دەوڵەتی توورک هێرشی کردە سەر شێخان و چیای خێرێ لە دەشتی نەینەوا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی شێخان و چیای خێرێی لە دەشتی نەینەوا بۆردومانکرد.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ شەو هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی ناوچەى شێخان لە دهۆک و چیای خێرێ.

ئەوە یەکەمجارە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ئەو ناوچانە بۆردومان دەکات و زۆرینەى دانیشتوانی ئەو ناوچانە هاووڵاتییانی ئێزدین.

ژ.ت