دەوڵەتی تورک بۆردومانی گوندێکی دهۆکی کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانی گوندی کانیی سەر بە ناوچەی ئامێدی لە دهۆک کرد و لە دەرنجامی بۆردومانەکەدا ئاگر کەوتەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکانی ڕۆژنیوز فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی گوندی کانی سەر بە ناوچەی ئامێدی لە دهۆک کردووە و دوابەدوای بۆردوومانەکە ئاگر لە گوندەکەدا کەوتووەتەوە.

داگیرکارییەکان بەرفراوانتر دەبێت، مەدەنی دەکرێن بە ئامانج

دەوڵەتی تورکی لەم ماوانەی دوایدا پاڵپشت بە هاوکارییەکانی پەدەکە هێرشە داگیرکاریەکانی لە باشووری کوردستاندا بەرفراوانترکردووە و هەڕەشەی چۆڵکردنی چەندین گووند دەکات.  بۆیە بە شێوەیەکی سیستەماتیک گۆڕەپانەکانی نیشتەجێببوون بۆردوومان دەکات. لەم ڕووەشەوە بە دەیان گووند چۆڵبوون و بە گوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان زیاتر لە ٦٠٠ گوند لە ژێر هەڕەشەی چۆڵکردندان.

بە پێی ئامارەکانی سی پی تی ئەمریکی، بە هۆیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆ سەر باشووری کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ١٩ کوژراون و ٢ هاوڵاتیش بریندار بووە.

هەر ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی بەوەش کردووە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشە ئاسمانییەکانی تا ناوچەی چۆمانی هەولێر درێژکردووەتەوە و ئەو هەرێمە لە هەفتەیەکدا دوو جار بۆردوومانکراوە.