هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتییەکانی تورکیا، ژن و گەنجانی گەلانی تورکیا یەکبگرن و خەباتی هاوبەش بەشێوەیەکی کاریگەر بەرەوپێش ببەن، پشتیوانی لە هێزە دیموکراتییەکانی دەرەوە وەربگرن و بە تاکتیکی داهێنەرانە خەباتی لەناوبردنی فاشیزم و بۆ سەرکەوتنی ئازادی و دیموکرات بەڕێوەببەن دەتوانن سەربکەون. شۆڕشی ئازادی گەلی کورد دەتوانێت سەرکەوتوو بێت و تورکیا بەرەو شۆڕشێکی دیموکراسی سەرکەوتوو ببات. ئەمە ئەگەرێکی لاواز نییە. ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، ڕەنگە گۆڕانکارییەکی ڕیفۆرمیستی میانڕەو ڕووبدات. هەروەها ڕێگا بۆ ئەوە خۆش دەکات، کاتی دەوێت، کە عەوڵیەتی فاشیست، داگیرکەر و قڕکەر تێپەڕێنرێت و تورکیا دیموکرات بکات و بچێتە دۆخی تێکۆشان.
خراپترین سیناریۆ ئەوەیە کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بە پیلانی جیاواز هەوڵی درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی بدات. ئەمەش بچووکترین ئەگەرە. بۆ بەدیهێنانی ئەمە، ئاکەپە سەرچاوەکانی دەوڵەت و سەرچاوەکانی تورکیا لەم بوارەدا بەکاردەهێنێت، ئەمە ڕاستییەکی ڕوونە. بەم مانایە نابێت وەک لایەنێکی لاواز سەیر بکرێت، بەڵام ڕوونە کە ماندووە. ئەگەر هێزەکانی دیکە و هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتییەکان و ئۆپۆزسیۆن هەڵەی گەورە نەکەن، لانیکەم بە گۆڕانکارییەکی میانڕەو فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە تێکدەشکێنرێت. لەگەڵ ریفۆرمی دیموکراتیشدا ڕوودەدات تا فاشیزم سەردەکەوێت. لەمە زیاتر ئەگەری لەناوبردنی فاشیزم بە شۆڕشی دیموکراتی هەیە، لەم ڕووەوە تورکیا لەبەردەم گۆڕانکارییەکی بەهێزدایە. ئەمە بەتەنها دەتوانێت ساڵی ٢٠٢٣ بکاتە یەکێک لە گەورەترین ساڵانی شۆڕشگێڕی لە مێژوودا. ساڵی ٢٠٢٣ کاندیدە بۆ ئەوەی ببێتە ساڵێکی بەو شێوەیەی. مرۆڤ دەتوانێت بە ئاسانی ئەمە دەرببڕێت. مرۆڤ نابێت بڵێت ئەمە تورکیایە و قسەی لەسەر نەکات. نابێ بڵێین دەوڵەتی تورک مێژوویەکی سەد ساڵەی هەیە، لە سەدەمین ساڵیدایە، دەوڵەتێکی نوێیە. نەریتی دەوڵەتی چوار هەزار ساڵە لێرەدا زۆرترین ئامادەیی هەیە. ئایدۆلۆژیای فاشیستی و سیاسەتی داگیرکەر و قڕکەر بە دامەزراوەیی کراوە. ئەم دامەزراوانە سەد ساڵە لەسەر بنەمای قڕکردنی کورد گەشە دەکات و ئەمڕۆش وەک داعش و ئەلقاعیدە هەموو جیهان دەترسێنێت. وەک فاشیزمی داعش و قاعیدە، خۆی بەسەر هەموو گەلانی جیهاندا، بەسەر دیموکراسیدا دەسەپێنێت. وەک تیرۆرێکی فاشیستی خۆی دەسەپێنێت. هەمووان ئەمە دەبینن. ئەوەی ئێستا ئەزموون دەکرێت نموونەیەکی ڕوونی ئەم دۆخەیە. بۆیە لەناوبردنی بەڕێوەبەری لەو جۆرە، کردنەوەی ڕێگای دیموکراتیزەکردن بۆ تورکیا لەسەر ئەم بنەمایە و تەنانەت هەنگاونان بەرەو شۆڕشی دیموکراسی دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی کورد، دیموکراتیزەکردنی تورکیا، نەریتی دەوڵەتی چوار هەزار ساڵە لێرەدایە کە شکست دەهێنێت. دڵنیابن لەوەی کۆمەڵگای دیموکراسی، سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی گەشە دەکات و چارەسەرکردنی کێشەی کورد بەتەنها، چارەسەری بۆ هەموو کێشەکانی سوریا، عێراق، ئێران و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت. لەپێناو ئازادیدا هاوکاری هەموو پێشکەوتنەکانی مرۆڤایەتی دەکات. هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە تورکیا و پەرەسەندنی شۆڕشی دیموکراتی لەسەر بنەمای ئازادیی ژن بەهێزتر دەبێت و ئەو عەقڵییەت و سیاسەتەی پیاوان دەیسەپێنن شکست دەهێنێت. ئەمەش خۆی لە خۆیدا شۆڕشێکی ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە هێڵی ئازادی ژندا دروست دەکات و بە هێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، شۆڕشی ئازادیی ژنان لە جیهاندا گەشە دەکات. ئەگەر سەرنج بدەین، بەڵێ ڕێگایەک هەیە کە لە بوارەکانی دیکەدا کراوەیە بۆ گەشەپێدان، بەڵام خەبات لە تورکیا و کوردستان زیاتر لە هەموو کاتێک دۆخی ساڵی ٢٠٢٣ دیاری دەکات. دۆخی شەڕ دیاری دەکات، شەڕی نێوان گەلی کورد و دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک دیاری دەکات. ئێمە ئەمە بە ڕوونی دەبینین. لێرەدا هیوادارین هێزە دیموکراسییە شۆڕشگێڕەکان زیاتر خۆیان ڕێکبخەن و ستراتیژییەکی وردتر دابڕێژن و تاکتیک جێبەجێ بکەن. لەگەڵ لەناوچوونی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ئەو ساڵەی فاشیزم لە تورکیا لەناو دەچێت، شۆڕشی دیموکراسی تورکیا بەرەوپێش دەچێت، کێشەی کورد لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراسی چارەسەر دەبێت، ئازادیی ژنان ڕێگا خۆش دەکات بۆ ئەمە و لە سەر ئەم بنەمایە، دەرگاکان بە فراوانی دەکرێنەوە بۆ دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی.
ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی بەم شێوەیە دەبێت. لەم ڕووەوە ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٣دا هیواخوازین، ئیدعا دەکەین، باوەڕمان وایە کە پێشکەوتنی ئازادیخوازانە و دیموکراسی گەورەتر بەدەست دەهێنین. لەسەر ئەم بنەمایە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازین کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا خەبات بۆ ئازادی و دیموکراسی دەکەن. داوا لە هەموو هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و بەتایبەت ژنان و گەنجان دەکەین کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا هۆشیاری، ڕێکخستن و چالاکییەکانیان بەهێزتر بکەن.
ف.ق \ ژ.ت