'دوژمن لەوە پەشیمان دەکەینەوە کە هاتووەتە کوردستان'
گەریلاکانی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا قسەیان کرد و وتیان: "دوژمن لەوە پەشیمان دەکەینەوە کە هاتووەتە کوردستان."
گەریلاکانی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا قسەیان کرد و وتیان: "دوژمن لەوە پەشیمان دەکەینەوە کە هاتووەتە کوردستان."
هێرشی داگیرکەری سوپای تورک بۆسسەر باشوری کوردستان بەردەوامە. گەریلاکانی هەپەگە بە هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆس وڵامی هێرشەکان دەدەنەوە. دڵگەش باشکاڵا و ئاکیف ئارین گەریلاکانی هەپەگە لەبارەی هەنگاوی هەڵۆککانی زاگرۆس قسەیان کرد.
دڵشگەش باشکاڵا گەریلای هەپەگە رایگەیاند، بە هەنگاوی هەڵکۆکانی زاگرۆس ئەوان دەیانەوێت گورزی گەورە لە دەوڵەتی تورک بدەن و وتی، "بەم هەنگاوە دوژمن پەشیمان دەکەینەوە کە هاتووەتە کوردستان. هەڤاڵان هەمووان پێداگیری لەسەر ئەوە دەکەن. بڕوام وایە لە ئەنجامی ئەم بەرخۆدانەدا گورزی گەورە لە دوژمن دەدەین."
ئاکیف ئارین گەریلای هەپەگەش باسی ئەوەی کرد کە ئامانجی ئەوان تێکشکاندنی دوژمنە لە زاپ و وتی، "هەڤاڵانمان لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندان سڵاوی خۆم پێشکەش بە هەمووان دەکەن. شەڕی ئەمساڵی ئێمە و دوژمن شەڕی فیناڵە. بە ناوی گەریلاکانی کوردستانمان، وڵامی داواکاری گەلەکەمان دەدەینەوە. کۆتایی لە گۆشەگیری رەهای ئیمڕالی دەهێنین و لەگەڵ رێبەرمان ژیانێکی ئازاد دەخوڵقێنین."
ف.ق