دەوڵەتی تورک لە ١٥ ناوچەی شڕنەخ قەدەغەی راگەیاند

دەوڵەتی تورک لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بۆ ماوەی ١٥ڕۆژ قەدەغەی ڕاگەیاند.

چیای جوودی و زۆر هەرێمی فەڕاشین و بەستا وەک هەرێمی ئاسایشی تایبەت راگەیەندران و لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە نۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەکران.

پارێزگاری شڕنەخ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و لە ڕاگەیەنراوەکەدا زۆر هەرێمی سنووری ناوچەکانی جزیر، سلۆپی، قلەبان و ئەلکێی شڕناخ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ وەک هەرێمی ئاسایشی تایبەت قەدەغەکران.

پارێزگاری شڕنەخ رایگەیاند، هەرێمەکانی چیای جوودی، بەستا، کوڕەشین، چیای گابار و  تەنین سەر بە ناوچەکانی جزیر، سلۆپی قلەبان و ئەلکێ لە نێوان ١٥ شوبات هەتا یەکی ئازار وەک هەرێمی ئاسایشی تایبەت ڕاگێندراون.

ف.ق