دوو کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەی کورد بە تەقەی هێززەکانی ئێران برینداربوون

لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران، دوو کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنووریەکانی بانە برینداربوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، رۆژی دووشەممە لە ناوچەی سنووری بڕوێشکانی لە بانە هێزەکانی دەوڵەت تەقەیان لە کۆمەڵێک هاووڵاتی و کاسبکارکردووە و بەهۆیەوە نەوید حەسەنی تەمەن ٢٢ ساڵ برینداربووە.

هەر دوێنێ لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە هێزەکانی دەوڵەت تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردبوو، بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی رێبوار رەشیدی فیشەک بەر قاچی کەوتووە.

هەردوێنێ بڵاوکرایەوە لە ناوچەی سنووری نەوسود لە پاڕێزگای کرماشان هێزەکانی دەوڵەت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی ئەیوب محەمەدی کوژرا و شەش کۆڵبەری دیکە برینداربوون.

هـ. ب