بابەتی گرنگ

گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەلیکۆپتەرێکیان خستەخوارەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی خستنە خوارەوەی هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکی بڵاوکردوە کە لە ١٠ی تەموز لە شاخی بەهار خرایە خوارەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا لەسەر ئەم بابەتە ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە: "لە ١٠ی تەموزدا لە کاتژمێر ٢٣:٤٠ خولەکدا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی سوپای داگیرکەری تورک، لەو کاتەی دەیویست هێزەکانی خۆی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار دابەزێنت، بووە ئامانجی نیشانەشکێنی هێزەکانمان. هەلیکۆپتەرەکە کە گورزی کوشندەی لێدرا کەوتەخوارەوە. ئەو جێگەیەی کە هەلیکۆپتەرە سکۆرسکیەکەی لێکەوتەخوارەوە بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکرا."