دیمەنی چالاکیە ئاسمانیەکانی زاپ و ئاڤاشین بڵاوکرانەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی ٢ چالاکی لە هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشینی بڵاوکردەوە کە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلالەوە ئەنجامدراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلالمان، ١٣ی ئایار کاتژمێر ١٣:٠٠ لە هەرێمی زاپ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید سەرخۆبوون و ٢٧ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە هەرێمی ئاڤاشین لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید سەردار لە ئاسمانەوە چالاکیان ئەنجامدا. هەردوو چالاکیەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدران."

ف.ق