دەوڵەتی تورک دەیەوێت ژمارەی جەردەوانان لە شڕنەخ زیاد بکات

دەوڵەتی تورک ماوەی سێ ساڵە لە شڕنەخ بۆ لەناوبردنی سروشت و ھێرشە داگیرکارییەکانی جەردەوانان بەکاردەھێنێت. لەو چوارچێوەیەشدا ٦٠٠ جەردەوانی دیکە دادەمەزرێنێت.

فەرماندەیی جەندرمەی شاری شڕنەخ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە شڕنەخ و ناوچەی باسا ٦٠٠ جەردەوان دادەمەزرێنن.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا جەردەوانان لە شڕنەخ بۆ لەناوبردنی سروشتی ناوچەکانی بەستا، چل نمێژا، گابار و جودی بەکارھێنراون. ئەو جەردەوانانە لە ژێر چاودێری سەربازەکاندا دەیان هەزار داریان بڕیوەتەوە، ئەو دارانە لەسەر بارهەڵگرەکان بار دەکەن و لە شارە جیاجیاکاندا دەیانفرۆشن.

جەردەوانان ماوەی دوو ساڵە بە پاڵپشتی پەدەکە لە ڕیزی پێشەوەی ئەو ھێرشە داگیرکاریانەدان کە بۆ سەر ھەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ئەنجام دەدرێن. سەدان جەردەوان لە شڕنەخ و ناوچەکانی بەشداری ئەو هێرشانە دەکەن. کاتێک جەردەوانان نایانەوێت بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنانە بکەن، دەست بەسەر چەکەکانیاندا دەگیرێت.

ژ.ن