دەوڵەتی تورک بنکەیەکی پێشمەرگەی لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد_نوێکراوەتەوە

دەوڵەتی تورک بنکەیەکی هێزەکانی پەدەکەی لە سەرگەڵێ بۆردوومان کرد، ڕاگەیاندراوە چەند پێشمەرگەیەک بریندار بوون.

هێرشی داگیرکاری

دەوڵەتی تورک هێرشەکانی بۆ سەر باشووری کورستان زیاتر کردووە. سوپای تورک لەلایەک هەرێمەکە بۆردوومان دەکات و لەلایەکی ترەوە سیاسەتی داگیرکردن و چۆڵکردن درێژە پێ دەدات.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بنکەیەکی پێشمەرگەی لە سەرگەڵێی سەر بە دهۆک لە چیای مەتینا بۆردوومان کرد. ڕاگەیاندراوە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا چەند پێشمەرگەیەک برینداربوون.

لە ئامێدی گوندێکی تر چۆڵکرا

زانراوە گوندی مەزی لە ناوچەی ئامێدی بۆردوومانکراوە و گوندەکە چۆڵکراوە.

سوپای داگیرکەری تورک لە ٣ ی تەمموزەوە هەوڵدەدات لە چیای بەهار جێگیر ببێت، بۆیە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکە زیاتر کردووە. هەروەها سوپای داگیرکەری تورک گوندی بێسمتی لە گارە بۆردوومان کرد.