هەپەگە: دەوڵەتی تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆردومان کرد

هەپەگە رایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک لە ئاسمان و زەویەوە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تۆپباران و بۆردومان دەکات و هێزەکانی گەریلاش وڵام دەدەنەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە باسی ئەوەی کرد کە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی مدیای بەردەوامە و ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"٢ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٣٠ و ١٢:٣٠دا دەوروبەری گوندی هرورێ، گردی شەهید ئازاد، دەڤەری کەستێ و دەرارێی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تۆپبارانکران.

٢ی تەمموز کاتژمێر ١٨:٣٠ لە بارەگاکانی سەر سنورەوە، گوندەکانی رەنچبراخای هەرێمی زاپ تۆپبارانکران.

٢ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٣٠ و ٠٢:١٠ لە دەڤەری مەرڤانۆس، گردی سپی، گردی شەهید دلۆڤان، بانیستای هەرێمی ئاڤاشین و کاتژمێر لەنێوان ٢١:٣٠ و ٠١:٠٠ لە هەرێمەکانی پیتی تی و جیلوی بچووکی هەرێمی زاپ، هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ دەستیان بە جموجووڵ کرد.

لە هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق