دەوڵەتی تورک قەدەغەی هاتوچۆی لە پێنج ناوچەی باسا ڕاگەیاند
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە پێنج ناوچەی باسای سەر بە پارێزگای شڕناخ قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند، لەوانەش دەورووبەری گوندی بانا.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە پێنج ناوچەی باسای سەر بە پارێزگای شڕناخ قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند، لەوانەش دەورووبەری گوندی بانا.
ئیدارەی پارێزگای شڕنەخ لە ڕاگەیەندراوێکدا، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە پێنج ناوچەی سەر بە باسا قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند. یەکێک لەو ناوچە قەدەغەکراوانەش گوندی بانایە. ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی مانگێکە سەربازەکانی دەوڵەتی تورک بانایان گەمارۆداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دەورووبەری گوندی بانای سەر بە ناوچەی باسای شڕنەخ، ڕووباری بانا، باکووری ڕووباری دیجلە، بەرزاییەکانی رۆژهەڵاتی رێگەی بانا، لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ تا ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بەڕووی هاتوچۆی هاوڵاتیانی مەدەنی قەدەغە کراوە".
ژ.ن