دەوڵەتی تورک تاهیر گورداڵ زیندانی نەخۆشی کوشت
زیندانی نەخۆش تاهیر گورداڵ کە دوای ئەوەی خرابووە زیندان تووشی شێرپەنجەی سییەکان ببوو، دوای ئەوەی بۆماوەی ١٩ رۆژ بە شێوەیەکی کەلەپچەکراو لە نەخۆشخانەدا مایەوە، کوژرا.
زیندانی نەخۆش تاهیر گورداڵ کە دوای ئەوەی خرابووە زیندان تووشی شێرپەنجەی سییەکان ببوو، دوای ئەوەی بۆماوەی ١٩ رۆژ بە شێوەیەکی کەلەپچەکراو لە نەخۆشخانەدا مایەوە، کوژرا.
تاهیر گورداڵ تەمەن ٥٣ ساڵ دوای ئەوەی خرابووە زیندانەوە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان بوو و لە نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی غازی یاشارگیلی ئامەد بە شێوەیەکی کەلەپچەکراو چارەسەری بۆ دەکرا. دوای ئەوەی سزاکەی هەڵپەسێردرا ١٣ رۆژ دواتر ژیانی لەدەستدا.
گورداڵ ماوەی ١٠ ساڵ بوو لە زیندانی جۆری ئێف بە ئاسایشی بەرزی وان لە زینداندابوو، بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی ئامەد کرابوو. گورداڵ لە نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی غازی یاشارگیلی ئاماد بە شێوەیەکی کەلەپچەکرا و لەسەر قەرەوێڵە چارەسەری بۆ دەکرا، لە ٢٨ ی تشرینی دووەمدا سزاکەی هەڵپەسێردرابوو و ئازاد کرابوو.
لەو کاتەیدا کە چارەسەری پزیسکی بۆ تاهیر گورداڵ دەکرا، کوڕەکەی بەناوی بیرهات گورداڵ قسەی بۆ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا کردبوو و باسی لەوەکردبوو، "پێشتر باوکم هیچ نەخۆشییەکی نەبوو،دوای ئەوەی خرایە زیندانەوە نەخۆش کەوت. دۆخی زیندانەکان بۆ زیندانیان گونجاونییە. ئەگەر جارێکیتر رەوانەی زیندان بکرێتەوە ئەوپەڕی ١٥-٢٠رۆژ دەژی".
هـ . ب