دژی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان، سبەی لە سلێمانی چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدرێت

دژی شەهیدکردنی ژنانی ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی ئازاد، سبەی لە شاری سلێمانی چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیک سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی ژنی کۆمپانیای چەتر (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) شەهیدبوون، دژی ئەم هێرشە سبەی لە شاری سلێمانی ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجام دەدەن.

بڕیاروایە ڕێپێوانەکە کاتژمێر ٤ ی ئێوارە لە شەقامی سەهۆڵەکەوە تا بەردەم باخی گشتی بەردەوام بێت، وە لە بەردەم باخی گشتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دەبەسترێت.

ژنانی ڕۆژنامەنووس بانگەواز لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و هاوڵاتیان دەکەن بەشداری چالاکییەکە بکەن.