دەوڵەتی تورک پیر و گەنج نازانێت: هاوڵاتیەکی ٨٠ ساڵی زیندانیکرد

بەشیر یڵدرمی ٨٠ ساڵ کە خەڵکی گوندی تمۆقی ئێلحە دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر زیندانیکرا.

بەشی یڵدرمی ٨٠ ساڵ کە لە ٣١ی ئازاردا لە گوندی تمۆقی ناوچەی حەزۆی ئێلح لەلایەن جەندرمەکانی تورکەوە دەستگیرکرا و دواتر ئازادکرابوو، بۆ واژۆکردنی چووە بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە و جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە. یڵدرم بە مەبەستی گرتن بۆ دادگای سزای سولحکرا و بە بیانوی ئەندامێتی ڕێکخستن زیندانیکرا.

کەسێکی دیکە بە ناوی یەحیا کاراباش کە ١٥ی نیسان لە گوندی تمۆقی لەلایەن سەربازانی تورکەوە ٤ رۆژ دەستگیرکرابوو، بۆ جاری سێیەم دەستگیرکرایەوە و دواتر بە کەفالەت ئازادکرا.

گەمارۆ و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر گوندەکانی باکوری کوردستان بەردەوامە.

ف.ق