'نابێت کەس خاوەنداری لە خائینان بکات'
دەستەی ئایینی ئێزدییەکان لە شەنگال رایگەیاند، کە ئەوانەی خیانەتیان لە ئایینەکەیان کردەووە دەبێت سزا بدرێن.
دەستەی ئایینی ئێزدییەکان لە شەنگال رایگەیاند، کە ئەوانەی خیانەتیان لە ئایینەکەیان کردەووە دەبێت سزا بدرێن.
دەستەی ئایینی ئێزدییەکان لەبارەی دۆخی ئێزدییەکان و شەنگال، لە شەنگال کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد. دەستەکە دوای کۆنفرانسەکە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە کۆبوونەوەکەدا راوەستە لە سەر بابەتەکانی وەک بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە لایەن ئەڵمانیا، دیدارەکانی حازم تەحسین بەگ و گرتنی سیخوڕەکانی میت و پەدەکە کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا دەستەی ئایینی ئێزدییەکان باس لەوەکراوە کە بە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ ویستیان ئایینی خەڵکی ئێزدی قڕ بکەن و بەم جۆرە درێژەیان پێداوە، "گەلەکەمان لە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا رووبەڕووی فەرمان کرایەوە. ویستیان ئایینی ئێمە لەناوببەن، بەفەرمی ناسینی ئەو کۆمەڵکوژییە وەک جینۆساید، ئەرکی هەموو وڵاتێکە. ئێمە بە بەجینۆساید ناسینی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە لایەن ئەڵمانیاوە دڵخۆشین و پیرۆزبایی لێدەکەین".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی دەستەی ئایینی ئێزدییەکاندا هاتووە، کە ئەوانەی لەلایەن هێزەکانی یەبەشەوە گیراون پێویستە کەس خاوەندارییان لێنەکات، دەبێت ئەوانە سزابدرێن و بەم جۆرە رایانگەیاندووە: "بنەماڵە و هۆزەکانیان نابێت پشتیوانیان لێبکەن و با کەس بە ئاگری ئەوان نەسوتێت. پێویستە ئەو بابەتە تەنیا بەوانەی خیانەتیان کردووە سنوردار نەبێت".
هـ . ب