دەوڵەتی تورک گوندێکی سەر بە شارباژێڕی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی شینکێی ناوچەی شارباژێڕی لە باشوری کوردستان بۆردومان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان کاتژمێر ١١:٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورک گوندی شینکێی ناوچەی شارباژێری سلێمانیان بۆردومان کرد. تائێستا نەزانراوە کە هێرشەکە زیانی گیانی و ماددیی هەبووە یان نا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچە مەدەنینشینەکان لە باشوری کوردستان رۆژانە بەردەوامە.

٢٥ی ئاب لە بۆردومانی ناوچەی بەرواری باڵا ٥ گوند سوتان، جگە لە باخ و رەزی گوندنشینان بە سەدان دۆنم زەوی سوتان.

٢٣ی ئابیش لە ناوچەی سەیدسادق ئۆتۆمبێلێکی رۆژنامەوانان بۆردومان کرا و بەهۆیەوە دوو رۆژنامەوان شەهیدبوون.