دوو منداڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا گیانیان لەدەستدا

لە ناوچەی قڵەبانی شڕنەخ دوو منداڵ لە باخێکی پشت بارەگای سەربازی یاریان دەکرد، بەڵام لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا گیانیان لەدەستدا.

لە گوندی یەکماڵەی ناوچەی قلەبانی شڕنەخ دوو منداڵ کە ناوەکانیان نازانرێت و تەمەنیان ١٤ -١٥ ساڵە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا کە پێیان پێدانابوو، گیانیان لەدەستدا.

هەردوو منداڵەکە بە هەلیکۆپتەر بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕنەخ گواسترانەوە.

ف.ق