زیندانیەکی دیکەی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژرا
دەوڵەتی تورک زیندانیەکانی بەناوی ئەمرە ئابالاک کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو کوشت کە لە زیندانی پیتی تی شڕنەخ رادەگیرا.
دەوڵەتی تورک زیندانیەکانی بەناوی ئەمرە ئابالاک کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو کوشت کە لە زیندانی پیتی تی شڕنەخ رادەگیرا.
ئەمرە ئابالاک ٢٦ ساڵ کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو، لە زیندانی پیتی تی شڕنەخ رادەگیرا. خانەوادەکەی رایگەیاند، کوڕەکەیان دوو رۆژ لەمەوبەر لە سەرشوور(حەمام) کەوتووەتە خوارەوە و تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە و بۆ نەخۆشخانەی زانکۆی دیجلەی ئامەد رەوانە کراوە.
خانەوادەی ئابالاک رایگەیاند کە دوێنی کوڕەکەیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
تەرمی ئەمرە ئابالاک کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژراوە، دوێنێ ئێوارە لە ناوچەی سلۆپی شڕنەخ بەخاکسپێردرا.
سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەر ئەمرە ئابالاک سەپێندرابوو و شەش مانگ بوو لە زینداندابوو.
ف.ق