دوو هاووڵاتی له شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران
هێزەکانی حکومەتی ئێران دوو هاووڵاتی کوردی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستبەسەرکرد.
هێزەکانی حکومەتی ئێران دوو هاووڵاتی کوردی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستبەسەرکرد.
دەوڵەتی ئێران پێش ساڵیادی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەپۆلێکی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی دەست پێکرد.
لە ١٣ی ئەیلولدا، مازیار مورادی تەمەن ٢٦ساڵ و پدرام مەحموودی تەمەن ٢٥ ساڵ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبێ فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری، لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە دەستگیرکران.
هێشتا ڕوون نییە دەستگیرکراوەکان بۆ کوێ بردراون و چارەنووسیان چۆن دەبێت.
جێی ئاماژەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، جیا لە مازیار و پدرام بەلانیکەمەوە ٨ کەسی دیکە دەستگیرکراون،.