دوشونمەز: پێویستە گۆشەگیریی ئیمڕاڵی بشکێنرێت
کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە جولەمێرگ، ئونور دوشونمەز، ئاماژەی بەوە کرد، دەستووری بنەڕەتی و یاسا لە کوردستان بەتاڵکراونەتەوە، گوتی: «بێگومان گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی دەشکێنین».
کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە جولەمێرگ، ئونور دوشونمەز، ئاماژەی بەوە کرد، دەستووری بنەڕەتی و یاسا لە کوردستان بەتاڵکراونەتەوە، گوتی: «بێگومان گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی دەشکێنین».
چالاکییەکانی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە هەرێمی جولەمێرگی کوردستان بەردەوامە، لەوێدا هەردوو پارتی ئاکەپە و مەهەپە پەراوێزخراون.
لای خۆیانەوە، کاندیدانی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز، ماڵ بە ماڵی هەرێمەکە دەگەڕێن و بە جۆشوخرۆشەوە خەباتی هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن.
لەم چوارچێوەیەدا، کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە جولەمێرگ، ئونور دوشمەز بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند، وەک پارێزەرێک لە جولەمێرگ کاردەکات، گوتی: «دادگاییەکان لە کوردستان بەگوێرەی یاساکان ناچنەپێش. هەروەها لە کوردستان دەستوور و یاسا جێبەجێ ناکرێن، بۆیە ئەنجامێکی خراپ دەردەکەوێت، حکومەتی فاشیست جیاکاری لە کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەبات، بۆیە دەبێت بەدەنگی بەرز لە پەرلەماندا بەرخۆدانی یاسایی دژی ئەم دەسەڵاتە فاشیستە بەرزبکەینەوە، دەبێت پەرلەمان ببێتە گۆڕەپانی کارای تێکۆشان».
دوشونمەز ئاماژەی بەوە کرد، هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار ڕۆژی داڕمانی بلۆکی فاشیزم، هەروەها گوتی: «گەلی جولەمێرگ ڕووبەڕووی گوشارێکی بەهێز دەبنەوە لەلایەن ئەم دەوڵەتە دەسەڵاتخوازەوە، گەلی جولەمێرگ ئێمە هەڵدەبژێرن تا ببینە دەنگ و نوێنەریان لە پەرلەمان، پێشتر نوێنەری پارتەکەمان لە جولەمێرگ هەڵبژێردرا، بەڵام ئەم نوێنەرەمان دەستگیرکرا لە چوارچێوەی زەوتکردنی ئیرادەی گەل لەلایەن دەسەڵاتی تورکییەوە، نوێنەرەکەمان تا ئێستاش ئازاد نەکراوە، ئەم بەرپرسیارێتییەش کەوتە ئەستۆی نوێنەری هەدەپە، سەعید دەدە، لەم ڕووە، ئەرکی خۆی بە سەرکەوتوویی بەجێگەیاند، ئێمە شانازی پێوە دەکەین و هیوادارین ئەرکەکەی بگرینە ئەستۆ».
دوشونمەز ڕایگەیاند، نوێنەرایەتیکردنی بەهێزی ڕێگەی سێیەم لە پەرلەمان، لانیکەم پێویستی بە بردنەوەی ١٠٠ کورسی پەرلەمانە، ئاماژەی بەوە کرد، ڕوانگەی ئەوانیش هەر لەم چوارچێوەدایە.
لە کۆتایی قسەکانیدا، دوشونمەز باسی لەوە کرد، یەکێک لەو پرسە گرنگانەی پێویستە پارتی چەپی سەوز تیشکی بخاتەسەر، پرسی گۆشەگیریی سەپێنراوی سەر گەل و گۆشەگیریی سیاسیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، گوتی: «بێگومان گۆشەگیریی دەشکێنین، چونکە دەزانین گۆشەگیری ڕۆژەڤی وڵاتە، بۆیە دەبێت هەڵبگیرێت، دەبێت ئەم قۆناغە جێبهێڵین، لەپێناو هەڵگرتنی قەدەغەی سەر چالاکییەکان، لەپێناو کۆتایهێنان بە گۆشەگیری و گەمارۆی سەربازی، تاوەکو جڤاک ئازادانە هەناسەبدات. لەم چوارچێوەیەدا، پارتی چەپی سەوز نوێنەرایەتی بەهێز دەکات لە پەرلەمان، پێکەوە تێکۆشانێکی مەزن دەکەین دژی گۆشەگیری».
ف.ق