دەوڵەتی تورک سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر چیچەک کۆبانێ دا سەپاند

چیچەک کۆبانێ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا بە دیلکراوی رفاندیان بۆ تورکیا. دوای نزیکەى ٢ ساڵ، دادگای تورک سزای قورسی زیندانی هەتاهە

چیچەک کۆبانێ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا بە دیلکراوی رفاندیان بۆ تورکیا. دوای نزیکەى ٢ ساڵ، دادگای تورک سزای قورسی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند.

دەوڵەتی تورک لە هێرشی داگیرکەری بەرنامە بۆ دانراویدا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بۆ سەر گرێ سپی و سەرێکانی، لە گوندی مشرەفا لە عەین عیسا دۆزگین تەمۆ (چیچەک کۆبانێ)ی دیلکراوی رفاند.

چیچەک کۆبانێ لە زیندانی جۆری تیی رحاوە بەشداری دانیشتنەکەى دادگای دەوڵەتی تورک بوو.

هیدایەت ئەنمەک پارێزەری چیچەک کۆبانێ لەبارەی دۆخی چیچەکەوە وتی، "کاتێک چیچەک گیراوە هیچ ماددەیەکی تەقەمەنیی پێی نەبووە. سەرباری ئەوەى هیچ چالاکییەکی ئەنجام نەداوە، بەڵام هێرشیان کردووەتەسەر و برینداریان کردووە. بۆ ئەوەش پێویستە ئێمە بیبینین".

پارێزەرەکەى چیچەک کۆبانێ ناڕەزایەتی بەرامبەر بە رەفتارەکان و سزاکەى دەوڵەتى تورک نیشاندا و وتی، "کاتێک ئەم دۆسیەیە ببرێت بۆ دادگای نێونەتەوەیی ئەو کاتە راستییەکان روون دەبنەوە. چیچەک خەڵکی سوریایە و لە بەر ئەوەى لە دژی ئەم وڵاتە هیچ چالاکییەکی نییە، داوا دەکەم ئازاد بکرێت".

دوای پشوویەکی کورت دەستەى دادگا بە پاساوی "تێکدانی یەکێتیی دەوڵەت و هەموو وڵات" سزای قورسی زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دۆزگین تەمۆ (چیچەک کۆبانێ)دا سەپاند. هەروەها بە پاساوی ئەوەى لە شەڕدا کوشتن روویداوە و بەبێ ئەوەى بەڵگەیان هەبێت دەڵێن، ئەمیش چەکدارێکی کوشتووە، لەبەر ئەو پاساوە بێ بنەمایەش سزای ١٠ ساڵ و ١٠ مانگی تر زیندانیان بەسەردا سەپاند.

پارێزەری تەمۆ رایگەیاند، لە دادگای باڵادا تانە لەو بڕیارە دەدەن.

ژ.ت