دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاسۆسی بۆردومان کرد- نوێکرایەوە
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی چیای ئاسۆسیان بۆردومان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی چیای ئاسۆسیان بۆردومان کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە هەرێمیەکانەوە دەستکەوتوون، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای ئاسۆسیان بۆردومان کردووە.
ئەمڕۆ كاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ فرۆكەی شەڕكەری دەوڵەتی داگیركەری تورك دوو جار هەرێمی ئاسۆسیان كردە ئامانج و زەرەر و زیانێكی زۆر بەر رەز و باخی هاووڵاتیان كەوت.
سەبارەت بە بوردوومانەکە ناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە: "لەبوردوومانی فرۆكە شەڕەكەرەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك دا هیچ زەرەر و زیانێک بەر هێزەكانمان نەكەوتووە. بەڵام بەهۆی بوردوومانەکەوە، زەرەر و زیان بەر رەز و باخی هاوڵاتیانی ناوچەکە كەوتووە."