دیمەنی دابەزاندنی سەرباز بە هەلیکۆپتەر لە ئامێدی

دەوڵەتی تورک لە هەفتەکانی دواییدا گواستنەوەی سەربازی لە باشووری کوردستان زیاتر کردووە. دیمەنی ئەو هەلیکۆپتەرە بڵاوکرایەوە کە لە ئامێدی سەرباز دەگوازێتەوە.

لە دیمەنێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووتەوە، دەردەکەوێت سوپای داگیرکەری تورک سەربازی زیاتر بۆ باشووری کوردستان دەگوازێتەوە. هەروەها دەردەکەوێت هەلیکۆپتەرێک لەسەر گردێک لە گوندی میسکا لە سنووری ئامێدی دادەبەزێنێت.

دەوڵەتی تورک لەلایەک سەرباز و زرێپۆش دەگوازێتەوە، لەلایەکی تر بەبەردەوامی چیا و کوێستان و گوندەکان بۆردوومان دەکات.

ئەمڕۆ گۆڕەپانی برادۆست لە هەولێر و گوندەکانی دهۆک بۆردوومانکران و ٢ هاوڵاتی سڤیل برینداربوون.

https://rojnews.video/embed/k4aKLDPhfNm47Wx