دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە خنێرە ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییانی بۆردومانکرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ملەى سنین لە ناوچەى خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییانی کردە ئامانج و بۆردومانیکرد.

بەپێی زانیاری لە سەرچاوەکانی ناوچەکەوە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەربە کۆپتەری جۆری کوبرا لە کاتژمێر ٢٠:٣٠ دا لە ملەى سنین لە خنێرە ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییانی کردووەتە ئامانجی هێرش و بۆردومانەکانی.

لەو هێرشەدا ٢ هاووڵاتیی مەدەنی بریندار بوون. دوای بۆردومانەکە، هاووڵاتیی ناوچەکە چوونەتە شوێنێ رووداوەکە و بە هانای ئە هاووڵاتیانەوە رۆیشتوون.

بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو هاوڵاتییە بریندارە ناوەکانیان بریتین لە، لوقمان چەتۆ و زکری مەجید.

 ئەو دوو هاووڵاتییە بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیان جەڵەب (ئاژەڵ)یان گواستووەتەوە و لەو کاتەدا لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە کراونەتە ئامانج و بۆردومانکران. لەو بۆردومانەدا بە لانیکەمەوە ٢٠ سەر مەڕی ئەو هاووڵاتییانە، کە لە گەڵابەی ئۆتۆمبێلەکەیاندا بووە کوژراون.

ژ.ت