دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەی بۆردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری دهۆکی باشووری کوردستان ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەی بۆردومان کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری دهۆکی باشووری کوردستان ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەی بۆردومان کرد.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگە لە شاری دهۆک لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە هێرشەکەدا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا پێشمەرگەکان بریندار بوون، بەڵام زانیاری ورد لەبەردەستدا نییە.
هەروەها دەسەڵاتدارانی هەولێر سەبارەت بە بوردومانەکە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.
جێگای سەرنجە کە هێرشەکە لە کاتی سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا ڕوویداوە.