ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دڵزار دیلۆک لەبارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ کە سەرەتای دەستپێکردنی مێژووی بە دیلگیرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دڵزار دڵگەش بەم جۆرەیە:
وەک دەزانرێت پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەر ئاپۆ، لە ٩ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ رێبەر ئاپۆ بە دیل گیرا. هێزە هەژموونگەراکان و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دوورگەی ئیمراڵی سیستمێکی تایبەتی ئەشکەنجەیان ساز کرد. رێبەر ئاپۆ زیاتر لە ٢٤ ساڵە لەو ئەشکەجەی گۆشەگیری تایبەتدا رادەگیراوە. هەموو کوردێک، دیموکرات، شۆڕشگێڕ، سۆسیالیستێک و ئازادیخوازێک دەبێت ئەو گۆشەگیرییە چۆن هەڵبسەنگێنێت؟
لە سەرەتا رێبەر ئاپۆ بە خۆشەویستیەوە سڵاوی لێدەکەم، کە بەرخودانێکی گەورە، فرەلایەنە و ریشەدار لە ئیمراڵی ئەنجام دەدات، هەبوونی خۆی لە دژی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری گۆڕیوە بۆ بەرخودان، هێڵی ئازادی و بەرجستەکردنەوەی. دەمەوێت ئەو سەربەزیە لەگەڵ ئێوەدا بەش بکەم کە من یەکێکم لە رێبوارانی ئەم هێڵ، هەڵوێست، پاڕادایم، رێگە و هاوڕێیەتیە. من بە رێز و پێزانینەوە ئەو شەهیدە گەورانەمان بە بیر دەهێنمەوە کە ئاگریان لە جەستەیان بەردا و بە دەوری رێبەرایەتیەوە بوونە ئاڵقەیەک لە ئاگر. بە تایبەتی محەمەد خالید ئۆراڵ، ڤیان جاف، سەردار ئاری، رۆژبین ئامانۆس، موسلم دۆغان، ئەڤریم دەمیر، ئایتەن بەچەت، ئومید ئاجار، زولفوک گەزەن و لە کەسایەتی هەموو هاوڕێیانماندا کە ناویانم نەهێناوە سەرجەم شەهیدانی چالاکی "ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن" بە رێزەوە بە بیریان دەهێنمەوە و ئێمە پێداگر و سوورین لەسەر ئەوەی تێکۆشانمان تا کۆتایی بەڕێوە ببەین. ئێمە دەڵێین شەهیدانمان نەمرن. ئێمە پێداویستیەکان ئەو دروشمەی کە بۆ ئەوانمان وتووەتەوە بە تەواوەتی بە جێمان نەگەیاندووە. ئێمە نەمانتوانی خۆمان لە دۆخی هاوڕێیەتی کەم کە رێبەرایەتی دەستنیشانی کرد، قوتار بکەین. من دەزانم لە رێگەی بەرخودانی شکۆمەندانە و سەرکەوتندا کە رێبەرایەتی و شەهیدانمان بۆ ئێمەیان دیاریکردووە، قەرزاربارین و بە نیوەناچڵی کارمان کردووە. ئێمە پێداگرین کە ساڵی ٢٦ەمینی پیلانگێری بگۆڕین بۆ ساڵی تێپەڕاندنی ئەو کەموکوڕییە.
کاتێک مرۆڤ لە لەو شتانە دەڕوانێت کە لە سەر رێگەی ئازادی کراون و ئەوانەشی کە نەکراون، خۆی لە خۆیدا ئەو شتانەی هەر کوردێک، دیموکرات، شۆڕشگێڕ و سۆسیالیستێک دەبێت بیکات، ئاشکرا دەبن. پیلانگێڕی لەسەر رێبەرایەتی، لە بەرگی گۆشەگیری توندکراودا بەردەوامە. ئەوە گەمارۆی جینۆسایدە. شکاندنی ئەو گەمارۆیە، لەپێناو ژیانی واتاداردا تاکە شانسی ئێمەیە. بۆ ژیانێکی واتادار و شکۆمەندانە رێگەیەکی دیکە بوونی نییە. دۆخی باکووری کوردستان و تورکیا، بە روونی ئەوە دەردەخات. لەبەر ئەوەی گۆشەگیرییەکی رەها لە سەر رێبەرایەتی پەیڕەو دەکرێت، کۆمەڵگای تورکیا لە قەیرانێکی کۆمەڵایەتی-کولتوری-ئابوریدایە.
لە تورکیا هەموو تێکۆشانێک لە دژی دەسەڵاتداری وەک 'تیرۆریزم' پێناسە دەکرێت
گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەرایەتی ناشکێندرێت. بۆچی؟ ئەوە پێوەندی بە تێکۆشانی کەموکورتی ئێمەوە هەیە، بەڵام تەنیا ئەمە هۆکارەکە نییە. لە تورکیا هەموو تێکۆشانێک لە دژی دەسەڵاتداری دەستبەجێ بە 'تیرۆریزم' پێناسە دەکرێت. وشەی پێشکەوتن وەک وتەیەکی ئەفسوناوی بەکاردەهێندرێت. وەک مەکینەیەکی قڕکردنی ژینگە-مرۆڤ-کۆمەڵگا لە هەموو تورکیا جێبەجێ دەکرێت. دارستان، مرۆڤ، چەم و خاک لەناودەبرێن. گوندنشین و جوتیاران کە نایانەوێت دارستانەکانیان لەناو ببرێن وەک 'تیرۆریست' رادەگەیەندرێن. وشەی 'تیرۆریست' لە تورکیا بووەتە دروشمی سەرەکی دەسەڵات. لەگەڵ دوژمنایەتی بەرامبەر کوردان بە شێوەی هاوتەریب پێشدەخرێت.
بێهێزی و بێتوانایی رۆشنبیران-ئەکادیمیستەکان- رۆژنامەوانەکان بەرامبەر بە دەسەڵات و هەروەها بێهێزی ئەوانەی کە خاوەنی ئەو بوێریەن کە لە بەردەم رای گشتی بێ پەردە قسە بکەن، تادێت کۆمەڵگا بەرەو بێ شکۆیی دەبات. ئێستا لە تورکیا هونەر، زانست، پەروەردە، راگەیاندن و هەموو کایەکانی دیکە کەوتوونەتە خزمەتی پاراستن و بونیادنانی حکومەت. گەلانی تورکیا کە زیانمەندی ئەوەن، لەبەر ئەوەی ئیرادەیان شکێندراوە زیاتر لە رێگەی فاشیزمەوە ژەهراوی دەکرێن. لەبەر ئەوەی فاشیزم لە گەلە لاوازەکاندا شانسی ژیان و مانەوەی دەبێت. هێڵی ئاکەپە کە بە کودەتای ١٢ی ئەیلول ئامادەکرا و لە ساڵانی ٢٠٠٠دا کەوتە کایەی سیاسەتەوە، لە رێگەی یەکگرتنی لەگەڵ مەهەپە تادێت زیاتر گەلانی تورکیا ژەهراوی دەکات. هەوڵ دەدرێت کە دوژمنایەتی کوردان بە شێوەی جەماوەری بێت و ببێتە ناسنامەی بنچینەیی. لەناو گەلاندا بەردەوام کەشێکی ترساندن ساز دەبێت.
لەبەر ئەو هۆکارە هەندێک ئێتنیک-بزوتنەوە کە رەخنە لە سیستم دەگرن یاخود گۆڕانکاری بچوکیان دەوێت، ناتوانن گەورە ببن و بگۆڕدرێن بۆ چالاکی بەهێزی دژبەری سیستم. سەرچاوەی هەموو ئەوانەش دەستبەسەرکردنی نایاسایی رێبەر ئاپۆیە لە سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا. حکومەت باش دەزانێت کە کاتێک گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەرایەتی هەڵبگیرێت، گوشار لە سەر گەلیش هەڵدەگیرێت. لەبەر ئەوەی بەوە دەزانێت، هەموو جۆرە گوشارێک لەسەر گەل پەیڕەو دەکات کە بە رەوای دادەنێت. بە ئەندازیاری کۆمەڵایەتی شێوەی ژیانی ئاکەپە-مەهەپە وەک شێوەی یاسایی داعش لەسەر گەل دەسەپێندرێت. بە بێ شکاندنی گۆشەگیری لە سەر رێبەرایەتی و بە بێ گۆرینی سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی ئەستەمە کە کەس بە ئازادی بژی، بە زمانی خۆی بدوێ، کاری هونەری بکات، بە شێوەی بایۆلۆجی بژیت و هەناسە بدات. ئازادی رێبەر ئاپۆ رۆژەڤی سەرەکی هەموو تورکیا و باکووری کوردستانە، گۆڕەپانی یەکلاکەرەوەی تێکۆشانە.
٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە مێژووی دەستپێکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەدیلگیرانی رێبەر ئاپۆیە. ئاخۆ بە پیلانگێڕی دەیانویست جی بکەن؟ ئامانجەکانی چی بوو؟ لە بەرامبەر ئەوەدا وەڵامی رێبەر ئاپۆ، بزوتنەوەکانی ئازادی کوردستان و گەلی کورد چیبوو؟
پیلانگێڕیی، هێرشێکە بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوەی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە هێزەکانی شارستانیەتی دیموکراتیک. هەڵبەت ئەوانە زۆر بە باشی بە هێزی ئایدۆلۆژیای رێبەرایەتیان دەزانی و ئاگاداری بوون، دوژمنانی ئەو ئایدۆلۆژیایە بوون. بە سەرکەوتنی ئەوە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەوڵ دەدرێت ببێتە شوێنی شەڕی هێزەکانی باڵادەست، رێگە لەبەردەم چی دەکرێتەوە، زۆر بە باشی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئەوەیان دەزانی. سەدەی نوێ لە سەر گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەندازیاری کرا. هەروەها لەم سەدەدا کە پاڕادایمی رێبەرایەتی و رێبەرایەتی هەیە، بینیان کە ناتوانن ئەو شتانە بکەن کە دەیانەوێت. لەبەر ئەوە بەر لەوەی هێرش بکەنە سەر عێراق و ئەفغانستان پیلانگێڕی لە دژی رێبەریتەیان بە بنەما گرت. ئەوەی زۆر بە باشی دەیزانی تا رێبەرایەتی لەوێ بێت و خەبات بکات، ناتوانرێت سوریا دابەش بکرێت، هەژموونی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە پێشەنگایەتی ئەمریکا بوو.
٢٥ ساڵە بە سەر دەستپێکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا تێپەڕبووە. لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە رێبەرایەتی و ئەو هەڤاڵانەی لەگەڵیدان هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نازاندرێت. ئەو ستەمەی لە ئیمراڵی دەکرێت لە فاشتیستترین سیستمەکانی جیهانیشدا بوونی نییە. هەربۆیە دەڵێین 'لە ئیمراڵی نەک یاسا، بەڵکوو جینۆساید هەیە'. رێبەرایەتی خۆی ئەوەی خستووەتەڕوو. وتی، لێرە مردن نا بەڵکوو کوستن هەیە. پراکتیکی ئیمراڵی جینۆسایدە. لەبەر ئەوەش دوژمنایەتی کوردان دەکەن. هێرش بۆ سەر کوردان و هێرش بۆ سەر رێبەرایەتی یەک شتن. لە کەسایەتی رێبەرایەتیدا هێرش بۆ سەر کوردان و ئازادییان دەکرێت. ئەو سیستمە لەسەر گەل بە رێبەرایەتی هەناسە دەدات، بە رێبەرایەتیەوە هەیە و واتای پەیدا کردووە، ئەگەر جینۆساید نەبێت چییە؟ بە پاساوی خەیاڵی یاخود ساکار، رێگەنادەن مافی سودوەرگرتن لە تەلەفون و ئامێرەکانی پەیوەندی بەکاربهێنێت. مافی نامەناردن ئاستەنگ دەکرێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت. گەیشتن بە پارێزەران، پاراستنی یاسایی، مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، هەموو ئەو مافانەی کە لە پەیماننامە نێونەتەوەییەکاندا پارێزراون، رێگەنادرێت لێیان سودمەند بێت و بەکاریان بهێنێت.
گۆشەگیری رەها کە ئێمە باسی لێدەکەین، تەنیا وشەیەک نییە. گۆشەگیری رەها، وەک پارێزەرانی رێبەرایەتیش بۆ رای گشتییان ئاشکرا کردووە، لایەنێک هەوڵی لەبیربردنەوەی قسەکردنە لەگەڵ رێبەرایەتی. گەورەترین هێرش کە دژی رێبەرایەتی دەکرێت ئەوەیە. ئەمە کردەوەیەکی هەڕەمەکی و لەخۆوە نییە. شێوازێکی ئەشکەنجەیە. ئەو یاسایانەی خۆیان دروستیان کردوون، کاتێک بابەتەکە دێتە سەر رێبەرایەتی، ئەو یاسایانەش پێشێل دەکرێن. سزای دیسپلین دەسەپێنن، بە پارێزەرانیش ناڵێن، دیارە کە لە رۆژی پچڕاندنی پەیوەندییەکانەوە بەکردەوە خستوویانەتە بواری جێبەجێکردنەوە، دیارە کە شتی بەو جۆرە دەکەن و بە شاراوەیی ئەنجامی دەدەن. قوفڵێکی یاسایی لە دۆخەکە دەدەن. هەربۆیە سیستمی ئیمراڵی نەک یاسایی بەڵکوو ئایدۆلۆژیکە، سیستمێکی پاکتاوکردنە. تێکۆشانێک کە مرۆڤ دەبێت بەرامبەر بەوە بیکات، لایەنی یاسایی هەیە، بەڵام لە بنەڕەتدا سیاسی و ئایدۆلۆژیکە.
٢٥ ساڵە رێبەر ئاپۆ لە دوورگەی ئیمراڵی راگیراوە، بۆ ئێمەی کورد، بەتایبەتیش بۆ ژنان زۆر دژوار بووە. کاریگەری زۆری کردە سەر ئێمە. لەرێگەی ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەی لە دژی رێبەرایەتی ئەنجامدرا، گورز لە تێکۆشانی ئازادی، هەبوون و ئیرادەی ئازادی کوردان وەشێندرا. بەو گورزانە ئیرادەی تێکۆشانی هەندێک کەس کە کەموکورتیان هەبوو شکا و ئەو کەسانە لە دەرەوەی تێکۆشان مانەوە. ئەو کەسانەی کە هێزی تێکۆشان بەرامبەر پیلانگێڕییان لە خۆیاندا نەبینی و نەیانتوانی بەرامبەر دوژمن خۆڕاگری بکەن، لاواز بوون. لەبەرامبەر ئەوەدا توڕەیی هەندێک هاوڕێی هێژامان زیادی کرد و بە چالاکی گیانبازانەوە چوونە سەر دوژمن. هەندێک کەسیش ئەو قۆناغەیان بە دەرفەت زانی و هەوڵیاندا هێڵی رێبەرایەتی پوچەڵ بکەنەوە و لاوازی خۆیان بکەن بە هێڵ و لە کۆتاییدا لەبەرامبەر هێزی هێڵی رێبەرایەتی لەناوچوون.
ئێمە دەرفەتی ئەوەمان رەخساند کە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' بگاتە هەموو جیهان
بەڵام سەرباری هەموو ئەوانە، هێزی جەنگاوەری لەسەر هێڵی رێبەرایەتی وەستایەوە، زانی بە شێوەی رێبەرایەتی بیربکاتەوە، بژی و خۆشەویستی و ئەوین و بڕوا ریشەی داکوتاوەتە ناو دڵ، بۆخۆی کردووە بە بنەما کە لە هێڵی پەکەکەدا خاوەنداری بکات، بیپارێزێت و گەورەی بکات. پەکەکە هێزی خۆی، کە خۆی لە سەر پێ رابگرێت، تێبکۆشێت و خۆی نوێ بکاتەوە، نیشانداوە. لەوێدا رۆڵی رێکخستنی جەنگاوەری زۆرینەی هێزەکانی پەکەکە بوونی هەیە، پێشەنگایەتی پەکەکە کە لە هێڵی پەکەکەدا خاوەنداری لە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی کرد و بڕوای بەوە هێنا کە تەنیا بە هێڵی رێبەرایەتی دەتوانێت ئەوە جێبەجێ بکات، یەکلاکەرەوە بوو. سەردەمێکی بەو جۆرەبوو بۆ ئێمە کە کەسەکان بەو هێڵە بوونە جەنگاوەر، هەمیش بە خاوەنداری لە هێڵەکە، بە هەمیشەیی بوو. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە ئەوەی دوای پیلاگێڕی لەناو ریزەکانماندا روویدا، نمونەیەکی کۆلێکتیڤی بە مێژووبوونی کەسەکان بوو. ئەوەش هەمووی لەسایەی بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی و هێزی رێبەرایەتی و هێڵی رێبەرایەتی بوو کە بووە راستینە، دەستەبەر بوو. پارتەکەمان لە سەر پێ مایەوە، لەسەر هێڵی رێبەرایەتی ئێمە پاڕادایممان گۆڕی. لە بواری نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا ئێمە زۆر بەرەوپێشەوە چووین. هەنگاوماننا، کە باس لە راستی رێبەرایەتی بۆ هەموو جیهان بکرێت. لە چوارچێوەی پاڕادایمی دیموکراتیکی رێبەرایەتیمان ئێمە رێگەمان بۆ هۆشمەندییەکی ژیانی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە. ئێمە بووینە هیوای گەلانەوە و ترسمان خستە دڵی دوژمنانی گەلەوە. لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای رزگاری ژنان کە رێبەرایەتیمان سازی کردووە، بۆ ژنانی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان رێگەمان لەبەردەم واتای نوێ کردەوە. ئێمە دەرفەتمان رەخساند بۆ ئەوەی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' بگاتە هەموو ژنانی جیهان. لە دڵی هەموو ژناندا لە هەموو دۆخێکدا ئێمە لێگەڕین ئازادی و هیوای گەشترکردنی تێکۆشانمان ساز کرد. لە بەرامبەر دوژمندا کە بێ وەستان هێرش دەکات، ئێمە پاراستنی جەوهەری لە چوار پارچەی کوردستانمان بەرەوپێش بردووە. هەبوون، زیاتربوون بەرامبە دوژمنی فاشیست کە هەموو رۆژێک دەڵێت کۆتایی بە ئێمە دەهێنێت و خەڵک دەخەڵەتێنێت، بڵاوبوونەوە بە هەموو جیهان، ئەنجامێکی تێکۆشانی پارتەکەمانە لە رووی پوچەڵکردنی پیلانگێڕییەوە. رۆڵی تێکۆشانی بزوتنەوەی ئازادیمان، لەو شەڕە گەورەیەی رێبەرایەتی بەڕێوەی دەبات، تێکۆشانی بەرخودان و سەرکەوتن لە گۆڕەپانەکانی گەریلا، لە پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییدا زۆر بوو. بە بەرخودان و سەرکەوتنی گارە، تێکۆشان لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین کە ئەنجام دەدرێت، هەم رێگە نەدرا خەونەکانیان بێتە دی و هەمیش پیلانگێڕی سەرینەگرت. ئەو هێرشانە درێژکراوەی پیلانگێڕین، دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست ئەمڕۆ هێزی بنجینەیی پیلانگێڕە، پەدەکەش لە رێگەی خیانەتەکەیەوە رۆڵی گەورە لە پیلانگێڕییدا دەگێڕێت.
لەبەر هەستیاری نەتەوەیی خۆی، رێخستنەکەمان بە پێویستی نەزانی کە هەندێک شت روون بکاتەوە. هەڤاڵان مان لەسەر ناوی پارتی لێدوانیان داو بانگیان کرد کە هەستیار بن. بەڵام وەڵامی پەدەکە بۆ ئەم لێدوانانە ئەوە بوو کە بە نەهێنی پشتیوانی لە هێرشی زەمینی دەوڵەتی تورک دەکات دەکات. بەم شێوەیە رۆلی پەدەکە، بنەماڵەی بارزانی لە پیلانگێریدا لە دژی هێلی رێبەرایەتی هاتە ئاراوە. بێگۆمان هێلی پەکەکە لە ئاستێکی وهادایە کە مرۆڤ ناتوانێت ئەم هێلە لەگەل هێلی پەدەکە بەراورد بکات. بوونی ئەوانییش هەتا ئەو کاتەیە کە هاوکاربن، خزمەتی دۆژمن بکەن. پەدەکەش لە کۆماری تورکیا باشتر ئەمە دەزانێت. لەبەر هێرش و سوکایەتیەکانی لە رادەبەدەریان، لەبەر ئەوەی هیچ رەخنەیان لە خۆیان نەگرت. ڕێبەر ئاپۆ زیاتر لە ٢٤ ساڵە بە سیستەمێکی گۆشەگیری نەبینراو ڕاگیراوە کە لە مێژوودا وێنەی نەبووە. ڕێبەر ئاپۆ دۆخی ئیمرالی بەم شێوەیە دەربری بوو: "لە ئیمرالی هیچ مردنێک بوونی نییە، تەنیا کوشتنە". سەرەڕای ئەم دۆخە پارێزنامەکانی لە ئیمرالی ئامادە کرد و پەرەی پێدا، لەژێر ناوی 'مانیفێستی مۆدێرنیتی دیموکراتیک' گەیاندی بە گەلی کورد و جیهان. ڕێبەر ئاپۆ بەم شتە ویستی چیمان پێ بڵێت؟ چۆن دەبێت لەو پەیامە تێبگەین و مامەڵەی لەگەڵ بکەین کە ویستویەتی پێمان بدات؟
لەو کاتەی کە ڕێبەرایەتیان برد بۆ دوورگەی ئیمرالی، لەسەر ئەم دۆخە وەستا و قووڵاییەکی فیکری مێژوویی دروست کرد. بەڵام پێشتریش ڵێکۆلینەوە کانی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بوو. ئەوەی لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەسەر سۆسیالیزمی واقیعیدا هات، ئەو دۆخەی کە گەل لەم چوارچێوەیەدا کەوتە ناوی هەڵوێستی سیستەمیێکی سۆسیالیستی بوو لە دژی سیستەمی دەوڵەت نەتەوە، ڕێبەر ئاپۆی بەرەو پرسیارێکی گەورە و شیکردنەوەی سیستەم برد. بۆ ئەوەی ئێمەش نەکەوینە هەمان دۆخ،هەموو ڵێکۆلینەوەکانی خۆی بۆ رێخستنە پێشەنگەکان کرد بە ماڵ و رێگای بۆ مناقەشەکان کردەوە. لە کۆنگرەکاندا رێخستنەکانی کرد بە هاوکاو و ویستی بەرجەستەیان بکات. ئەم ڵێکۆلینەوەنانە هۆکارێک بوون کە ئاگربەست رابگەیەندرێت. بەڵام ساڵانی سەختی شەڕ و نەبوونی تێگەیشتنێکی گونجاو نەبووە هۆی ئەوەی کە پرۆسەکان لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجام بدرێن کە ڕێبەر دەیویست. کاتێک کە قۆناغی بەدیلگیرانی ئیمرالی ڕوویدا، ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی ڕیشەییتر مامەڵەی لەگەڵ ئەم دۆخەدا کرد و بە دروستکردنی ئانالیزەیەکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی، گۆڕینی پارادایمی ئاشکرا کرد. ئاشکراشی کرد کە ئەمە تاکە ڕێگایە کە بتوانێت تۆڵە لەو سیستەمە بکاتەوە کە زیندانی ئیمرالی و پڕۆسەی دیلێتی دروست کردووە و ئەمە تاکە ڕێگایە کە دەتوانێت شکست بە سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری بهێنێت. بێ گومان ئامانجی پیلانگێڕییەکە زۆر جیاواز بوو. ئامانج لێی دروستکردنی شەڕێکی سەد ساڵەی کورد و تورک و گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ مەیدانی سەربڕینی گەلان بوو. لەبەر ئەوەی ڕێبەرایەتی شکستی بەو خەیاڵ و ئامانجە هەژمۆنییە سەد سالییەی هێنا، تووڕەیی هەژمۆنیگەراکان تا ئەمڕۆش بە شێوەی تۆند کردنی گۆشەگیریدا بەردەوامە. ئەم ئاستە لە گۆشەگیرییە، دەرئەنجامی توڕەبوونە. بینین و تێگەیشتن لەمە قورس نییە.
ئەو شیکارییە کۆمەڵایەتییە مێژووییانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمرالی لە چوار چێوەی پارێزنامەدا پەرەی پێدا، بوو بە ماڵی هەموو مرۆڤایەتی. لەگەڵ مانیفیستی شارستانییەتی دیموکراتیک کە لە ٥ بەرگ پێکهاتووە، وەڵامی پرسیارەکانی فەلسەفی، هۆکارەکانی، سیستەم و دروستکردنی ژیانی نوێ و هەروەها گۆڕینی پارادایم درا. لەو رووەی کە ژنان، پیاوان دەبێت چۆن بژین و کورد چۆن نەتەوەییەکی دیموکراتیک دروست بکات، رێنمای کران. بەم مانایە ئەوەی کە پیلانگێری پوچەڵکردەوە ڕێبەر ئاپۆ. ڕێبەر ئاپۆ بە پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانگێرییە، ئەو ڕاستییەشی ئاشکرا کرد کە جگە لە هێڵی نەتەوەی دیموکرات لە کوردستاندا هیچ چانسێکی ژیانیان نییە. بەو مانایە تێکۆشانی دژی خیانەت و هێڵی هاوکاریی پەدەکە، تێکۆشانە لە دژی پیلانگێڕی.
لە کوردستان و دەرەوەی وڵات لە دژی گۆشەگیری توندکراو لە سەر رێبەر ئاپۆ چالاکی، پانێل، کۆنگرە، کۆنفڕانس و کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدرێن. دەبێت تێکۆشان لە دژی ئەشکەنجەی گۆشەگیری بە چ شێوەیەک بێت؟ دەبێت گەلانی بندەست بە تایبەتی گەلی کورد لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا چی بکەن؟ دەبێت لە چ ئاستێکدا چالاکی پێشبخرێت بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجام؟
رێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی جیهان، لە هەموو وەرزەکانی ساڵ، لە هەموو کاتژمێرەکانی رۆژدا قسە دەکات. گۆشەگیری ئیمراڵی بە گەردوونیبوونی پاڕادایمی رێبەرایەتی بە شێوەیەکی گەورە تێکدەشکێندرێت. رێبەرایەتی لە هەموو کات و لە هەموو شوێنێک قسە دەکات، روانگەی خۆی باس دەکات، گوێ بۆ روانگەی گەل دەگرێت و گفتوگۆیان لە گەڵ دەکات. هێندەی ئێمە دەیبینین لە دیالۆگی غاندی- ئۆجالاندا کە لەلایەن ژینگەپارێزێک کە ئێستا ناوەکەیم بیرنایات ئامادەکراوە، رێبەر ئاپۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی پێشووی مێژوو و لەگەڵ کەسانێکی گەورە کە پێشەنگی بەهاکانی مرۆڤایەتین قسە دەکات و گفتوگۆ ئەنجام دەدات. هێندەی دەچێتە دوارۆژ ئەوەندەش دێتە پێشەرۆژ. ئێمە خۆمان ئەوە دەزانین. واتادارترین بەشی ژیانی ئێمەی پێشەرۆژ لە سەر بنەمای راستی رێبەرایەتیە. ئەمانە ساتی بوونە لەگەڵ رێبەرایەتی. ئەو ئازادترین دەربڕینە لە ئایندەمان. ئەگەر ئێمە ئەو قسانەمان بۆ کەسانی دیکە باس نەکردبێت، ئەوە کەموکورتیە.
راستی رێبەرایەتی کە لە هەموو جیهان گوزارشتی لێوەکراوە، پارێزنامەکانی رێبەرایەتی، ئەو کادرانەی کە لە سەر بنەمای هێڵی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەن، گەڕیدە و عەوداڵانی راستی، شۆڕشگێڕان، پیرۆزیەکانی سەدەی نوێن. لە هەفتانین ئەسمەرە، لە وەرخەلێ خومالییە، لە کۆڵانەکانی باکووری کوردستان زەریانە، چیاگەرە. پەکەکە داستانە، موزیکە، سینەما و ئاوازی خۆڕاگرییە. ئەو هاوڕێ بەنرخە ئینترناسیۆناڵیستانەن کە لە چالاکییەکاندا کە لەلایەن دۆستانی گەلی کوردەوە رێکدەخرێن، وتارەکان وەردەگێڕنەوە، لە ئینگلیزی- ئیسپانی یاخود زمانەکانی دیکەوە وەریدەگێڕنە کورد و کوردی وەک زمانی هاوبەشی تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی سەردەمی نوێ فێری ببن و بەرەوپێشی ببەن.
هۆنراوە و شیعر یەک لە دژوارترین رێبازەکانی گێڕانەوەی راستیە. راستی رێبەرایەتی کە لە هۆنراوەکانی هاوڕێ فوئاددا هاتووە دەرخەری ئەو جۆرەیە کە بۆ گفتوگۆکردن، خۆشەویستی و تێگەیشتن لە راستی پێویستی بە لێکۆڵینەوە لە راستی و قوڵکردنەوەی هەوڵەکانە.
لە هۆنراوەیەکیدا بە ناوی "بێ ئەو" بەم جۆرە دەڵێت:
"... ئەو وەک ژیانە
دەزانی
هەرچەندە شتێکیشی لێوە کەمببێتەوە
وێڕای ئەوانەشی کە رۆیشتوون
ژیان بە بێ وەستان گەورە دەبێت
گەر چاوی دڵت کراوە بێت،
گەر لە خەوی بێ ئاگاییدا نەبیت
ئەو هێندەی شادەمارت لێتەوە نزیکە دەبێت.."
ئەو رەستانە قووڵترین رێگەی تێگەیشتن و شرۆڤەکردنی رێبەرایەتین. ئەو دەستنیشانکردن و تێبینی کردنە ئیتر بە هۆنراوە بەس نییە، بەڵام راستی ژیانن کە بۆ هەموو گەلەکەمان، بە تایبەتیش گەنجانی کوردستان راستن. وەک وتەی هاوڕێ فوئاد کە لە هۆنراوەیەکی دیکەدا دەڵێت: "ئەوەی بەڕێوەی دەبات تۆی، بەهۆی هێزی تۆوە سوپاس بۆ خودا.."
قۆناغی تێگەیشتن لە رێبەرایەتی قۆناغی لەخۆتێگەیشتن و خۆناسینە
هەڵبەتە دیالیکتیکیش هەیە. ئەگەر ئێوە بۆ تێگەیشتن لە رێبەرایەتی هەوڵ بدەن و ئەنجام وەربگرن، ئەوەندەی کە لە رێبەرایەتی تێدەگەن دەتوانن لەخۆتان تێبگەن. مرۆڤ واتایەک دەخوڵقێنێت و خۆی بونیاد دەنێت، تا ئەو ئاستەی کە هێزی ئەوەی هەیە و واتا بداتە رێبەرایەتی و بە گوێرەی ئەو واتایە بژیت. قۆناغی تێگەیشتن لە رێبەرایەتی قۆناغی خۆبونیادنانە. بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی مەرجی سەرەکی ئازادکردنی ئەو کەسانەیە کە بەشداری لە قۆناغی تێکۆشان دەکەن. لەبەر ئەو هۆکارە بە کەسایەتی کۆیلەدارانە، بە کەسایەتییەک کە ناو سیستمدان ناتوانن لە تۆڕەکانی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری رزگاریان بێت، بە کەسایەتی داڕوخاوی نیوەناچڵ کە لەناو سیستما جێگەیان گرتووە، تێکۆشنی ئازادی رێبەرایەتی بەڕێوەناچێت، ئەگەر تێکۆشانیش بکات ئەنجامێکی سەرکەوتوانە بە دەستناهێنێت. بە راستیش رێبەرایەتی لەو بارەوە وتویەتی " دەبێت سەرەتا خۆتان ئازاد بکەن" و نەک هەر رەخنەی لە مامەڵەکردنی هەڵەی ئێمە لە بەرامبەر رێبەرایەتی گرت، پەیوەندی ئەو بابەتانەشی بە ئێمە نیشاندا.
دیسانەوە پێویستە هەنگاوی بەهێزتر و بەرفراوانتر و کاریگەرتر بۆ ئازادی جەستەیی ڕیبەرایەتی بگیرێتەبەر. کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکان گرنگن، هەڵوێست نیشان دەدەن، بەڵام تێرکەر و بەس نین. دەبێت ئەمەش بە تایبەتی بۆ باکوری کوردستان ئاماژەی پێبکرێت. تێکۆشانێکی گەورە دروست بوو، بەردێلی گەورە درا دەست کەوتی گەورە بەدەست خرا. بەڵام نابێت وا بیر بکەینەوە کە ئەو بەردیلانەی کە تا ئێستا دراون، بۆ هەمیشە دەستکەوتمان دەست دەخات. دوژمن کاتێک بەهێز بێت درێغی ناکات لە قرکاری و لەناوبردن. ئایا ئەمڕۆ ئەو منداڵانەی کە بە زرێپۆش قەتڵدەکرێن کەمن؟ ئەمە لە کوێی دونیادا بوونی هەیە؟ بێ گومان لە باکور پێش هەموو شتێک دەبێت پێشەنگایەتی بە شێوەیەکی راست و تێر ئەنجام بدرێت. پارتە سیاسییەکان و بەشێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان هەندێک چالاکی بۆ ئازادیی ڕێبەرایەتی ئەنجام دەدەن، بەڵام لە تێکۆشانی ئازادی کۆمەڵگادا مرۆڤ چاوەڕوانی ڕۆڵی پێشەنگایەتی لە لایەنە سیاسییەکان لە خەباتی کۆمەڵگا بۆ ئازادی بکات هەڵەیە. پێشەنگایەتی دەبێت بە شێوازێکی راست و تێر ئەنجام بدرێت، خۆی بگەیەنێت بە کۆمەڵگا، کۆمەڵگا پەروەردە بکات، وایان لێبکات لەوە تێبگەن کە پێویستە لە دژی راستی دوژمن چی بکرێت و پلانی بۆ چالاکی دابڕێژێت. بەڵام گەلەکەمان دەبێت هەڵوێست و ئیرادەی خۆی بە چالاکی نیشان بدات. پلانی هەڵوەشاندنی دوژمن کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە جێبەجێ دەکرێت،رووبەروی بەرخۆدانی گەورە بوو، گەلەکەمان قوربانی گەورەیاندا، بەڵام لە هەموو دەرفەتێکدا ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە نیشانیان دا کە ئیرادەی گەل قبوڵ ناکات. پێویستە واتایەکی دروست بەم هەڵوێستە مێژووییە بدرێت. بۆ ئەوەی بتوانین لەسەر بنەمای ئەم واتایە ئایندەیەکی راست و دروست بنیات بنێین.
دوژمن لە هەموو شوێنێکە و دەبێت بەرخۆدانیش لە هەموو شوێنێک بێت
لەگەڵ دوژمندا هێچ سازشێک نابێت. لەگەڵ دوژمنێک کە بە دوژمنایەتی بەرامبەر کورد و قەتڵ خۆی خوڵقاندووە سازش دروست نابێت. هەر بۆیە پێموانییە کە زۆربن، بەڵام ئەگەر هەبن، پێویستە بزانین کە چاوەڕوانییەکان بۆ چارەسەر-ئاشتی و هتد... چاوەڕوانییەکی پوچن و پێویستە دەستبەرداری ئەم دۆخە بین. پێویستە لە هەموو گۆرەپانێک بە یەک ئاست بەرخۆدانی گەریلا ئەنجام بدرێت. ئەگەر ئێمە بەم رۆحە بەرخۆدانێکی هەمەلایەنە پێش بخەین ئەوکات دەتوانین سەرکەوتن بەدەست بهێنین. بەو مانایەی کە تێکۆشانی گۆرەپانی کۆمەڵایەتی لەجیاتی شوێن گەریلا بکەوێ پێویستە بەرخۆدانێک هێندەی بەرخۆدانی گەریلا پێش بخات. نابێت ئێمە لەبەردیل دان بترسین. بەڵام دەبێ لەو ڕێبازە دوور بکەوینەوە کە گەریلا تەنیا بە ناوی هەمووانەوە بەردیل دەدات . بێ گومان گەریلای ئازادی کوردستان لەسەر ناوی هەموو گەلەکەمان بەرخۆدان دەکات و بەردیل دەدات. بەڵام دوژمن لە هەموو شوێنێکە و دەبێت بەرخۆدان لە هەموو شوێنێک بێت. دوژمن لە هەر شوێنێک هێرش بکات، دەبێت لە هەمووشوێنێک وەڵام وەربگرێتەوە. ئەگەر بەرخۆدانی سەرتاسەری پەرەی پێبدرێت و دوژمن لە هەموو بوارەکاندا شکست بهێنێت، دەتوانرێت هەنگاو بۆ ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیمان بنرێت.
لە سەرئاستی نێونەتەوەیی چالاکی و خۆپیشاندانی جیاجیا بەڕێوەدەچن و گەلەکەمان و دۆستانی گەلەکەمان بە رەنجێکی زۆرەوە چالاکی ساز دەکەن. گرنگ ئەوەیە ئەو چالاکیانە بەردەوام بن و زیاتر بن. لە هەمان کاتدا شێوەی داهێنەرانە و رێکخراوبوونی چالاکی کاریگەر بە شێوەیەک کە وڵاتانی ئەوروپایی بهەژێنێت، تەواوکاری قۆناغەکە دەبێت. لەسەر بنەمای تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیکی جیهان دەزانرێت کە لە هەموو گەلان، لە هەموو کۆمەڵگاکان، پێکهاتەکانی گەل، هونەرمەندان، رۆشنبیران و ئەکادیمیەکان ئامدەن بۆ رێبەرایەتی و بەهاکانی کە بە پارادایمی رێبەرایەتیەوە پەیوەست چالاکی ساز بکەن. لەم رووە لەبارەی بەدەستهێنانی ئەنجامی راست، بە بەکارهێنانی بەهێزی وزە و ماتەوزەیەک کە دێتە ئاراوە بە سوود بە مرۆڤایەتی دەبەخشێت و گەلی کوردستان پشکی خۆی لێوەردەگرێت.