دیمەنی چالاکی لە ئامێدی

دیمەنی چالاکیەکەی یەکینەکانی تۆڵەکەرەوەی شەهید بەدران گوندکرمۆ بڵاوکرایەوە، کە لە نزیکی گوندی کانێی ئامێدی لەبەرامبەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی سوپای تورک ئەنجامدرا.

دیمەنی چالاکی

فەرمانداری یەکینەکانی تۆڵەکەرەوەی شەهید بەدران گوندکرمۆ پەیوەست بەم چالاکیەوە ئەم ڕاگەیاندراوەی بڵاوکردەوە:

"لە شەوی ٩ی تەموزی ٢٠٢٤دا لە کاتژمێر ٢١:٠٠دا گورزمان لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری دەوڵەتی داگیرکەر و بکوژی گەلەکەمان وەشاند، کە بۆ داگیرکاری کوردستان کەرەستەی سەبازی دەگواستەوە. چالاکیەکە لە نزیکی گوندی کانێی ئامێدی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئاگر لە بارهەڵگرەکە کەوتەوە و بەتەواوی سوتا، سەربازێکی داگیرکەری تورک کە شۆفێری بارهەڵگرکەبوو بە سەختی برینداربوو."