دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی کردەئامانج

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەر رێگەی سنینی ناوچەی سیدەکانی هەولێر ئۆتۆمبێلێکی بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان بۆردومان کرد.

هاوکات لەگەڵ هاتنی وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک هاکان فیدان بۆ هەولێر، لە بەرەبەیاندا لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەرەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەر رێگەی سنینی سەر بە شارۆچکەی سیدانی هەلێر ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بەدەستهێنراوە، هێرشەکە جگە لە سوتانی ئۆتۆمبێلەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

هـ . ب