دەوڵەتی تورک قەدەغەکارییەکەى سەر جۆلەمێرگی بۆ ١٥ رۆژی تر درێژ کردەوە
پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ رایگەیاند، قەدەغەکاریی سەر شاری جۆلەمێرگ و ئەنجامدانی هەموو جۆرە چالاکی و پیرۆزباییەک بۆ ماوەى ١٥ رۆژی تر درێژ دەکرێتەوە.
پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ رایگەیاند، قەدەغەکاریی سەر شاری جۆلەمێرگ و ئەنجامدانی هەموو جۆرە چالاکی و پیرۆزباییەک بۆ ماوەى ١٥ رۆژی تر درێژ دەکرێتەوە.
پارێزگاری دەوڵەتی تورک رایگەیاند، بۆ جارێکیتر قەدەغەکارییەکەیان لە شاری جۆلەمێرگ درێژ دەکەنەوە و هەموو جۆرە چالاکی و پیرۆزباییەک لەو ماوەیەدا لە هاووڵاتییان قەدەغە دەکرێت.
لە راگەیاندراوەکەى پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆڵەمێرگدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو قەدەغەکارییە لە ١٥ی شوباتەوە تاوەکو ١ی ئادار درێژ دەکرێتەوە و لەو ماوەیەدا لە شارەکە و ناوچەکانی هەموو جۆرە چالاکی و پیرۆزباییەک قەدەغە دەکرێن.
درێژکردنەوەى ئەو قەدەغەکارییە لەکاتێکدایە، کە بە شێوەی ئاسایی رۆژێک پێش کۆتایهاتن بە قەدەغەکاریی پێشوو، یان لە دوا رۆژی قەدەغەکارییەکەی پیشوویاندا، ماوەى قەدەغەکارییەکانیان درێژ دەکەنەوە، بەڵام ئەمجارە ٢ رۆژ پێش تەواو بوونی وادەی قەدەغەکاریەکەیان، ماوەی قەدەغەکارییەکەیان درێژ کردووەتەوە، هۆکاری ئەوەش بۆ ترسی دەوڵەتی ئاکەپە لە ئیرادەی گەلی کورد و چالاکییەکان بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات دەکەڕێتەوە.
ژ.ت