دەوڵەتی تورک دانینا بە کۆمەڵکوژی پاریس

ئیسماعیل حەقی پەکین سەرۆکی پێشووی ناوەندی هەواڵگری فەرماندەیی گشتی، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا دانینا بە شەهیدکردنی سێ شۆرشگێری کورد لە پاریس کە ئۆپەڕاسیۆنێکی دەوڵەت بوو. کەجەدەکە – ئە و تەژەکە – ئە داوایان لە فەڕەنسا کرد بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات.

ئیسماعیل حەقی پەکین سەرۆکی پێشووی ناوەندی هەواڵگری فەرماندەیی گشتی، ١٦ی شوبات، بەشداری لە بەرنامەیەکی سی ئێن ئێن تورک کرد و وتی، پێویستە لەدژی بەرپرسانی کەجەکە، هێرش ئەنجام بدرێت.

ئیسماعیل حەقی پەکین بەم شێوەیە دانینا بە کۆمەڵکوژی پاریس: "لە ئەوروپاش بەڕیوەبەریان هەیە.پێویستە ئێمە شتێک لەدژی ئەوانەی ئەوروپا بکەین. وەک ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لە پاریس ئەنجامدرا، بەڵێ..."

لە پاریس ٩ی کانونی دوەمی ٢٠١٣، ساکینجە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەکە لە پاریس، لەیلا شایلەمەز ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد، شەهیدکرا. لە لێکۆلینەوەکەدا ئاشکرا بوو کە میت دەستی لە کۆمەڵکوژیەکەدا هەیە.

کەجەدەکە – ئەر و تەژەکە – ئە، راگەیەنراوێکیان لەبارەی دانپێدانانەکەدا بڵاوکردەوە و داوایان لە فەڕەنسا و وڵاتانی ئەوروپا کرد کە بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "حکومەتی فەڕەنسا پێویستە ئەو دانپێدانانە وەک بەڵگەیەکی سەرەکی قبوڵ بکات و دۆسیەی کۆمەڵکوژی پاریس جارێکیتر بکاتەوە و پێویستە تاوانباران و لەسەرەتادا تەیب ئەردۆغان لە دادگایەکی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێن. دوای ئەو دانپێدانانە، پێویستە ئەوروپا لە بەرانبەر هەڕەشەی دەوڵەتی فاشیستی تورک لەدژی کوردستانیان و تورکەکان لە ئەوروپا هەڵوێستی هەبێت.

دەوڵەتانی ئەوروپا و فەڕەنسا ئاگاداری، تۆڕی هەواڵگری تورک هەن. ئیسماعیل حەقی پەکین سەرۆکی پێشووی ناوەندی هەواڵگری فەرماندەیی گشتی بە شێوەیەکی ئاشکرا هەڕەشەی کۆمەڵکوژی بە شێوەیەکی ئاشکرا کرد.

بە ناوی کەجەدەکە ئە – تەژەکە – ئە، جارێکیتر داوا لە حکومەتی فەڕەنسا دەکەین کە بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن. تێکۆشانی ئازادی، یەکسانی و دیموکراسی لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە بڕیارەوە بەردەوام دەبێت."

ف.ق