دەوڵەتی تورک گوندێکی دهۆکی بۆردومانکرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەری گوندێکی سەر بە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەری گوندێکی سەر بە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان بۆردومان کرد.
بەگوێرەی زانیاریەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی هروری لە ناوچەی کانی ماسی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کردووە.
دوێنێ شەوی یەکشەممە هێرشەکە ئەنجامدرا و سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، لەو بۆردومانەى سوپای تورکی داگیرکەردا ١٨ گولـلە تۆپ بەر گوندەکە کەوتووە و زیانی مادیش بە گوندەکە گەیشتووە.
تا ئێستا دەربارەی ئەنجامەکان و زیانەکانی هێرشەکە زانیاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.
ژ.ت