دیمه‌نی ته‌قاندنی چه‌كی كیمیایی له شاخی شه‌هید پیردۆغان
له شاخی شه‌هید پیردۆغان له مه‌تینا سوپای توركی داگیركه‌ر له دژی تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. دیمه‌نی ئه‌و هێرشانه تۆماركران.
له شاخی شه‌هید پیردۆغان له مه‌تینا سوپای توركی داگیركه‌ر له دژی تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. دیمه‌نی ئه‌و هێرشانه تۆماركران.
سوپای تورك له ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢دا له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌ستپێكردبوو. ئه‌و هێرشانه پێنج مانگیان تێپه‌ڕاند.
ئامانجی سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌وه‌بوو كه زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین داگیركه‌ر بكات. له‌و قۆناغه‌دا سوپای توركی داگیركه‌ر له به‌رامبه‌ر به‌رخودانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئاستار هه‌موو جۆره چه‌كێكی له نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا به‌كارهێنا. له هه‌مان كاتدا زۆر جار چه‌كی كیمیایی و بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكیشی به‌كارهێنا.
رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه چه‌كی كیمیاییان قه‌ده‌غه‌كردووه بێده‌نگن. سوپای تورك سود له‌م بێده‌نگیه وه‌رده‌گرێت. دیمه‌نێك بڵاوكرایه‌وه كه سوپای تورك چۆن تاوانی شه‌ڕ ئه‌نجام ده‌دات. له‌سه‌ر شاخی شه‌هید پیردۆغانی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدیی مه‌تینا، كه بۆ چه‌ند مانگ ده‌چێت شه‌ڕێكی دژواری تێدا رووده‌دات، سوپای توركیداگیركهر له به‌رامبه‌ر سهنگرهكانی شه‌ڕ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه. دیمه‌نی ئه‌و هێرشانه تۆمار كراون.
ده‌نگی ته‌قینه‌وه له چه‌ند كیلۆمه‌ترییه‌وه ده‌بیسترێت
له‌دوولاوه دیمه‌نه‌كان تۆمار كراون. له دیمه‌نه‌كاندا ده‌بینرێت كه سوپای تورك به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی ده‌یه‌وێت تونێله‌كانی شه‌ڕ بته‌قێنێته‌وه. ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان له چه‌ند كیلۆمهتریهوه ده‌بیسترێت. سه‌ربازانی سوپای تورك دواتر به حیسابی ئه‌وه‌ی تونێلی شه‌ڕه‌كه‌یان خاپور كردووه ده‌چنه به‌رده‌م ده‌رگاكه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین ئه‌نجام بده‌ن. دواتر چه‌ند سه‌ربازێكی تورك گازی كیمیایی ژه‌هراوی له تونێله‌كه‌دا جێگیر ده‌كه‌ن.
دانانی چه‌كی كیمیایی به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازان و به وریاییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. دوای ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی داده‌نرێت، سه‌ربازانی سوپای تورك له ناوچه‌كه ده‌چنه ده‌ره‌وه. چه‌كی كیمیایی له ناو تونێله‌كان، له دووره‌وه ده‌ته‌قێنرێنه‌وه و گازێكی ژه‌هراوی ره‌شیان لێده‌رده‌چێت.
هه‌په‌گه: ده‌وڵه‌تی تورك ٢٠٠٤ جار تاوانی شه‌ڕی ئه‌نجامداوه
سوپای توركی داگیركه‌ر له به‌رامبه‌ر به‌رخودانی گه‌ریلا نه‌یتوانیوه پلانه داگیركارییه‌كانی جێبه‌جێ بكات، نه‌ك هه‌ر له شاخی به‌رخودانی ئامێدی له زۆر شوێن تری چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. دیمه‌نی ئه‌و هێرشه كیمیاییانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن په‌یامنێرانه‌وه له هه‌رێمه‌كه و له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌وه تۆمار كرابوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه هه‌فته‌ی رابردوو ئاماری شه‌ڕی پێنج مانگی بڵاوكردبووه‌وه و به‌م جۆره باسی تاوانه‌كانی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی توركی كردبوو: "به تایبه‌تی له به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ و تونێله‌كان له گازی ژه‌هراوییه‌وه تا بۆمبی فۆسفۆڕ، له بۆمبی تێرمۆباریك تا بۆمبی ئه‌تۆمی و چه‌كی ئه‌تۆمی كه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ده‌غه‌ن بهكراهێنراون. ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كانی خۆی ٢٠٠٤ جار تاوانی شه‌ڕی ئه‌نجامداوه و هێزه‌كانمان ئه‌و تاوانانه‌یان به به‌ڵگه تۆمار كردووه.
هـ . ب