فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورک لە مەخموور لە هاووڵاتییانی مەدەنییان دا - نوێکرایەوە -

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورک لە کاتژمێر ١٣:٥٥ لە کامپی پەنابەرانی مەخموور هاووڵاتییانی مەدەنیی بۆردومانکرد.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورک (سیها / SÎHA) هاووڵاتییانی مەدەنیی کامپی پەنابەرانی مەخموریان بۆدرومانکرد.

لەبارەی زیانە مرۆی و مادییەکانی ئەو بۆردومانەوە زانیارییەکی روون لە بەردەست نییە.

لە دوای هێرشەکە گەل بەرەو شوێنی بروودومانەکە رۆیشتن.

بۆردومانەکە بەردەم دەرگای پارکی شەهید ئاریەنی کردووەتە ئامانج، کە رۆژانە سەدان کەس سەردانی ئەو پارکە دەکەن بۆ پشوو و شوێنی یاریی منداڵانیشی تیادایە. هەروەها ئەو شوێنە خوێندنگەکانی کامپەکەى تیایدایە.

چاوەڕێ دەکرێت ئەنجوومەنی دیموکراتیکی گەل لە کامپی پەنابەران لەبارەی هێرشەکەوە راگەیاندراوێک بڵاوبکاتەوە.

بۆردومانکردنی کامپی مەخمور لە کاتێکدایە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک چەند رۆژ لەوە پێش هەڕەشەی هێرشکردنە سەر کامپی مەخموری کردبوو. حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگن.

ژ.ت

ژ.ت