بە دیمەن

دیمەنی خستنەخوارەوە درۆنی ئانکا بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی خستنەخوارەوەی درۆنی بۆمبڕێژکراوی جۆری ئانکای بڵاوکردەوە، کە رۆژی ٦ی حوزەیران لە ئاسۆس کرایە ئامانج.

لە راگەیەندراوێکدا هەپەگە باسی لەوەکردبوو، "٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ئاسمانی ئاسۆس فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورک لەلایەن هێزەکانی گەریلا لە قەندیل خرایەخوارەوە. درۆنە هێرشبەرەکە لە جۆری ئانکایە و لە نزیک شارۆچکەی دوکان لە رۆژئاوای ئاسۆس خرایەخوارەوە".

هـ . ب