دیسان ڕۆژنامەنووس عەبدولڕەحمان گۆک ئازاد نەکرا
لە دانیشتنی دۆسیەی سەرنووسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ڕۆژنامەنووس عەبدولڕەحمان گۆک، بڕیاری 'هێشتەنەوە لە زیندان' درا و دیسان ئازاد نەکرا.
لە دانیشتنی دۆسیەی سەرنووسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ڕۆژنامەنووس عەبدولڕەحمان گۆک، بڕیاری 'هێشتەنەوە لە زیندان' درا و دیسان ئازاد نەکرا.
عەبدولڕەحمان گۆک، سەرنووسەری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، لە ٢٥ی نیساندا لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی دەستگیر و دوای چەند رۆژدەستبەسەری رەوانەی زیندان کرابوو. بە تۆمەتی "ئەندامێتی لەڕێکخستن" و "پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی"داوای دۆسیە لە دژی گۆک جوڵێنرابوو.
دانیشتنی یەکەمی دۆسیەکە لە لقی پێنجەمی دادگای تاوانە قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو، گۆک جارێکی تر ئازاد نەکرایەوە و دادگا بڕیاریدا گۆک لە زینداندا بهێڵرێتەوە.
دەستەی دادگا دانیشتنەکەی بۆ ٥ی کانوونی یەکەم دواخست.
هـ . ب