لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی دەوڵەتى تورک لە عوسمانییە، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە عوسمانییە، هاتای، مێرسین، کیلیس، ئامەد و دیلۆک بەڕێوەبرد و ١٥ هاووڵاتیی عەفرینیان دەستگیرکرد.
١٠ کەس لە هاووڵاتییە عەفرینییە دەستگیرکراوەکان لە دوای وەرگرتنی وتەکانیان ئازاد کران، بەڵام بڕیاریاندا لە تورکیا دەریان بکەن و رەانەى ناوەندی ناردنەوە لە عوسمانییە کران بۆ ئەوەی دیپۆرت بکرێنەوە.
دەوڵەتى تورک هەر یەک لە ئا.ف، ئا.د، ب.ب، ش.م.س و ئا.م –ی بە تۆمەتی 'ئەندامبوون لە رێکخستن دا' رەوانەى دادگای سزای ئێشکگریی عوسمانییە کران و دادگا بۆ ئەو ٥ کەسە بڕیاری زیندانیکردنی دەرکرد و رەوانەى زیندان کران.
ژ.ت