'فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە دەستی ئێمە تێکدەشکێت'

هێلین ئۆمێد ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتی، ١٠ ساڵە ئێمە شەڕی هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەکەین. ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبوەشێت، بە دەستی ئێمە دەبێت. کورد، هێزە دیموکراتەکان و رێگەی سێیەم فاشیزم هەڵدەوەشێنن.

هێلین ئۆمێد بەشداری لە 'بەرنامەیەکی تایبەتی' مەدیا هابەری کرد و باسی لە شەڕی گەریلاکانی ئازادی لەدژی داگیرکەری و کاریگەری بزوتنەوەی ئازادی لەسەر هەڵبژاردنەکانی تورکیا و باکوری کوردستان کرد.

' رێبە رئاپۆ هیچ کاتێک نەکەوتە داوی ئەوانەوە'

هێلین ئۆمێد ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە سەرەتا سڵاوی لە بەرخۆدانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و خۆشەویستی و حەسرەتی خۆی جارێکی دیکە پێشکەش کرد.

هێلین ئۆمێد وتی،  چەند رۆژێک بۆ هەڵبژاردن ماوە. بێگۆمان پێگەی رێبەر ئاپۆ نەک تەنیا لە هەڵبژاردندا هەیە. لە رۆژی دروستکردنی سیستمی ئیمڕاڵیدا لە ماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا هێرشی جیاواز لە بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامدراون. وەک ئامرازێک لە ئیمڕالی نزیک بوونەوە. لە رێبەر ئاپۆ نزیک بوونەوە. لە ماوەیەکی کەمدا، بەر لە ساڵێک، بەر لە دوو ساڵ، لە هەڵبژاردنی پێشووتردا، هێزە دەسەڵاتدارەکان، بە تایبەتی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی هێزەکانی ئازادی گەلی کورد هەوڵیاندا، رێبەر ئاپۆ بەکار بهێنن. بەڵام راستی رێبەر ئاپۆ، هەڵوێستی رێبەرتی رێگەی لەوە گرت. هیچ کاتێک نەکەوتە تەڵەی ئەوانەوە.

'بەرخۆدانی گەریلا نەبوایە، ئەگەری هەبوو هەڵبژاردنیش ئەنجام نەدریت'

لە بەردەوامی قسەکانیدا هێلین ئۆمێد ئاماژەی بە شەڕی گەریلا لەدژی داگیرکەریدا و وتی،  گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستارما، مۆری خۆیان لەژێر ئەمساڵ داوە. ئەگەر ئێستا باسی هەڵبژاردن دەکرێت، ئەگەر هەڵبژاردن لە کەشێکی 'دیموکرات' گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، یان ئەگەر باسی هیوایەک بۆ تێکشکاندنی دەسەڵات دەکرێت لە هەڵبژاردنەکاندا، گارانتی ئەوە تێکۆشانی ئێمەیە. ئەگەر بە راستی لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و حەفتەنین رێگری لە داگیرکەری نەکرابایە، ئەگەری هەبوو کە ئەمساڵ هەڵبژاردن نەکرایە و دۆخێکی دیکەیان رابگەیاندایە.

هێلین ئۆمێد ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە راشێگەیاند، تاوەکو ئێستا لەگەڵ ئەوەی گەریلا بێچالاکی راگەیاندووە، هێرشی فیزیکی بەردەوامە و وتی،  هێرشەکان بۆ تەسفیەکردنی گەریلا هەم لە باکوری کوردستان و هەم لە باشوری کوردستان، لە رۆژئاوا، واتە لە هەموو شوێنێک کە کوردی لێیە، لە هەموو شوێنێک کە پەکەکەی لێیە، لەدژی تەڤگەری ئازادیمان بە مەبەستی تەسفیەکردن بەردەوامە. هەروەها هێرشی شەڕێ تایبەتیان فراوانتر کردووە کە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە هەیە.

'گەریلا سەرچاوەی مۆڕالە'

هێلین ئۆمێد ئاماژەی بەوەکرد کە گەریلا بناغەی سەرەکی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیە و وتی،  بەڵێ، لەوانەیە لە هەموو شوێنێک هێزی گەریلا نەبێت، بەڵام هەبوونی گەریلا، نەک تەنیا بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی هەرێمەکە، گەلانی تورکیا و هەموو گەلانی جیهان هیوایە، نیشانەی بەرخۆدانە. لەبەرئەوەی دۆخەکە بەم شێوەیەیە، واتە گەریلا ناوەندی مۆڕاڵە، بۆیەش دەوڵەتی تورک هێرشی شەڕی تایبەتی فراوان کردووە.

' هەوڵە تێکدەری و پیلانەکانی ئاکەپە – مەهەپە بەردەوام دەبن'

هێلین ئۆمێد ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دەشڵێت، هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار هەڵبژاردنێکی هەستیاتە و وتی،  بۆیەش هەوڵە تێکدەری و پیلانەکان کە لەم ماوەیەدا زیادیان کردووە بەردەوام دەبن. دەتوانم بڵێم، تاوەکو دوایین رۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت. پێویستە کەس نەترسێت. لەبەرئەوەی لەمە زیاتر خراپ نابێت. هەرچیەک لە دەستی رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هاتووەم کردیوویەتی. لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوو زوڵم نەما کە لەسەری کوردی نەهێنن. دەرد نەما کە تووشی هێزە دیموکراتەکانی نەکەن.

هێلین ئۆمێد رایگەیاند، ئیرادەی دیموکراسی کە لە کوردستان و تورکیا دەرکەوتووە، زۆر گەورە و واتادارە و وتی،  دەمانەوێت ئەمە بپارێزین. بێگۆمان نامانەوێت پەرش و بڵاوبێتەوە. سەیرکەن، ئەردۆغان هەڵدەستێت و دادەنیشێت، بەم هۆیەوە تووڕە دەبێت. هەرچیەک دەکات قبوڵی ناکات کە گەلی کورد عەقڵی هەیە و ستراتیژی داناوە. ئێستا بانگەشە لەسەر چی دەکات؟ دەڵێت؛ بۆچی قەندیل پشتگیری لە هاوپەیمانی گەل دەکات؟ هەموو ستراتیژی خۆی لەسەر ئەمە دروست کردووە. بۆچی کورد دەنگ بە کلچدارئۆغلۆ دەدات؟ بووەتە دەرد بۆ ئەو. لەبەرئەوەی زوو کاردانەوە پیشان دەدات، کاتێک شتێک قبوڵ ناکات سەری لێدەشێوێت. واتە دەکەوێتە نێو ترس و بیرکردنەوەوە. دەیەوێت هەموو شتێک، هەموو کەسێک تەسلیم بکات.

'فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە دەستی ئێمە هەڵدەوەشێتەوە'

ئەمە پێشمەرجێکی دیموکراسییە، هەرکەس دەتوانێت بەگوێرەی بەرژەوەندیی خۆی سیاسەتی جیاواز بەڕێوەببات، ئێمە ڕێگەی خۆمان دەستنیشان دەکەین سەبارەت بە چۆنێتی پەیوەندیمان لەگەڵ هاوپەیمانیی میللەت، دە ساڵە شەڕی کۆتاییهێنان بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامە، ئەگەر ئەم فاشیزمە ئیمڕۆ هەڵدەوەشێتەوە، ئەوە ئێمەین هەڵیدەوەشێنینەوە، گەلی کورد هەڵیدەوەشێنێتەوە، هێزە دیموکراتیکەکان هەڵیدەوەشێننەوە، ڕێگەی سێیەم هەڵیدەوەشێنێتەوە. نابێت وەک کەرەستەیەک بڕواننە گەلی کورد، نابێت پێیان وەها بێت، بە بەکارهێنانی گەلی کورد دەگەنە ئامانجە خوازراوەکانیان، کەس ناتوانێت بەم شێوازە یەک هەنگاو پاشەکشەمان پێ بکات، ڕەنگە کاریگەری بگاتە سەر مرۆڤە نەزانەکانی تورکیا، شتێک سەبارەت بەوان ناڵێم».

'پارتی ئاکەپە لە پێداگریی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە تێگەیشت'

هێلین ئومێد ئاماژەی بەوە کرد، ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە پرۆپاگەندەی خۆی لە دژی پەکەکە دەکات و گوتی: «دەڵێن پەکەکە بوونی نییە، کۆتایی هاتووە، لەهەمان کاتدا، دەڵێن لەنێو ناکۆکی جۆراوجۆردان. با بڵێن، ئێمە دەرەقەتی پەکەکە نایەین، کاریگەری زۆری لەسەرمانە، چارەنووسی ئێمە دەستنیشان دەکات. با دان بەمەدا بنێن. یان بڵێن پەکەکە کۆتایی هاتووە، ئیتر پاساوێک بۆ ئەم شەڕە نییە، با گرنگی بدەن بە کێشە سەرەکییەکانی کۆمەڵگە، بەڵام ناتوانن وەها بکەن.

ئاکەپە بە پێداگری گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەی نەدەزانی، لە دە ساڵی ڕابردوو لەم ڕاستییە تێگەیشت».

'بانگەوازێک بۆ گەلانی دەریای ڕەش'

«بەم بۆنەیەوە دەخوازم بۆ جڤاکی دەریای ڕەش بدوێم، خۆم لە دەریای ڕەش گەورەبوو، جڤاکی دەریای ڕەش هەمەڕەنگە، ئێستا کردوویانە بە یەک ڕەنگ. گەلێک کورد لە گەڕەکەکانی دەریای ڕەش گەورەبوون، لەگەڵ لازەکان گەورەبوون، لاز کۆمەڵێکی ئیتنیکییە، ئێستا چاودەگێڕم: لازەکان لەکوێن؟ ئەو لازە قارەمان و پشتیوان و هاوبەشانە، ئەو لازانەی خاوەنی زمان و کەلتوور و مۆسیقا و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی جیاوازن، ئێستە لەکوێن؟ لەسایەی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، دەریای ڕەش وێرانکرا، مەبەستم لایەنی ئابووری نییە، بەڵکو لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە وێرانبووە».

هەروەها هێلین ئومێد گوتی: «بانگەواز لە گەلی ئەم جوگرافیایە دەکەم بگەڕێنەوە بۆ شوناسی خۆیان، کەس ناچار نییە ببێتە تورک، تورکاندن شتێکی جودایە، ڕەنگە تورکی ببێتە ناسنامەی پلە یەک، کەس لەمەدا ناکۆک نییە، ئەوکات گفتوگۆکان دەربارەی ئاڵایەکی واتادار دەبن، ئەوکات هەمووان خاوەندارێتی لەو ئاڵایە دەکەن، ئەو ئاڵایە دەبێتە ئاڵای هەمووان. هەموو گەلانی ناوچەکە، واتە گەلانی تورکیا، کورد و تورک و لاز و چەرکەس و پۆماک، دەتوانن پێکەوە بژین و بە ناسنامەی خۆیان هەبوونی خۆیان بپارێزن.

من نیگەرانم سەبارەت بە ڕەوشی دەریای ڕەش، کردوویانە بە قەڵای نەتەوەپەرستی، دەبێت گەلی دەریای ڕەش، بەتایبەت لاز و گەلانی تر، لەم بارەیەوە بپرسن، ئەگەر نا، ناتوانن خاوەندارێتی لە میرات و مێژووی پێشینانیان بکەن، ئەمەش زۆر خراپە.

لەسەر ئەم بناغەیە، داوا لە گەلانی تورکیا دەکەم، لەم هەڵبژاردنە دەست بە بەها کۆمەڵایەتییەکانەوە بگرن. بۆیە دەڵێم ڕێگەی سێیەم و هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی، چونکە ئەمە هاوپەیمانیی دیموکراسییە، هاپەیمانیی ڕژێمی دیموکراسیی فرە حزبی و فرە ناسنامەیە، بۆیە بانگەواز لە هەمووان دەکەم، لەڕێگەی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادییەوە تورکیایەکی نوێ بخوڵقێنن، بەم جۆرە دەتوانین برین و ئازارەکانمان ساڕێژبکەین».

'بانگەواز بۆ گەنجان'

هەروەها هێلین ئومێد، ئاماژەی بە ڕۆڵی گەنجان کرد لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار، گوتی: «گەنجان ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان دەستنیشان دەکەن، نزیکەی ٦ ملیۆن گەنج بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن، شەپۆلێکی گەورەی شەڕ و هێرش لەسەر ئێمەیە، لەگەڵ ئەوەشدا، زیاتر لە ٥٠ ساڵە تێکۆشانێکی داستانئامێز درێژە پێ دەدەین. ئەم گەنجانە لەگەڵ ئەم داستانانە گەورە بوون، بەتایبەت لە کوردستان، لە هەموو گوند و ماڵێک شەهیدێک هەیە. هەر کەسێک، هەر گەنجێک خاوەنی شەرەفی کۆمەڵایەتی بێت، دەست بە بەها تایبەتەکانییەوە دەگرێت. لەسەر ئەم بناغەیە، دڵنیاین، هەڵوێستێکی سیاسی دەنوێنن و بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن».

'بانگەواز لە هەمووان دەکەم بەشداربن لە هەڵبژاردنەکان'

هێلین ئومێد لە درێژەی قسەکانی گوتی: «بەڕاستی هەڵبژاردنێکی مێژووییە، ئەنجامەکانی یەکلاکەرەوە دەبن. بۆیە داوا لە هەمووان دەکەم بەرپرسیارێتییەکی گەورە هەڵبگرن، واتە ئەمە کاتی ڕادەستبوون و گریان و لێدوانەکانی پێشوو نییە، ئەگەر ئەجێندایەکی لەم جۆرە هەبێت، ئەوا ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە ئەم شتانە وەک شەڕی تایبەت تێکەڵ بە ئەجێندای گەلی کورد دەکات، هەوڵدەدات کێشە و دابەشبوون لەناو گەلی کورد بئافرێنیت، تا کوردەکان ڕق لە یەکتر هەڵگرن. دەیانەوێت وەها پیشان بدەن، کوردەکان ناتوانن پێکەوە کاربکەن، ئیتر ڕژێمی باڵادەستیی تورکی وەک تاکە ڕێگە دەخەنە پێشمان. پێویستە دژی ئەمە هەڵوێست وەربگرین، دەبێت ململانێیەکان وەلا بنێین، هەمووان بەگوێرەی بەرپرسیارێتیی مێژووییان بجووڵێنەوە. بڕوام وایە، ڕۆژی ١٥ ی ئایار شتێکی نوێ دەهێنێت بۆ تورکیا و کوردستان، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێتەوە و تێکۆشانی دیموکراتیک لە تورکیا پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ. تێکۆشان کۆتایی نایەت، ئێمە وەها مامەڵە دەکەین، پێ دەنێینە قۆناغێکی نوێوە، دەچینە نێو تێکۆشانێکی نوێوە، بۆیە بانگەواز دەکەم لە ژنان و گەنجان و هەموو گەلی کورد، هەموو هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا، گەلانی تورکیا و دەوڵەمەندان و عەلەوییەکان و ناسنامە جیاوازەکانی تورکیا، لەسەر ئەم بناغەیە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم».

ف.ق