دەوڵەتی تورك چەتەكان ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ هەرێمەكانی گەریلا و بەشداری شەڕیان پێ دەكات

ئاشكرا بووە كە دەوڵەتی تورك بەسەدان چەتەی لەهۆتێلەكان بەجێ كردوە و بەرێگەی ئۆتۆمبێلی تایبەت سەرەتا دەربازی جۆلەمێرگ و لەوێوە دەربازی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا دەكرێن بۆ شەڕكردن.

لەشەڕی داگیركەری دەوڵەتی تورك كە بە پشتیوانی پەدەكە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ەوە لەهەرێمی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستی پێكردوە، هەر رۆژ بەدەیان سەرباز و جاش لەلایەن گەریلاكانی هەپەگە و یەژئا ستارەوە سزا دەدرێن. دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپە مردنی سەربازەكانی لەرای گشتی دەشارێتەوە. بۆ ئەوەی ئەو بوشایەی سەربازەكانی پڕ بكاتەوە لەو چەتانەی لەتوركیا جێگیربوون كەڵك وەردەگرێت و هێدی هێدی ئەوانە دەنێرێتە هەرێمەكانی شەڕ.

دەوڵەتی تورك شاری جۆلەمێرگی بۆ خۆی كردۆتە ناوەندی شەڕ و رۆژانە خەڵكی بیانی دەربازی ئەو شارە دەكەن و لەوێوە تێپەڕی هەرێمەكانی شەڕیان دەكەن. دەسەڵاتداریەتی فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە بەسەدان چەتەی لەنێوان ١٨ و ٢٥ ساڵی لەسوریا و وڵاتانی ئاسیای ناوین هێناوەتە توركیا، سەرەتا رەوانەی وان و لەوێوە رەوانەی جۆلەمێرگ دەكرێن.

بۆ ئەوەی سەرەنجی دەوروبەر بەلای خۆیاندا نەبەن، هەندێ ئۆتۆمبێلی تایبەت لەنێوان وان و جۆلەمێرگ هاتووچوو دەكەن. چەتەكان لەوانەوە دەبەنە یەكینەی سەربازی لەجۆلەمێرگ. چەتەكان سەرەتا لەوان لە هۆتێلەكاندا بەجێ دەكەن و پاشانیش بۆ ئەوەی ببرێنە هەرێمەكانی شەڕ دەیانگۆزنەوە.

سەرچاوە: لەهۆتیلەكانی وانن

سەرچاوەیەك كە بەچاوی خۆی جێبەجێ كردنی چەتەكانی لەهەرێمەكە بینیووە و بەهۆی پاراستنی ئەمنی ناوەكەی لەلای ئاژانسەكەمانەوە پارێزراوە ئاشكرای دەكات و دەڵێت:"من لەوانەوە چوومە جۆلەمێرگ. ئەو ئۆتۆمبێله‌ تایبەتەی من سواری ببووم لەپێش هۆتێلێك راوەستا. لەوێدا نزیكەی نیوكاتژمێر راوەستا. لەگەڵ مندا كەسێكی تر لەسەیارەكەدا بوو. ئێمە لەشۆڤێرەكەمان پرسیار كرد، بۆچی ئێمە هاتووینەتە ئەوێ. دەبوو ئێمە پێش كاتژمێرێكی تر رێمان كردبا. شەوفێرەكە وەڵامانی دایەوە و وتی؛ داوای لێبوردن دەكەم، ئەگەر ئێوە بتانەوێت دەتوانین پارەكەتان بۆ بگەڕێنینەوە، ئێمە دەتوانین ئێوە بەخۆڕایی"بێ پارە" ببینە جۆلەمێرگ.

بردیانە لیوای كۆماندۆی شاخ

سەرچاوەكە ووتیشی؛ پاش یەك كاتژمێر، لەناو هۆتێلەكەدا پانزدە كەس دەركەوتن. زۆرینەیان گەنج بوون. بەپەلەپەل سواری سەیارەكە بوون. تەمەنی هەموویان لەنێوان ١٨ بۆ ٢٥ ساڵ دەبوو. هەمووشیان بیانی بوون. لەنێو رێگەدا هیچ بەیەكەوە قسەیان نەدەكرد. لەنێوان وان و جۆلەمێرگدا ژمارەیەك خاڵی پشكنین هەیە و لەو خاڵانەدا پۆلیس و سەربازان پشكنین دەكەن، بەڵام ئێمە لەهیچ كام لەو خاڵانە رانەوەستاین و پشكنینیش نەكراین.

هەر ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، دیار بوو پێش ئەوەی ئێمە بەرێكەوین زانیاری درابوو بەخاڵەكانی پشكنین لەنێو رێگەدا و وتی؛ پاش ئەوەی گەیشتینە نێو شار ئێمە لەسەیارەكە دابەزین، بەڵام ئەو سەیارە تایبەتەی كە ئەو بیانیانەی تێدا بوون بەرەو لیوای كۆماندۆی شاخی هەكاری و فاتح بەرێكەوت. من زۆر كەس دەناسم، ئەوانیش هەمان رووداویان بەچاوی خۆیان بینیووە و ئەوەش پشتڕاست دەكەنەوە و لەسەر ئەو بابەتە قسە دەكەن، بەڵام من ئێدی بەچاوی خۆم بینیم و پشتڕاست بوومەوە. ئاشكرایە كە ئەم كەسانە بۆ شەڕكردن دەربازی ئەم هەرێمە كراون.

هـ . ب