دەوڵەتی داگیرکەر لە پێنجوێن گوندێکی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە ئاگرکەوتەوە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمجارەیان گوندی بادینای لە شارۆچکەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر گوندی بادینای سەر بە شارۆچکەی ناڵپاڕێزی لە قەزای پێنجوێن بۆردومان کردووە. دوای بۆردومانەکە لە هەڕێمە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتە.

ئەو شوێنەی بۆردومان کراوە بە سەدان کیلۆمەتر دوورە لە سنوورەکانی باکوری کوردستانەوە.

سەرباری پێشێلکاری ئاشکراش، حکومەتی بەغدا بێدەنگە لەبەرامبەری و دەوڵەتی تورکیش بە ئاشکرا و پشت ئەستور بە پەدەکە درێژە بە هێرشەکانی دەدات.

٨٤ بارەگای سەربازی دروستکردووە، لە مانگێکدا ٩ گوندی چۆل کردووە

تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی ئاشتیپارێزی کۆمەڵایەتی سی پی تیی ئەمریکی ئامارێکی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئەو ئامارە لە شەپۆلی نوێی هێرشەکاندا کە ١٥ی حوزەیران دەستیان پێکرد، ٩ گوند بە تەواوەتی چۆڵ کراون و لانیکەم ١٨٤ بنەماڵەی ئاوارە بوون.

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دەوڵەتی تورک لە هەرێمی کوردستان ١٠ بارەگای نوێی دروستکردووە، بەوەش کۆی بارەگا سەربازیەکانی گەیشتووەتە ٨٤ بارەگا.

ئەو بارەگا نوێیانە دووانیان لە هەرێمی نهێلێی ئامێدین، ٧یان لە باتیفای زاخۆ و بارەگایەکیس لە سیدەکانی سۆرانە.

هـ. ب