دەوڵەتی تورک ناوچەى برادۆستی تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک ماوەی ٣ رۆژە ناوچە جیاوازەکانی برادۆست تۆپباران دەکات. دوێنێش ناوچەکانی سنێن و گەوری کارەشکێی تۆپبارانکرد و زیان بە باخ و باخچەکانی هاوڵاتیان گەیاندووە.
سوپای داگیرکەری تورک ماوەی ٣ رۆژە ناوچە جیاوازەکانی برادۆست تۆپباران دەکات. دوێنێش ناوچەکانی سنێن و گەوری کارەشکێی تۆپبارانکرد و زیان بە باخ و باخچەکانی هاوڵاتیان گەیاندووە.
ئێوارەی دوێنێ سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی سنێن و گەوری کارەشکێی سەر بە ناوچەی برادۆستی تۆپبارانکرد.
بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە زیان بە باخ و باخچەی هاوڵاتیان گەیشتووە.
هەروەها ڕێگای سەرەکیی گوندی سنێن خراپ بووە.
شەوی پێش ئەوەش سوپای تورک ناوچەکانی ڕۆبی، ڕوال تاریستاو، هەورەبەن و کانی با-یان تۆپبارانکرد.
ژ.ت