دەوڵەتی تورک بۆردومانی شارۆچکەی دێرەلوکی کرد

فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، شارۆچکەی دێرەلوکی لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد. بە ھۆی بۆردومانەکەش ئاگر لە زەوی و باخی ھاوڵاتیانی ناوچەکە کەوتووە.

بە گوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی ڕۆژنیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانی شارۆچکەی دێرەلوکی سەر بە پارێزگای دهۆکیان کردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، بۆردومانەکە بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو هاوڵاتیانی ناوچەکە، هەروەها بووەتە هۆی سووتانی ڕووبەرێکی فراوانی زەوی کشتوکاڵی و باخی ھاوڵاتیان.

ژ.ن