دەوڵەتی تورک لە سەیدسادق ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەنوسانی کرد بە ئامانج

دەوڵەتی تورک تۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەنوسانی کرد بە ئامانج، لە هێرشەکەدا دوو شەهید و شەش بریندار هەیە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر  ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەنوسانی لە ناوچەی سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە ئامانج گرت.

تا ئێستا ڕوون نیە هێرشەکە لە ڕێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە کراوە یاخود بە فرۆکەی جەنگی.

لە هێرشەکەدا دوو ڕۆژنامەنووس شەهید بوون و شەشی دیکەش برینداربوون، ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنوسان بە تەواوی سوتاوە.