دەوڵەتی تورک مەتینا تاڵان دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مەتینا دارستانەکان قڕ دەکات.دارەکان بە بارهەڵگر لە ناوچەکە دەبرێن و دەفڕۆشرێن.

دەولەتی داگیرکەری تورک چەندین مانگە هەرێمەکە بۆردومان دەکات و دارستانەکان دەسووتێنێت و تاڵان دەکات.

بەپێی زانیاریەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢٠ی تشرینی یەکەم جاشەکانی ناوچەی سێگرکێی شڕنەخی ئەرکدار کردووە کە دارەکان ببڕنەوە.

شێخموس بابات و ژمارەیەک جاشی دیکە لە ناوچەکە دەستیان بە بڕینی دارەکان کردووە.

جاشەکان بە شۆفڵ دارەکان دەبڕنەوە و بەرەو هەرێمێکی دیکەیان دەبەن.

وێنەکانیش ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکەن و لە وێنەکاندا دیارە کە بە هەزاران دار بڕاونەەتەوە و ئەمەش بە تەنها بەشێک لە تاڵانکاریەکەیە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کوردستان دەستی بە هەڵمەتێکی فراوانی شەڕ، تاڵان، قڕکردن، سووتاندن و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و غازی ژەهراوی کردووە، بەڵام جیهان لەبەرانبەر ئەوە بێدەنگە.

ف.ق