دەوڵەتی تورک گوندەکانی قەندیلی بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی شەڕ بە چڕی گوندەکانی بناری قەندیلی بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی شەڕ بە چڕی گوندەکانی بناری قەندیلی بۆردومان کرد.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە خۆجێیەکان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندەکانی سورەدێ، ئەنزێ و کرمەسویی بناری قەندیلی بۆردومان کردووە.
هاوسەرۆکی شارەوانی قەندیل سەروین جەلال بە رۆژنیوزی راگەیاندووە، "گوندەکانی بناری قەندیل سەرلەبەیانی زیاتر لە ١٠ جار بۆردومان کراون. بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانێکی زۆر بەر دەوروبەری ئەو گوندانە کەوتووە. جموجۆڵی فڕۆکەی شەڕ لە ئاسمانی ناوچەکە بەردەوامە."