دەوڵەتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە دەستگیرکراوانی نەورۆزی ئامەد ئەشکەنجە دەکات

چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک لە ئامەد ٦٣ کەسیان لە پیرۆزبایی نەورۆزی ئامەد دا دەستگیرکرد، کە ٦ کەسیان منداڵن و یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی ١ ساڵە و یەکێکی تر لە دەستگیرکراوەکان خاوەن پێداویستیی تایبەتە و ئەشکەنجە دەکرێن.

چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک لە ئامەد ٦٣ کەسیان لە پیرۆزبایی نەورۆزی ئامەد دا دەستگیرکرد، کە ٦ کەسیان منداڵن و یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی ١ ساڵە و یەکێکی تر لە دەستگیرکراوەکان خاوەن پێداویستیی تایبەتە و ئەشکەنجە دەکرێن.

ئەو کەسانەى لە پیرۆزبایی نەورۆزی ئامەد دا دەستگیرکراون، ئەشکەنجەى جەستەیی و دەروونی دەکرێن. یەکێک لە کەسە دەستگیرکراوەکان منداڵێکی تەمەن ١ ساڵە، کە لەگەڵ دایکیدا دەستگیرکراوە.

دوێنێ لە پیرۆزبایی نەورۆزی ئامەددا ٦٣ کەس بە پاساوی ئەوەى کڵاو و ملپێچ و لەچکی سەوز و سوور و زەردیان پێبووە لە دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ گۆڕەپانی ئاهەنگی نەورۆز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی فاشیستیی تورکەوە دەستگیرکران.

 ٣٩ کەس لە دەستگیرکراوەکان ئازاد کراون، بەڵام تاوەکو ئێستا ٢٤ کەسیان لە لقی سیاسیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئامەد دا راگیراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەى لە کەسە ئازادکراوەکانەوە دەستمان کەوتوون، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان منداڵێکی تەمەن ١ ساڵە، کە لەگەڵ دایکیدا دەستگیرکراوە.

هەروەها ٢ منداڵی تری تەمەن ٣ ساڵ و ٥ ساڵ لەگەڵ دایکیاندا دەستگیرکراون. جگە لەوانەش چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی ڤ.ش و منداڵێکی تری تەمەن ١١ ساڵ بە ناوی م.ش و منداڵێکی تر بە ناوی ر.ک کە تەمەنەکەى روون نەبووەتەوە دەستگیرکردووە.

 دوای دەستگیرکردنیان براون بۆ لقی سیاسیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئامەد و لەوێ دوای لێکۆڵینەوە بە مەرجی ئەوەى لە ماوەی هەفتەیەکدا وتەیان لەلایەن داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکەوە لێ وەربگیرێت، بەشێکیان ئازاد کراون.

 کەسە ئازادکراوەکان باسی ئەوەشیانکرد، لە رێگادا تاوەکو گەیشتنیان بۆ لقی سیاسیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس ئەشکەنجە کراون و سوکایەتییان پێکراوە.

ئەوەشیان راگەیاند، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بوو، کە بە رێژەى سەد ٧٦ کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت بوو. لە ناو دەستگیرکراوەکاندا یەکێک لە گەنجەکان دوو جار بوراوەتەوە و ئەو گەنجە لەلایەن پۆلیسەکانەوە بە تەل بەستراوەتەوە و پۆلیسەکان چەندینجار سەریان بە دیوارەکاندا کێشاوە.

لیستی نوێکراوەی کەسە دەستگیرکراوەکان تاوەکو ئێستا بەمشێوەیەیە: دیلان چەلیک، ئایهان سەڤەن، دڵشاە ئابا، ئاینور کایا، دیلان یڵدز، بەدرخان گیوچمەز، گیوربەت تارهان، مولکییە ئۆزان، شوکران کادەر، جاهید باقرخان، ئومەر ئوستوندال، وەڵات زەنۆل، موراد کەرتای، ئەیلەم ئۆکیوشو، حەنیفە یڵماز، خەلیل ئەکین، سیبەل یوکسەل دەمیرەڵ، گیورسەل کۆجائاغا، ئەمینە نازلی، یوسوف تۆپ کایا، محەمەد کۆجاداغ، یوسف زەنگین، عومەر کایا و هاستن ئەحمەد.

ژ.ت