دیمەنی ٢ چالاکی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە شەهید بەدران گوندیکەرەمۆ بڵاوکرایەوە

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە شەهید بەدران گوندیکەرەمۆ، ڕۆژی ١٦ی ئەیلول لە بامەڕنێ و شاخی ئامێدی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا و دیمەنی چالاکییەکانیشیان بڵاوکردەوە.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە شەهید بەدران گوندیکەرەمۆ، ڕۆژی ١٦ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە دژی بنکەی سوپای تورکی داگیرکەر لە بامەڕنێ و کاتژمێر ١١:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە دژی سەربازانی تورک دوو چالاکیان ئەنجامدا. یەکینەکان دیمەنی هەردوو چالاکییەکەیان بڵاوکردەوە.

لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت ئەو موشەکانە لە شوێنەکە دەکەون و تەقینەوە ڕوودەدات. ھاوکات سەربازانی تورکی داگیرکەریش تووشی شڵەژان دەبن.

ژ.ن